ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پێش ئەوەی ئایفۆنەکەت بفرۆشیت ئەمانە بکە

خەڵک-سەلمان خالید
لەوانەیە لەم ماوەیەدا دیارییەکت پێگەشت بێت کە ئایفۆن بێت یاخوود خواستی ئەوەت هەبێت مۆبایلە ئایفۆنەکەت بفرۆشیت، لێرەدا کۆمەڵێک خاڵی گرنگ هەیە نابێت لە بیریان بکەیت.

باکئەپی زانیارییەکانت بکە

بێگوومان هەر یەکێکمان نامانەوێت زانیارییەکانمان لەدەست بچێت یاخوود بکەوێتە دەستی کەسێکی دیکە، بۆیە پێویستە بە باشترین شێوە زانیارییەکانت بخەیتە نێو کۆمپیوتەرەوە یاخوود مۆبایلێکی دیکە، بۆ ئاسانکاری دەتوانیت زانیارییەکانت بخەیتە ئایکڵاودەوە یاخوود هاردی کۆمپیوتەرکەت لە ڕێی بەرنامەی ئایتونسەوە.

Image result for BACK UP YOUR iPHONE

مۆبایلەکەت فۆڕمات بکە

ئەگەر دڵنیابوویتەوە کە زانیارییەکانت هەڵگرتووە لە شوێنی دیکە و پارێزراو ئێستا کاتی ئەوەیە کرداری “Find My iPhone” ناچالاک بکەیت لە ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەتدا.
پاشان Apple ID ییەکەت Sign out(ساین ئاوت) بکە، و پاشان سیم کارتی مۆبایلەکەت دەربهێنە و دواتریش کرداری فۆڕمات جێبەجێ بکە بەم شێوەیە
بچۆ سەر“Settings” و پاشان “General” و کرتە لە “Reset” و دواتر “Erase All Content and Settings” دیاری بکە.

Image result for “Erase All Content and Settings

خاوێن کردنەوەی پێش فرۆشتن

پاشان پێش فرۆشتنی باشترە مۆبایلەکەت خاوێن بکەیتەوە، و وای لێبکە بە شێوازێکی جوان دەربکەوێت و بە پەڕۆی تایبەتی شاشەکەی و گۆشەکانی و شوێنی ئۆکسی خاوێن بکەوە، هەروەها ئەگەر درعەکەشی پاک و بێ شووخت بوو، باشترە پێوەی بێت بۆ ئەوەی باشتر دەربکەوێت.

Image result for WIPE YOUR PHONE

فرۆشتنەوەی مۆبایلەکەت

پاشان ڕێنماییمان بۆ ئەوەی لە بازاڕ بیفرۆشن ئەوەیە بزانیت نرخی مۆبایلەکەت چەندە بە تازەیی و پاشان لە چەند شوێنێک نرخی دەستی دووی ئەو مۆبایلە بپرسە، و نرخێک بخەمڵێنە بەو پێوانەیە و پاشان دەتوانیت بە نرخێکی گونجاو بیفرۆشیت، کە نرخێکی زۆر باش دەکات بۆت.

Related image

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ڕێی ئەم سایتەوە بە وردی زانیاری بزانە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا

خەڵک-سەلمان خالید

لێکۆڵەر جۆنس هۆپکینس هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەک کە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات.

نەخشەکەی جۆنس ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ١٣٢ کەس مردوون بە ڤایرۆسەکە و ٦,٠٥٧ کەسیش تووش بوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە چینن کە دەگاتە ٥٩٧٠ کەس.

هەورەها وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و فەڵەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆنیش کەسانی تووشبووی تێدایە بە ڤایرۆسەکە.

زانیارییەکانی ماڵپەرەکە و نەخشەکە لە سەرچاوەکانی WHO, U.S. CDC, ECDC ی چینCDC (CCDC)ی وەرگیراون، کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كه‌، تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ تایه‌كی به‌رز و كۆكه‌ و سووتانه‌وه‌ی گه‌روو ده‌كات، زۆرجار ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و مردنی كه‌سه‌كه‌ ته‌نیا 24 کاتژمێره‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بە ئاسانترین بەرنامە ڤیدیۆکانی پلەیستێکی یوتیوب دابەزێنە

خەڵک-سەلمان خالید

ئەپ و نەرمەکاڵای iTubeGo YouTube Playlist Downloader ئەپێکی نایاب و زۆر باشە بۆ داگرتنی ڤیدیۆکان لە پێگەی بەناوبانگی یوتیوب و هەروەها خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکی گرنگ و زۆرباشە کە هەر لەگەڵ دابەزاندنی دەتوانیت بەکاریان بهێنیت، وەکوو دابەزاندنی ڤیدیۆکانی پلەی لیستێک بە یەک جار.

video downloading

دەتوانیت بە یەکجار سەرجەم ڤیدیۆکانی پلەیلیستێکی گەورەش دابەزێنیت و جگە لە داگرتنیان ڕێت پێدەدات دیاری بکەیت و فایلە ڤیدیۆکانیش بکەیتە دەنگ واتە MP3 کە جێگەیەکی کەمتر دەگرێت و باشترە بۆ کارەکانت.

کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ داگرتنی بەرنامەکە.

بەم شێوەیەی خوارەوە دەتوانیت بەستەری پلەی لیستەکە کۆپی بکەیت و دایان بگریت.

download playlist

یاخوود هاوشێوەی ئەم وێنەیەی خوارەوە لە سکریپتێکدا دەتوانیت بەستەری چەند ڤیدیۆیەک دابنێیت بۆ داگرتن.

mutiple download

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپی قورئانی پیرۆز دابەزێنە بە کۆمەڵێک تەفسیری کوردی و خوێندنەوەی ١٨ قورئان خوێن

خەڵک-سەلمان خالید

ئەپیKurdish Quran – قورئانی پیرۆز‎ وەشانی 2.4 لەلایەن گەشەپێدەر توانا فەقێ مەحمودەوە گەشەی پێدراوە و لە ئێستادا جگە کۆگای گووگڵ پلەی لە گۆگای ئەپ گالێری هواویش بەردەستە.

ئەپەکە لە گووگڵ پلەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار جار دابەزێنراوە و چەندین تایبەتمەندی زۆر گرنگ و تایبەتی هەیە و قەبارەی تەنها ١٤ مێگابایتە و پشتگیری ئەندرۆید ٤.! بەرەو سەرەوە دەکات، ئەمانەی خورەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانن.

تەواوی قورئانی پیرۆز
چوار تەفسیری کوردی
یەکەم بەرنامەیە کە چوار تەفسیر لە خۆ بگرێت  ٣ تەفسیری کوردی-سۆرانی دانەیەکی دیکە کوردی – بادینیە

تەفسیری ڕامان (شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود)
تەفسیری ئاسان (بورهان محەمەد ئەمین)
پوختەی تەفسیری قورئان (مامۆستا مەلا عوسمان عبد العزیز)
تەفسیری سەناهی (تەحسین ئیبراھیم دۆسکی)

ئاگادارکردنەوەی سوڕەتی الکهف تەنها لە ڕۆژی هەینی
ئاگادارکردنەوەی سوڕەتی الملك هەموو ڕۆژێک
بونی بەشی ڕێکخستنەکان
خوێندنەوەی قورئان کە ١٨ قورئانخوێنی تێدایە
گەڕان لە هەموو قورئان
بوونی نیشانەکانی وەستان
بونی بەشی دڵخوازەکان
دەتوانیت ئایەت و تەفسیرەکان بە ئاسانی کۆپی بکەیت

بۆ داگرتنی ئەپەکە کرتە لێرە بکە.

چەند وێنەیەکی ئەپڵیکەیشنەکە.

Image result for Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز‎Image result for Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز‎Image result for Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز‎

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان