حكومەتی هەرێم پێوەری زیرەكی كارەبای كرد بە پارە



هەرچەندە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بڕیاری حكومەتی هەرێمە و بەخۆڕاییە، بەڵام بە بڕیارێكی نوێ‌ بەستنی ئەو پێوەرە كراوە بە پارە و لەمەودوا بڕی زیاتر لە 100 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.

ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان بە ڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاندووە، “له‌ 6ـی شوباته‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی نووسراوێكی ده‌ركردوه‌ و تیایدا بڕیاری داوه‌ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك خانوی نوێ دروست بكات و هاوبه‌شی نوێی كاره‌با بكات، بڕی 101 هه‌زار و 750 دیناری لێوه‌رده‌گیرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “بڕی 80 هه‌زار دینار بۆ پێوه‌ره‌كه‌ و بڕی 21 هه‌زار و 750 دینار بۆ كرێی به‌ستنه‌كه‌یه‌”.

وتەبێژی كارەبای گەرمیان دەشڵێت: “پێشتر به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ و هه‌ر پێوه‌رێك بۆ هاووڵاتیان به‌سترابێت‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر بووه‌ و هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك وه‌رنه‌گیراوه‌”.

پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با، یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی كابینه‌ی‌ نۆیه‌كی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ‌ كرا و هیچ پارەیەك لە هاووڵاتیان وەرنەگیرا و وەك بەرپرسانی وەزارەتی كارەباش دەڵێن: “پێوەری زیرەك بۆ كەم كردنەوەی بەهەدەردانی كارەبا و ڕێگری لە سەرپێچیی و زیادكردنی پێدانی كارەبایە بە هاووڵاتیان”.

عێراق لە یەك هەفتەدا یاریی لەگەڵ چیلی و ئیسپانیادا دەكات
پێت عێراق لە یەك هەفتەدا یاریی لەگەڵ چیلی و ئیسپانیادا دەكات
تەرزە و بارانی بەلێزمە بەڕێوەیە
دوات تەرزە و بارانی بەلێزمە بەڕێوەیە
پەیوەندیدار