ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسعود بارزانی سەرپەرشتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی حزبەكەی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی و یەكێتی رێككەوتووین، پێكەوە و بەیەك بەرنامەی هاوبەشی عیراقی و كوردستانی بچینە بەغدا، دەشڵێت:”بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان مەسعود بارزانی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە دەكات”.

مەحمود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تەلەفزیۆنی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، لە دوای كۆبوونەكانی مەكتەبی سیاسی پارتی، وەك پارتی و یەكێتی رێككەوتووین پێكەوە و بەیەك بەرنامەی هاوبەش، كە بابەتی عیراقی و كوردستانی لە خۆدەگرێت بچینە بەغدا، پێشمان باشە لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستانیش لەو هاوپەیمانیە بەشداربن.

ڕاشیگەیاندووە، سەردانی ئەم دواییەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا و ئەوروپا نیشانەی شكاندنی ئەو بەستەڵەكانەیە، كە كاریان دەكرد بۆ پەراوێزخستنی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان .

وتەبێژەكەی پارتی ئاشكراشیكردووە، لە ئێستادا حزبەكەی لە هەوڵدایە پێداچوونەوە، بە لیستی ناوی ئەو كەسانەدا بكات، كە دیاریكراون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و مەسعود بارزانی-یش راستەوخۆ سەرپەرشتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە دەكات.

کوردستان

فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆردێكی یاسایی دروستدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە دەكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دەدەن.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، فراكسیۆنی كۆمەڵ بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دا بە مەبەستی ڕاوێژ و داڕشتنەوەی ئەو پرۆژە یاسایانەی فراكسیۆن پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكات .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فراكسیۆنەكەی چەند پرسێكی تایبەت بە كاری فراكسیۆنیان تاوتوێكردووە.

ئاشكراشیكردووە، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، فراكسیۆنی كۆمەڵ چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە بكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا9ی شەو بڵاوكردەوە، كە زۆربەی ڕێژەی باران لە ناوچەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی بووە، دەشڵێت: ” لە سلێمانی 27.5 ملم و قەزایی دەربەندیخان زباریووە “.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بارانبارین لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیەوە تا 9ی شەو لە سلێمانی 27,5 ملم باریوە، قەزایی دەربەندیخان 48.4 ملم و كەلار 32.2 ملم باریووە.

دەشڵێت: “بارانبارین لە ناوچەكانی دیكە بە ڕێژەی جیاواز باریووە، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 13.5 ملم و دهۆك 5.7 و كەركوك 17ملم و هەڵەبجە 29.4 ملم بووە” .

بەپێی ئەو ڕێژەیەی كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، بڕی باران لە ناوچە جیاجیاكان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 13.5 ملم
سلێمانی 27.5 ملم
كەركوك 17 ملم
دهۆك 5.7 ملم
هەلەبجە 29.4 ملم
پیرمام 17.6 ملم
خەبات 6.6 ملم
چۆمان 8.8 ملم
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
بارزان 8 ملم
سیدەكان 7 ملم
دوكان 21 ملم
هەڵشۆ 23.6 ملم
ماوەت 17.4 ملم
پێنجوین 29.6 ملم
چەمچەماڵ 26 ملم
دەربەندیخان 48.4
كەلار 32.2 ملم
خانەقین 24.8 ملم
مەیدان 37.6 ملم
خورماتوو 17 ملم
زاخۆ 2 ملم
ئاكرێ 9.6 ملم
ئامێدی 6.2 ملم
بامەڕنی 8.2 ملم
كانی ماسی 10.4 ملم
مانگێش 6.6 ملم
شاریا 3.4 ملم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە گەرمیان ماڵی ژنێك دەبێتە لانەی بەساڵاچوان

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی خانمێك دەبێتە لانەی ئەو توێژە و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان-یش دەڵێت،”هەر بەساڵاچویەك جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە دەتوانێت لە ماڵی حاجی ئاهو بمێنێتەوە”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی حاجی ئاهو بۆ بەساڵاچووان لەلایەن هادی عەبدولڕەحمان-ەوە بونیادنراوە.

دەشڵێت ،”لە ئێستادا دەرگای ئەو ماڵە واڵایە بۆ لە خۆگرتنی هەر بەساڵاچویەك، كە جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە لەگەڵیان بمێنێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ماڵە لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتیماندایە، ئیش و كارەكانی ڕۆژانەی بەڕێوە دەبرێت، ناونیشانی ماڵی حاجی ئاهو-ش دەكەوێتە نزیك دادگای بەرای كەلار، پشت گەراجی كەلار سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین