ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئایا خانەنشینی پەڕلەمانتاران حەڵاڵە؟
“پێویستە لایەنە ئیسلامییەكان بایكۆتی كۆبوونەوەكانی پەڕلەمان بكەن”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، دەبێت حزبە ئیسلامییەكان لەسەر پڕۆژەی چاكسازی هەڵوێستیان هەبێت.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پەڕلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی كرد و بەپێی زانیارییەكانیش ڕۆژی پێنج شەممە دەنگ لەسەر پڕۆەكە دەدرێت، بەڵام هاووڵاتیان بە نیگەرانییەوە لە پڕۆژەكە دەڕوانن.

حەسەن شێخانی، ئەندامی سەركرایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكانی پەڕلەمان كراونەتە بەشێك لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، ئەو لایەنانەی ئۆپۆزسیۆن بوون یان ئێستا ئۆپۆزسیۆنن بە دەسەڵاتیشەوە كۆبوونەوەكانی پەڕلەمان بەكاردەهێنن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و كاری لەسەر دەكەن.

وتیشی، “هەر پەرلەمانتارێك مافی خۆیەتی خانەنشین بكرێت، بەڵام بە مەرجێك ڕەچاوی خزمەت و تەمەن و بڕوانامەی بكرێت و جیاوازی زۆریشی نەبێت لەگەڵ فەرمانبەرانی ئاسایی، بەشێوەیەك بەرزترین مووچەی فەرمانبەر لە هەرێم بكرێتە پێوەر بۆ مووچەی پەرلەمانتاران و پلە باڵاكان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، حزبە ئیسلامییەكان دەبێت هەڵوێستیان ڕوون بێت لەسەر بابەتەكە و پێویستە پڕۆژەكەیان بۆ ڕای گشتی باس بكەن و لە قۆناغی دووەمیش بایكۆتی ئەم كۆبوونەوانە بكەن، چونكە بوونیان لەناو كۆبوونەوەكە تەواوكردنی ڕێژەی یاسایی كۆبوونەوەكان نیشان دەدات و بەشدارن لە هەموو بابەتێك.

سەبارەت بە شەرعی بوونی خانەنشینی پلە باڵاكان، ناوبراو ڕایگەیاند، جارێ دەسەڵات شەرعیان نەكردووە بە پێوەر تاكو بڕیاری لەسەر بدەن، بەڵام لە ڕووی شەرعەوە دروست نییە، چونكە پەڕلەمانتار هەیە بڕوانامەی نییە و هیچ شتێكی دیكەی نییە و بە بڕێكی زۆر خانەنشین دەكرێت، واتە كەسانێك بە چوار ساڵ بە بڕێكی زۆر خانەنشین دەبن، یاخود كەسانێك هەن پۆستەكەشیان نەبووە، بەڵام خانەنشین كراون و بە ملیارەها دیناری ئەم وڵاتە دەبەن.

ڕوونیشیكردەوە، وەكو بزووتنەوە گلەییەكی زۆرمان لە برایانی یەكگرتوو هەیە، چونكە هیچ پرس و ڕایەكمان پێناكەن لە پرسەكانی تایبەت بە پەڕەكان و ئێستاش هیچ گفتوگۆیەك لەنێوانماندا نییە.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەربێتو چاكسازییەكی ڕاستەقینە نەكرێت لە هەڕەمی حكومەت بەتایبەتی لایەنی مووچە و پێشمەرگە و فەرمانبەران، ئەوەی لە بەغدا ڕووەدات پێشبینی دەكرێت لە هەرێمیش ڕووبدات، چونكە ئەو ستەمەی لە فەرمانبەران و خەڵكی دەكرێت زۆر زیاترە.
س.ع

کوردستان

حەسەكە.. تەقینەوەیەك ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەكی بەهێز لەشاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا.

بەپێە زانیارییەكان، كاتژمێر 8ی ئەمشەو تەقینەوەك لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویداوە كە دەنگێكی بەهێزی هەبووە و دوكەڵێكی گەورە ئاسمانی شارەكەی گرتووەتەوە، دوابەدوای ڕووداوەكەش تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.

هاوكات، كەناڵی (ڕوسیا تودەی) بڵاویكردووەتەوە: تەقینەوەكە لە جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی سەربازیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕوویداوە.

جێی ئاماژەیە، تائێستا هیچ لایەنێكی فەڕمی لە ڕۆژئاوای كوردستان زانیاری تەواوی لەسەر هۆكاری ئەو تەقینەوەیە و زیانەكانی ئاشكرا نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. دوو تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: دوو حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا كە دوو پیاوی تەمەن ٦٦ ساڵ و ٥٠ ساڵن و دانیشتووی شارۆچكەكەیانن.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق ڕوونیشیكردووەتەوە: ئەو هاووڵاتییانە پاش ماوەی چەند ڕۆژێك داخڵ بوونیان و خەواندنیان لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیان لە دەستدا.

بەمەش ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارۆچكەی سەیدسادق گەیشتە 17 حاڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەندكراوێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان لە نەخۆشخانەی سلێمانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، كە توشبوی كۆرۆنا بوو، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو ڕاگیراوە پێشتر لە پشكنینەكانی تیمەكانمان دەركەوت، كە تووشبووی كۆرۆنایە، بەڵام دواتر بەھۆی حاڵەتێكی دیكەی تەندروستیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا و لەوێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان