ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك؛ ژمارەی حاجییانی هەرێم ئاشكرادەكات
كاتی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ حاجیانی ئەمساڵ دیاری كرا

خەڵك- ئومێد حسێن
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە هەفتەی داهاتوو تیروپشك بۆ حاجییانی ئەمساڵ (2020) ئەنجام دەدرێت و دەشڵێت: “پشكی هەرێم 4 هەزار و 500 حاجییە”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، “بەپشتیوانی خوای گەورە ڕۆژی یەك شەممە ١٩⁄ ١ ⁄ ٢٠٢٠ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەئامادەبوونی دادوەران و لایەنی پەیوەندیدار وەزارەتی ئەوقاف تیروپشك بۆ ناوی حاجییان بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێت”.

ڕاشیگەیاند، لە ساڵی 2017 دا 86 هەزار كەس ناوی نووسی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج و لەو ساڵەدا تیروپشك بۆ ناوی حاجییان بۆ ساڵەكانی (2017 و 2018 و 2019) ئەنجام درا.

ئاشكراشی كرد، ئەو ناوانەی لای ئیچمە ماون و حەجیان ئەنجام نەداوە 72 هەزار و 202 كەسن و داوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەكەن، بۆیە تیروپشكیان بۆ دەكرێت و بۆ ئەمەش ناوی 4 هەزار و 500 كەس ڕادەكێشرێت بۆ ئەوەی لەمساڵدا فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

کوردستان

سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامییەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو.

قائیمقامییەتی قەزای دوكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، د.محەمەد هەمەوەندی سەرۆكی تیمەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دوكان و هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی تووشی كۆرۆنا بوو.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك، ناوبراو پشكنین ئەنجام دەدات و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، لە ئێستادا باری تەندروستی تاڕادەیەك جێگیرەو لە ماڵەوە ماوەتەوە و ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێ دەكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان