ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

بۆچی کیم جۆنگ ئون هیچ کات جلوبەرگەکەی ناگۆڕێت؟ نهێنیەکە چییە؟

خێزان

کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریایی باکوور بە هەڵسوکەوت و فەرمانە سەیرەکانی ناسراوەو کارەکانی بوونەتە جێگای سەرنجی ڕاگەیاندنەکان، هەر بۆیە هەموو جوڵە و ستایلەکانی ژیانی بۆ ڕاگەیاندنەکان جێگای هەڵوەستە بووە.

ئەوەی لە ژیانی کیم جۆنگ ئون بە نەگۆڕی ماوەتەوە جلوبەرگە ڕەشەکەیەتی کە جۆرە بەدلەیەکی تایبەتە و بەردەوام لە بۆنە فەرمی و نافەرمیەکاندا لەبەری دەکات و پێوەی دەردەکەوێت، جلوبەرگەکەشی لە چاکەتی داخراو و پانتۆڵ پێکهاتووە کە قۆپچەی گەورەی پێوەیە و ٤ گیرفانیشی هەیە، پانتۆڵەکەشی کورت و پانە.

ئەم جلوبەرگەی کیم جۆنگ ئون پەیوەستە بە پاشخانێکی مێژووی درێژەوە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا بەتایبەت کە سەرکردەی گەورەی چین ماو تسی تونگ ئەو جلوبەرگانەی لەبەرکردووە، هەر بۆیە بەهۆی ئەویشەوە جلوبەرگەکان بۆتە هێمایەک بۆ سەرکردە شیوعیەکان.

بە وتەی سوک یونگ کیم، مامۆستای کلتوری کۆریی لە زانکۆی لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا، کیم جۆنگ ئون وەک هێمایەک بۆ دەسەڵات و پاراستنی شکۆی خۆی ئەو جلوبەرگانە لەبەردەکات و بە بەردەوامی پێوەی دەردەکەوێت، بەتایبەت لەکاتێکدا کە لە خانەوادەکەیاندا دوو برای لە خۆی گەورەتری هەیە و کێشەی دەسەڵات بوونی هەبووە، هەر بۆیە کیم لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت بە هەمان شێوەی باپیری بکات و جلوبەرگی سەرکردەی بەناوبانگی چینی ماو تسی تۆنگ لەبەر بکات.

ریکلام

هەواڵەکان

مەرەح: بە جوانیەکەم پشتی نەشتەرگەری جوانکاریم شکاندووە

خێزان

هونەرمەندی سوری مەرەح جەبر وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە ئاماژە بەوە دەکەن نەشتەرگەری جوانکاری کردبێت و ڕایدەگەیەنێت کە جوانیەکەی تەواو سرووشتییە.

مەرەح جەبر لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاندووە”من  هیچ نەشتەرگەریەکی جوانکاری نەکردووە و بە جوانیەکەم پشتی نەشتەرگەری جوانکاریم شکاندووە، بەهۆی ئەوەی زۆر بچوکتر دەردەکەوم لە تەمەنی خۆم زۆرکەس باوەڕ بەوە ناکات کە نەشتەرگەریم نەکردبێت”

مەرەح هاوسەرگیری لەگەڵ نوسەری سوری عوسمان جەحا کردووە و پاش ١٠ ساڵ پێکەوەژیان ساڵی پار جیابونەوە،  لەبارەی جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی وتویەتی”بە شێوازێکی ڕاقی و پڕ لە خۆشەویستی و ڕێز لە یەک جودابوینەوە و ئێستاش هەر هاوڕێین”

مەرەح جەبر لە دایکبووی ١٩٦٨ە و  یەکێکە لە هونەرمەندە سوریە بەناوبانگەکان کە لە ساڵی ١٩٨٧ەوە کاری هونەری دەکات و دواین کاری بەشداریکردن بوو لە درامای (عندما تشيخ الذئاب) کە لە ساڵی ٢٠١٩ بەرهەم هێندرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەو فیلمەی هانی و کچەکەی بەشداری تێدا دەکەن باسی چی دەکات؟ دیمەنێک لە فیلمەکە ببینە!

خێزان

فیلمێکی نوێی سینەمایی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێت کە تێیدا هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستان ڕۆڵی تێدادەبینن و هونەرمەند هانی پاڵەوانی فیلمەکەیە.

دەرهێنەری فیلمەکە ڕایگەیاندووە کە ”فیلمەکە بەناوی (باڵە تەڕەکانی پەپولە) یە کە توڕەج ئەسلانی کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ کردووە و هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستان ڕۆڵی تێدا دەبینن و هەر یەکە لە هونەرمەندان (شوان عەتوف و هانی موجتەهیدی) ڕۆڵی سەرەکیان هەیە.

ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە نەهامەتیەکانی نەوت دەکات کە سەرەڕای داهاتە زۆرەکەی بەڵام بۆتە جۆرێک لە بەڵا بۆ هەرێم.

هونەرمەند هانی کە یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی فیلمەکە لە بارەی ڕۆڵی خۆی لەو فیلمەدا دەڵێت”رۆڵی خانمێک دەبینم کە ڕۆژهەڵاتییە و دەیەوێت ببێتە گۆرانی بێژ و قورسییەکانی ژیانی ژنان و خانمان لە کوردستان نیشان دەدات بە جۆرێک کە لە وڵاتێکی دەوڵەمەندایە بەڵام ژیانێکی پڕ لە نەهامەیتی هەیە و ناتوانیت خەونەکانی بەدی بهێنێت”

هانی وتوشیەتی”من و کچەکەم نارین بەشدارین لە فیلمی نوێی دەرهێنەر تورەجی ئەسڵانی سوپاسی هەموو ستافی فیلم یەک بە یەکیان ئەکەم  لەگەڵ تورەجی ئەزیز  کە ئەو چانسەی بەمن دا لەم تاقیکردنەوە گەورەیە بەشداربم, لەگەڵمان بن چاوەڕێی سوپرایزە گەورەکە بن”

فیلمی سینەمایی (باڵە تەرەکانی پەپولە) لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای میترۆنیۆم پرۆدەکشن و ماڵی سینەمایە و ئێستا لە قۆناغی وێنەگرتندایە.

 

 

دیمەنێک لە فیلمەکە کە لە کۆنسێرتێکی هونەرمەند هانی تەقینەوە ڕوودەدات

دیمەنێک لە فیلمی (باڵە تەرەکانی پەپولە) کە لە کۆنسێرتێکی هونەرمەند هانی تەقینەوە ڕوودەدات

دیمەنێک لە فیلمی (باڵە تەرەکانی پەپولە) کە لە کۆنسێرتێکی هونەرمەند هانی تەقینەوە ڕوودەدات

Posted by Xelk Xezan on Sunday, January 19, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ناڵە سوپەر لەسەر ڤیدیۆکانی ئەم دوایەی هاتە دەنگ : کۆمێنتی بریندارکەر مەنووسن

خێزان

خانمە مۆدێل و پێشکەشکار ناڵە سوپەر  لە پاش بەشداریکردنی لە پرۆگرامی دوو بە دوو لە کەناڵی نێت تیڤی ڕونکردنەوەیەکی  ڤیدیۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات بڵاوکردەوە.

 

ناڵە سوپەر لە بارەی پرۆگرامەکەوە دەڵێت”بەشداریکردنم لەو پرۆگرامەدا شتێکی خۆش بووە و بۆ خۆشی بووە، بەداخەوە کاتێک ڤیدیۆیەکت بڵاودەبێتەوە خەڵک لە کۆمێنت هەزار و یەک قسەی ناشرین دەڵێن لەکاتێکدا گەر هەمان ئەو کەسانە ڕووبەڕوو بتبینن هیچکات ناتوانن ئەو قسانە بکەن و بڵێن”

ناڵە دەڵێت”داوا لە خەڵک دەکەم بەر لەوەی بڕیاربدات لە پشتی مۆبایلەکەیەوە کۆمێنتی بریندارکەر بنوسێت، دووجار بیر لەوە بکاتەوە کە ئەو نوسینەی ئەو چ کاریگەریەکی خراپ جێدەهێڵێت، لەکاتێکدا چینەکانی کۆمەڵگە جیاوازن و هەمووی وەک یەک بیر ناکاتەوە، بۆیە وابزانم کاریکی ئاسانە گەر لە جیاتی شەڕ ئاشتی نیشان بدەن”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان