ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلە چەماوەکەی گالاکسی ناوی Galaxy Z Flip دەبێت!

خەڵک-سەلمان خالید

زانیارییە پێشبینیکراوەکان باس لە ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێی چەماوە دەکەن لەگەڵ زنجیرەی گالاکسی ئێس ٢٠ و مۆبایلە چەماوەکەش ناوی Galaxy Z Flip دەبێت.

پێگەی گالاکسی بلۆم دووپاتی کردووەتەوە مۆبایلەکە ناوی Galaxy Z Flip دەبێت.

ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە نوێیە بۆ ئەوەیە سامسۆنگ زیاتر باڵادەستی خۆی بسەپێنێت بەسەر بازاڕی ئەو مۆبایلانەدا.

سامسونج تؤكد 11 فبراير موعدًا للكشف عن أحدث أجهزتها الرائدة

هەروەها بەکارهێنەران دەڵێن خواستیانە مۆبایلە چەماوەکان بنوشتێنەوە و بچووک ببێتەوە بە شێوەی ستوونی نەک ئاسۆیی، کە ئەمەش لە مۆبایلە چەماوەکەی ڕەیزەردا بەدی دەکرێت.

هەروەها بەپێی پێشبینییەکان مۆبایلە نوێکە بە شاشەیەکی باشتر دەبێت و پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

با چاوەڕێی ڕێکەوتی ١١ ی مانگی دوو بکەین کە لە پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ ئەم مۆبایلە و چەند مۆبایلێکی دیکە ڕایبگەیەنێت.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپە نوێکان: Net Speed ​​Indicator بۆ چاودێریکردنی وردی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەکەت

خەڵک-سەلمان خالید

ئەپی Net Speed ​​Indicator یەکێکە لە ئەپە نوێکان کە هەڵدەستێت بە هەژمارکردنی توانای ئینتەرنێتەکەت بە شێوەیەکی گشتی و بەردەوام.

ئەپەکە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ و زۆر پێویستە تاوەکوو بەکارهێنەر بتوانێت ئاگاداری کار و چالاکییەکانی ئینتەرنێتەکەی بێت وەکو ڕێژەکانی داگرتن و ئەپڵۆد کردنی پەڕگەکان و بەکارهێنانی جا لە ڕێی ئەپەکانی دیکەوە بێت یاخوود بە شێوەیەکی ئاسایی باربکرێنە ناو ئینتەرنێت.


هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکەی گرنگی ئەوەیە بە شێوازی پەیوەست بوون بە وایفای و مۆبایل داتاش پیشانت دەدات کە چەندت بەکارهێناوە، بە ڕۆژانە و مانگانەش کە ئەمە بۆ هێڵە سنوردارەکان تەواو بەسوودە و شایەنی بەکارهێنانە.

ئەپەکە قەبارەی زۆر کەمە و تەنها ٣ مێگابایتە و بۆ وەشانی ئەندرۆید ٦ بەرەو سەر کاردەکات و ١٦ی ئەم مانگە ڕاگەیەنراوە لە گووگڵ پلەی، بۆ داگرتنی کرتە لێرە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تایبەتمەندییەكانی ئایفۆن 12 ئاشكرادەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماڵپەڕی (فۆربس) ڕایدەگەیەنێت، (ئایفۆنی 12) لەسەر ئاستی دیزایین گۆڕانكاریی بەخۆوە دەبینێت، هۆكاریی ئەمەش بۆ تەیاركردنی ئامێرەكە بە تۆڕێكی تری جگە لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندییەكان دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەیەك ڕایگەیاندووە، (ئەپڵ) دەستبەرداریی هەوایی “antenna”بووە كە بەرپرسی تۆڕی نەوەی پێنجەمە و لەلایەن كۆمپانیای (كۆلكۆم)ەوە پێشكەشكراوە، بەهۆی گەورەیی قەبارەكەی كە لەگەڵ دیزاینە نوێیەكەدا ناگونجێنێت، پێشبینیش دەكرێت ئامێرەكە بەچەند قەبارەیەكی جیاجیاوە نمایش بكرێت كە بچوكترینیان لە سنوری 6.1 بۆسەدا دەبێت، وێڕای پشتبەستن بە شاشەی (ئۆڵید) لە جۆری (ئێڵ سی دی)، بەڵام باشترین كۆبایل قەبارەكەی دەگاتە 6.7 بۆسە و شاشەكەشی (ئۆڵید) دەبێت.

واچاوەڕوان دەكرێت كامێرای مۆبایلی (ئایفۆن 12) بە كامێراكانی “ToF” ی پەرەسەندوو تەیاربكرێن، بەڵام ئەوە هەموو مۆدێلەكان ناگرێتەوە.

كامێرای “ToF”بۆ مۆبایلە زیرەكەكان، هەموو گیاندارەكان و تەنە زیندووەكان دیاریی دەكات، لەڕێی لێدانی تیشكی هەڵسەنگاندنی ئەو كاتەی كە بۆ گەڕانەوە پێویستی پێیدەبێت، ئەم پرۆسەیەش كاریگەریی بۆسەر خستنەڕووی باشترین ڕوخسار دەبێت، وێڕای توانای جوانكردنی وێنەكان و خستنەڕووی تەنەكان نزیكتر لە واقیع.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هێڵی ئینتەرنێتی چەند كۆمپانیایەك خاوبووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

چەند كۆمپانیایەكی بواری ئینتەرنێت هێڵەكانیان خاوكردووەتەوە و ئەوەش نیگەرانی بەشێك لە هاووڵاتیانی لێكەوتوەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت”هەر كەسێك گلەی هەبوو با پەیوەندیمان پێكەوەبكات”.

ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، لیژنەی چاودێری هێڵەكانی ئینتەرنێت لە وەزارەتی چاودێری تەواوی كۆمپانیاكان دەكات و لە شوێنێك كۆمپانیاكان هێڵەكانیان خاوبكەنەوە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

وتیشی”هەر هاووڵاتیەك گلەی هەیە لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە دەتوانێت نوسینگەی وەزیر و وەزارەتی گواستنەوە ئاگادار بكاتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ كێشەكان بكرێت”.

بەشێكی هاووڵاتیان گلەی لە چەند كۆمپانیایەك دەكەن كە هێڵی ئینتەرنێتەكەیان خاوكردووەتەوە و وەك پێویست كارناكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان