ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەخشان زەنگەنە: 32 سەنتەری یەكسانی جێندەری لە زانكۆكان كراونەتەوە

خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ سێ شەممە، ۱٤ی كانوونی دووەمی ۲۰۲۰ ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان چالاكییەكانی ساڵی ڕابردووی خستەڕوو، سەرۆكی ئەنجوومەنەكەش ڕایگەیاند، 32 سەنتەری یەكسانی جێندەری لە زانكۆكان كراونەتەوە.

پەخشان زەنگەنە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەلایەن حكومەتەوە مانگە 6 ملیۆن و 250 هەزار دینارمان وەك میزانییە وەرگرتووە، بەڵام مانگی ڕابردوو میزانیەكەمان كرا بە 10 ملیۆن دینار، لەهەمان كاتدا ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەپێی بەخشینەكانیان كارەكانمان ڕایی دەكەن، بەپێی پڕۆژەكان، كە ئێمە پێشكەشی دەكەین و ئەوانیش خۆیان سەرپەرشتی خەرجییەكان دەكەن، كە ئێمە دەستكاری لیستی خەرجی ناكەین، چونكە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان هاوكاری كوردستان دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری.

دەشڵێت: “لە ساڵی 2019دا یەكەكانی یەكسانی جێندەری پێكهێنراون، كە 40 ئەندامیان هەیە، هەروەها 32 سەنتەری یەكسانی جێندەری لە زانكۆكان كراونەتەوە، لەگەڵ كردنەوەی ۹ خول، جگە لەوەش ڕاهێنان بۆ تیمەكانیان ئەنجامدراوە، كە بەپێی بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان لە 8 وەزارەت بەڕێوەچووە، هاوكات یەكێكی تریش لە ئەركەكانمان هەڵمەتی 16 ڕۆژەیە، كە ساڵانە ئەنجامی دەدەین و هەموو وڵاتانیش ئەو هەنگاوە دەگرنە بەر”.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕەشنووسی یاسای ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارە لەوێشەوە بۆ پەڕلەمان بنێردرێت.

ریکلام

کوردستان

حەسەكە.. تەقینەوەیەك ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەكی بەهێز لەشاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا.

بەپێە زانیارییەكان، كاتژمێر 8ی ئەمشەو تەقینەوەك لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویداوە كە دەنگێكی بەهێزی هەبووە و دوكەڵێكی گەورە ئاسمانی شارەكەی گرتووەتەوە، دوابەدوای ڕووداوەكەش تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.

هاوكات، كەناڵی (ڕوسیا تودەی) بڵاویكردووەتەوە: تەقینەوەكە لە جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی سەربازیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕوویداوە.

جێی ئاماژەیە، تائێستا هیچ لایەنێكی فەڕمی لە ڕۆژئاوای كوردستان زانیاری تەواوی لەسەر هۆكاری ئەو تەقینەوەیە و زیانەكانی ئاشكرا نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. دوو تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: دوو حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا كە دوو پیاوی تەمەن ٦٦ ساڵ و ٥٠ ساڵن و دانیشتووی شارۆچكەكەیانن.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق ڕوونیشیكردووەتەوە: ئەو هاووڵاتییانە پاش ماوەی چەند ڕۆژێك داخڵ بوونیان و خەواندنیان لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیان لە دەستدا.

بەمەش ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارۆچكەی سەیدسادق گەیشتە 17 حاڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەندكراوێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان لە نەخۆشخانەی سلێمانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، كە توشبوی كۆرۆنا بوو، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو ڕاگیراوە پێشتر لە پشكنینەكانی تیمەكانمان دەركەوت، كە تووشبووی كۆرۆنایە، بەڵام دواتر بەھۆی حاڵەتێكی دیكەی تەندروستیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا و لەوێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان