ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەڕلەمانی عیراق دوایین كۆبوونەوەی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق دوایین كۆبوونەوەی وەرزی یاسادانان گرێ دەدات و دەچێتە پشووی زستانەوە.

سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە پەڕلەمان كۆبووەوە و پێدەچێت كۆبوونەوەیەكی دیكەش ئەنجام بدات و دواتر دەچێتە پشووی زستانەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پشووی پەڕلەمانی كەمكردەوە.

ڕاشیگەیاند، بابەتی دیاری كردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق لەنێوان كوتلە سیاسییەكان لە گفتوگۆ و ململانێی چڕدایە و ئەگەری ئەوە هەیە بەم نزیكانە یەكلایی بكرێتەوە، بۆیە ئەگەر لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن لەسەر كاندیدێك بەخواستی خۆپیشاندەران ئەوكات پەڕلەمان ئامادەیە پشووەكەی بپچڕێنێت و كۆبوونەوە بۆ ئەو بابەتە ئەنجام بدات.

ئاشكراشی كرد، كە لەماوەی پشووی پەڕلەماندا، پەڕلەمانتاران سەرقاڵی كاری لیژنەكانیان دەبن، چونكە هیچ یاسایەك نییە دەربچوێنرێت و حكومەتیش بەهۆی ئەوەی كاربەڕێكەرە ناتوانێت یاسا بنێرێتە پەڕلەمان.

پێشتریش د. میران محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “پشووی پەڕلەمان مانگێكی بۆ درێژكرایەوە، بەڵام ناوی كاندید بۆ سەرۆك وەزیران و پڕۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەڕلەمان نەكراوە.

ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو پەڕلەمان دەچێتە پشووەوە و یەكلا كردنەوەی ئەو دوو پرسە ڕەنگە بكەوێتە دوای پشوو.

عێراق

كازمی‌ دەسەڵاتەكانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕەی فراوانتر كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتركرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بەهاوڕێیەتی وەزیرانی كابینەكەی گەیشتە شاری‌ بەسڕە و كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانیان لە پارێزگاكە بەڕێوەبرد، لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی‌ دەسەڵاتیداوە بە ئەسعەد عێدانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕە كە مووچەی‌ 30 هەزار گرێبەست خەرج بكات و زەوی‌ بەسەر كەسانی‌ شایستەدا دابەش بكات.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتر كردووە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست بۆ پڕۆژەی‌ ئاوی‌‌ بەسڕە و گرتنەبەری‌ ڕێوشوێنی‌ ئەمنی‌ و سەربازی‌ توند لە دەروازە ئاوییەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆبەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكانە
حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەك لەگەڵ هەرێم دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان.

ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیە (واع) لە زاری لیژنەكەوە بڵاویكردەوە”خاڵە سنورییەكان گرنگییەكی گەورەیان هەیە لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە ڕێكخستنەوەیان بە پێویستییەكی هەنووكەیی دادەنرێت”.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت”حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان، چونكە مامەڵەی پێشوو لەو خاڵە سنورییانەدا، زیانی بە داهاتەكانی ئابوری عیراق گەیاندووە”.

وەك ئاژانسەكەش ئاماژەی پێكردووە”حكومەتی هەرێم ئادەیە لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتن بكات لەسەر خاڵە سنوورییەكان و وابڕیارە شاندێكی هەرێمیش بۆ درێژەدان بە گفتووگۆكان لەو بارەیەوە، سەردانی بەغدا بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، حەشدی شەعبی كوژرانی قەرداش ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی حەشدی شەعبی كوژرانی بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی دیالە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن تاڵب موسەوی فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دیالە بڵاوكرایەوە”بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە ناوی مەحمود قەرداش بەیاتییە و دانیشتووی ناحیەی مەسنوریەیە كوژرا، وێڕای برینداربوونی داعشێكی تر كە هەڵات”.

هەر لە ڕلگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئۆپەراسیۆنەكان لە ناوچەی سنسلی سەر بە قەزای میقدادیە بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستان بەردەوامن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان