ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نامەیەكی هەڕەشەئامێزیی ئەمریكا بۆ عادل عەبدولمەهدی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسێكی جیهانی ئاماژە بە نامەیەكی زارەكی ڕاستەوخۆی ئەمریكا دەكات بۆ نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق، كە لە دوای هەڕەشەكانی ترەمپ بوو بۆ سەپاندنی سزاكان بەسەر عیراقدا.

ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری بەرپرسانی عیراقەوە بڵاویكردۆتەوە، “نووسینگەی سەرۆك وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێگەیشتووە و پێیان ڕاگەیاندووە، گەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق دەربكرێن، ئەوا لە واشنتن-ەوە ئەژماری عیراق لە بانكی یەدەگی فیدڕاڵی لە نیویۆرك دادەخرێت، كە نزیكەی 35 ملیار دۆلاری تێدایە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسێكی تری عیراقی ڕایگەیاندووە، “ئەو هەنگاوەی ئەمریكا بەو واتایەیە، كە حكومەت ناتوانێت كاری ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات و مووچەی فەرمانبەرانی دابین بكات، بەهای دراوی عیراقیش دادەڕمێت”.

ئەو بەرپرسەی عیراق دەڵێت: “ئەو هەنگاوە واتای داڕمانی ئابووری عیراق دەگەیەنێت”.

بەرپرسێكی باڵاش هەر لەو بارەیەوە باسی لەو ڕێگەچارانە كردبوو، كە ویلایەتە یەكگرتووەكان تاوتوێیان دەكات، لەبارەی ڕێگرتن لە گەیشتنی عیراق بە سێیەكی ئەو پارە نەختینەیەی، كە ڕەوانەی بانكەكان دەكرێن، دیپلۆماتكارێكی باڵاش لە باڵًیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا پێشتر باسی لە هەوڵەكانی ئەمریكا كردبوو بۆ سنورداركردنی ئەو پارانەی دێنە عیراق و ئەو ڕێگەچارەیەشی بە ڕێگەچارەی ئەتۆمی و لێدانی كەمەرشكێن، وەسف كردبوو.

أ.ج

عێراق

كازمی‌ دەسەڵاتەكانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕەی فراوانتر كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتركرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بەهاوڕێیەتی وەزیرانی كابینەكەی گەیشتە شاری‌ بەسڕە و كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانیان لە پارێزگاكە بەڕێوەبرد، لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی‌ دەسەڵاتیداوە بە ئەسعەد عێدانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕە كە مووچەی‌ 30 هەزار گرێبەست خەرج بكات و زەوی‌ بەسەر كەسانی‌ شایستەدا دابەش بكات.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتر كردووە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست بۆ پڕۆژەی‌ ئاوی‌‌ بەسڕە و گرتنەبەری‌ ڕێوشوێنی‌ ئەمنی‌ و سەربازی‌ توند لە دەروازە ئاوییەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆبەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكانە
حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەك لەگەڵ هەرێم دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان.

ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیە (واع) لە زاری لیژنەكەوە بڵاویكردەوە”خاڵە سنورییەكان گرنگییەكی گەورەیان هەیە لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە ڕێكخستنەوەیان بە پێویستییەكی هەنووكەیی دادەنرێت”.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت”حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان، چونكە مامەڵەی پێشوو لەو خاڵە سنورییانەدا، زیانی بە داهاتەكانی ئابوری عیراق گەیاندووە”.

وەك ئاژانسەكەش ئاماژەی پێكردووە”حكومەتی هەرێم ئادەیە لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتن بكات لەسەر خاڵە سنوورییەكان و وابڕیارە شاندێكی هەرێمیش بۆ درێژەدان بە گفتووگۆكان لەو بارەیەوە، سەردانی بەغدا بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، حەشدی شەعبی كوژرانی قەرداش ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی حەشدی شەعبی كوژرانی بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی دیالە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن تاڵب موسەوی فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دیالە بڵاوكرایەوە”بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە ناوی مەحمود قەرداش بەیاتییە و دانیشتووی ناحیەی مەسنوریەیە كوژرا، وێڕای برینداربوونی داعشێكی تر كە هەڵات”.

هەر لە ڕلگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئۆپەراسیۆنەكان لە ناوچەی سنسلی سەر بە قەزای میقدادیە بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستان بەردەوامن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان