ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە ڤیدیۆ؛ سەركردەیەكی عیراقی بۆ كچەكەی قاسم سولەیمانی: بەمزووانە تۆڵەی باوكت دەستێنین

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمینداری بزوتنەوەی نوجەبای عیراقی لە میانی سەردانی بۆ ئێران و بەجێگەیاندنی ئەركی پرسە بەهۆی كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی، بە كچەكەی قاسم سولەیمانی دەڵێت: “عیراق چی دی بۆ ئەمریكاییەكان جێگەیەكی ئارام نەما”.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەكرەم كەعبی، سەرۆكی بزوتنەوەی نوجەبای عیراقی لەكاتی سەردانی بۆ ماڵی قاسم سولەیمانی لە ئێران، كچەكەی سولەیمانی داوای لێدەكات تۆڵەی باوكی بۆ بستێنن.

لای خۆشیەوە، كەعبی بەڵێن بە كچەكەی قاسم سولەیمانی دەدات و دەڵێت: “تۆڵەی حاجی قاسم دەستێنین و دڵنیابە خاكی عیراق چی دی بۆ ئەمریكاییەكان ئارام نەما و بەمنزیكانەش تۆڵەی باوكت دەستێنین”.

لە 3ی ئەم مانگەدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی عیراقی، لە هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی كوژران.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە

شاهد ماذا قال أمين عام حركة النجباء أكرم الكعبي لأبنة سليماني عندما طلبت الثأر لأبيها؟

 

أ.ج

عێراق

16 ناو بۆ بەردەم پەڕلەمان ئامادەكراون
چەند وەزارەتێكی حكومەتەكەی عەللاوی بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، 16 ناوی كابینەكەی عەللاوی ئامادەن، تا لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت، ئاماژە بە مانەوەی چەند وەزارتێكیش دەكات كە “بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن”.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ڕاگەیاندووە، “16 ناو ئامادەكراون تا لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت، كە زۆربەیان ئەو ڕوخسارانەن، كە پێشتر پۆستی سەركردایەتییان نەبووە، هەندێكیشیان باڵیۆزی پێشوو و پەڕلەمانتار و مامۆستای زانكۆن”.

سەرچاوەكە دەڵێت: “یەكلایی كردنەوەی ئەو ناوانەی بۆ وەزارەتەكانی تر ڕادەسپێردرێن، بەهۆی ناكۆكییەكان لەگەڵ هێزە كوردی و سوننەكان دوادەخرێن. ڕەنگە ئەوانی تر لە دواییدا دەستنیشان بكرێن، پاش ئەوەی لەگەڵ فراكسیۆنەكاندا ڕێككەوتنیان لەسەر دەكرێت، بۆیە ئەو وەزارەتانە لەو ماوەیەدا بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن”.

سەرچاوەكە پێشبینی كردووە، هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانیش لەنێوان ئەو وەزارەتانەدابن، كە لە حكومەتەكەی عەللاویدا بە وەكالەت بەڕێوەببرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەو لایەنەی عەللاوی بۆ سەرۆك وەزیران كاندیدكردووە ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سیاسەتمەدارێكی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، “كاندیدی لایەنێكی ئاینی گەورەیە” لە عیراق و بە پشتیوانی ئەو لایەنە كاردەكات و لەسەر داوای ئەویش پێكهاتەكان و فراكسیۆنە سیاسییەكان بەشداری پێناكات.

بەها ئەعرەجی، سیاسەتمەداری عیراقی و جێگری پێشووی سەرۆك وەزیران لە حكومەتەكەی عەبادی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “محەمەد تۆفیق عەللاوی هەڵبژاردەی فراكسیۆنە سیاسییەكان نییە، ئەو كەسێتییەكی بەڕێزە، هەرگیز سیاسی وەها بێخەوش و نیشتمانپەروەرم نەدیوە”.

بە وتەی ئەعرەجی”، عەللاوی لەلایەن لایەنێكی سیاسی گەورەی عیراقەوە كاندیدكراوە و پشتیوانی لێدەكرێت و هەر ئەو لایەنەش داوای لێكردووە، بەشداری بە پێكهاتەكان و فراكسیۆنە سیاسییەكان نەكات لە حكومەتەكەیدا”.

سەبارەت بەوەی، كە هەر هەمان لایەنی ئاینی ڕەزامەندی لەسەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەربڕیبوو، لە وڵامدا ئەعرەجی بە وشەی “كوڕ” وەڵامی دابۆوە.

ژمارەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەها لێكدانەوەیان بۆ “كوڕ” كردووە، كە مەبەست لێی محەمەد ڕەزا، كوڕی عەلی سیستانی، مەرجی باڵای شیعەكانی عیراقە.

دكتۆر زەید عەبدولوەهاب، ڕۆژنامەنوس و ئەكادیمستی عیراقی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندبوو، “پێشبینی دەكرێت قسەكانی ئەعرەجی بۆ ئەوە بێت كابینەكەی عەللاوی لە پەڕلەمان تێبپەڕێنرێت و متمانە وەربگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لەعیراق، نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی بێسەروشوێن هەن

خەڵك-ئارام سەردار
ليژنەی نێودەوڵەتی بۆ كەسانی بێسەروشوێن لە عیراق، ئاماری بێسەروشوێنانی ئاشكرا كرد و بەپێی ئاماری لێژنەكە، لەعیراق نزیكەی یەك ملیۆن بێسەروشوێن هەن و بەسەدان گۆڕیش هەڵنەدراونەتەوە.

ڕاسا ئۆسترا، سەرۆكی ليژنەی نێودەوڵەتی بۆ كەسانی بێسەروشوێن لەعیراق بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، لەساڵی 1950ەوە تا ئێستا لەعیراق زیاتر لە یەك ملیۆن هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون.

دەشڵێت: “تائێستاش نزیكەی 200 شوێن هەن وەك گۆڕ هەڵنەدراونتەوە، كە هی سەردەمی ڕژێمی بەعسن، هەروەها 100 گۆڕیش هەڵنەدراونەتەوە هی سەردەمی داعش بوون”.

سەرۆكی ليژنەی نێودەوڵەتی بۆ كەسانی بێسەروشوێن لەعیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەرئاستی جیهان، لەعیراق زۆرترین بێسەروشوێن هەن، بەڵام ئەوان لەگەڵ حكومەتی هەرێم و عیراق لەسەر خەتن بۆ دیاری كردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەكان، كاردەكەین بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەكان و دیاری كردنی ناسنامەی قوربانیان بەتایبەت گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال و شنگال.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان