ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕۆحانی: پێویستە سوپای پاسداران داوای لێبووردن لە گەلی ئێران بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكانی ئێران هەنگاوی یەكەمیان زۆر بە باشی ناوە و پێویستە هەنگاوەكانی دواتریش بنێن.

ئاژانسی فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوار شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، پێویستە گەلانی ناوچەكە كار بۆ دەركردنی ئەمریكا بكەن.

وتیشی” ئەمریكا لە سوریا و یەمەن و عیراق، لە هەموو شتێكدا هەڵەی كرد، با بڕۆن و پاشگەز ببنەوە لە هەڵەكانیان و پێویستیشە ژیرانە و ئاشتیانە لەم ناوچەیە بڕوات، چونكە ئەوە لە بەرژەوەندیدایە”.

سەبارەت بە ڕووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە ناوبراو ئاشكرایكرد، گەلی ئێران دەیەوێت وردەكاری زیاتر لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینیەكە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بزانن و دەبێت داوای لێبووردنیش لە گەلی ئێران بكرێت، چونكە درەنگ ڕاستییەكانیان بۆ ئاشكرا كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزە ئەمنییەكان لەبەرانبەر تۆڵەكردنەوەیان لە ئەمریكا هەنگاوی یەكەمیان زۆر بە باشی هەڵگرت، پێویست هەنگاوەكانی دواتریش هەڵبگرن.
س.ع

جیهان

پۆمپۆ: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هاوكاری خۆمان بۆ ئێران پێشنیازكردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكاری خۆیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیازكردووە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاند:”بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەشمان ڕوونكردووەتەوە كە یارمەتیدانی مرۆیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران شتێكە كە ئەمریكا بەتەواوی پاڵپشتی لێدەكات. ئێمە بەردەوامدەبین لەو پاڵپشتیكردنە. هەر وڵاتێكی تریش بێت هەمان شتی بۆ دەكەین. ئێمە هێزی دیپلۆماتی و تواناكانمان بەكاردەهێنین بۆ ئەوەی هاوكاری تەكنیكی و پزیشكی بگەیەنینە هەرشوێنێك كە بتوانین”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، “ژێرخانی تەندروستی ئێران باش و نوێ نییە. ویستی ئەوان بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەوەی كە چی لە ئێران دەگوزەرێت باش نییە. من زۆر نیگەرانی ئەوەم كە ئەوە خودی ئێرانە نایەوێت ئەو زانیاریانە بڵاوبكاتەوە كە سوود بە خەڵكی ئێران دەگەیەنن”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ڤایرۆسەكە، 5 تریلیۆن دۆلار زیانی لەبازاڕەكانی جیهان داوە

لوقمان غەفوور

بەهۆی ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) پشكی بازاڕەكانی جیهان داڕمانی گەورەی بەخۆیەوە دیوە، ئەمە ئەو ترسەیە كە ئابووریناسانی ئەمریكایی دوو مانگە سەرقاڵكردووە و ئەم هەفتەیە بە خراپترین هەفتە دانراوە لە دوای قەیرانی ئابووری جیهان لە ساڵی 2008 ەوە. تێكڕاش زیانی تۆقێنەرەكە (COVID-19) بە پێنج تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بەپێی هەواڵێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی چاپی ئەوروپا، قەیران دەبینرێت و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ پێچەوانەكردنەوەی ئەو قەیرانە لەكاتێكدا بازاڕی سەرەكی ئەوروپا سەرلەبەیانی ڕۆژی 28ی فێبریوەری بە ڕێژەی %3 دابەزینی تری بەخۆیەوە بینی. هەموو چاوەكانیش لەسەر ئەمریكان كە بتوانێت سەلامەتی بازاڕی جیهان ڕاگرێت بە ناردنی قەواڵە داراییەكانیی كە ببێتە هۆیەك بۆ پاراستنی جیهان لەمكاتەدا.

ئومێد دەكرێت دەردەكە لە مانگی مارچ-دا كۆتایی بێت و چالاكی ئابووری بەخێرایی گەشەبكاتەوە بۆ سروشتی خۆی.

وۆل ستریت جۆرناڵ نووسیەتی، ئێستا گرەوەكە لەسەر ئەوەیە یەدەكی فیدراڵی (دەستەیەكی بانكی فیدراڵییە لە ئەمریكا كارەكانی بانكی ناوەندی ڕێكدەخات و ساڵی 1913 دامەزراوە) لە نزیكترین كاتی مانگی داهاتوودا ڕێژەی نرخی سوودەكانی ئەمریكا كەمكاتەوە و چاودێری بانكە ناوەندییەكان بكات لەم نەخۆشی ئابوورییەدا لەماوەی قەیرانەكە و لاوازبوونی جیهاندا.

جۆن لاو سەرۆكی پشكەكانی ئاسیا لە بانكی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئێس ئی ئای بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریكا بە ئێن بی سی نیوز-ی ڕاگەیاند:” وەبەرهێنەران هەوڵدەدەن نرخەكان دیاریكەن لە خراپترین سیناریۆدا و ترسی گەورە ئەوەیە چی لە بازاڕی ئەمریكا ڕوودەدات و بازاڕەكانی دەرەوەی ئاسیا ڕوودەدەن”.

لەناوبردنی هاتوچۆكردنی نێودەوڵەتی لەنێوان وڵاتاندا، زیاتركردنی بەربەستەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و داخستنی قوتابخانە و زانكۆكان تەنگی بەئابووری جیهان هەڵچنیوە.

بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس، كە چین سەرچاوەكەیەتی، بازاڕەكانی جیهان زیانی گەورەیان بەركەوتووە، لەكاتێكدا تا ڕۆژی 28ی فێبریوەری نەخۆشییەكە لە جیهاندا 84 هەزار و 112 كەس تووشی بووە و 2 هەزار و 876 كەسیش مردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری تەندروستی ئێران: كاریگەری گەورە و سەرەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەفتەی داهاتوودا دەردەكەوێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی ئێران، ڕایدەگەیەنێت، بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریانداوە ماوەی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بۆ سێ‌ ڕۆژی تر درێژ بكەنەوە.

سەعید نەمەكی وەزیری تەندروستی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، بەمەبەستی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوەی داخستنی سەرجەم خوێندنگەكان و ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندنیان بۆ سێ ڕۆژی تر لەسەرتاسەری وڵاتدا درێژ كردووەتەوە.

سەعید نەمەكی ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی هەموو ئاماژەكان كاریگەری گەورە و سەرەكی نەخۆشییەكە لەهەفتەی داهاتوودا دەردەكەوێت.

وەزیری تەندروستی ئێران و داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، هاتنە دەرەوەكانیان كەم بكەنەوە و گرنگی زیاتریش بە پاك و خاوێنی خۆیان و دەوروبەرەكەیان بدەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان