ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(سەرکێشیەکانی بەردەوامە) شەوی ڕابردوو بالۆتێللی تۆڵەی خۆی لە هاندەرانی ئینگلتەرا کردەوە !

خەڵک سپۆرت

کاتێک ماریۆ بالۆتێللی ئیتاڵی ئەستێرەی یانەی نیسی فەرەنسی گەڕایەوە نێو پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، هاندەرانی ئینگلتەرا لەڕێگەی میدیا و تۆڕە کۆمەلایەتیەکانەوە گاڵتەجاڕییان پێکرد، بەتایبەت کە ناتوانێت بەشداری مۆندیال بکات.

شەوی ڕابردوو “سوپەر ماریۆ” ئەم گاڵتەجاڕییەی بەبیرهاتەوە و لەدوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی کرواتیا لەلایەن ماریۆ ماندۆزیکچەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە (ئینستاگرام) پۆستێکی کرد، پۆستەکە بریتیە لە وێنەیەک تیایدا نوسراوە: its coming home-impossible واتا (دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە – مەحاڵە).

پۆستەکە مەبەست لێی لێدانە لە هاندەرانی ئینگلتەرا، چونکە هاندەرانی “سێ شێرە ئینگلیزیەکە” ماوەی چەند هەفتەیەکە هاشتاگی (its coming home)یان لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەست پێکردووە، واتا جامەکە (مۆندیال) دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە (ئینگلتەرا).

لێرەدا بالۆتێللی وشەی (ampossible – مەحاڵ)ی خستۆتە پاڵ، ئەوەش توڕەیی هاندەرانی لێکەوتەوە و لەگەڵ هێرشبەرە ڕەش ئەسمەرەکە بەهەرشێوەیەک بێت گاڵتەجاڕی خۆیی پێکردن.

بالۆتێللی تەنها بە وێنەیەکە نەوەستاوە، بەڵکو لەسەری نوسیوە :”داوای لێبوردن دەکەم، لەبەرئەوەی ئینگلتەرام خۆشدەوێت، بەڵام بۆ ئەوانەی نامەی هەراسانکەرم بۆ دەنێرن، ئەم وێنەیە باشترین وەڵامە”.

بالۆتێللی بەوە ناسراوە کە ڕەفتارەکانی بەهیچ ڕاهێنەر و یانە و هەڵبژاردەیەک کۆنترۆڵ ناکرێت، لەپێشودا چەندین کێشەی بەم هۆیەوە بۆ دروست بووە بەتایبەت ئەو کاتانەی لەڕیزەکانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی یاریی دەکرد، هاندەرانی ئەو وڵاتە بەردەوام گاڵتەجاڕییان پێدەکرد و ڕێگەیان نەدا لە یانە شینە ئاسمانیەکە بحەوێتەوە، بۆیە بەناچاریەوە ڕوویکردەوە خولی ئیتاڵیا و یانەی ئەی سی میلان.

جیهانی

لیڤه‌رپوڵ ته‌نها لوتکه‌ی‌ ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی ئینگلته‌رای نه‌گرتووه‌، له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ پێش سیتی که‌وتووه‌!

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی هه‌ڵکشاوه‌ و یۆرگن کلۆپ توانیویه‌تی باشتر کار له‌سه‌ر توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی هێڵه‌کان بکات، به‌ڵگه‌ش ئه‌و داتایانه‌یه‌ که‌ له‌م وه‌رزه‌دا تۆماری ده‌که‌ن.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی ستار”ی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه‌، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ هه‌فته‌ی (١٦)ی خولی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ” به‌ (٤٢) خاڵه‌وه‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی گرت و تاکه‌ یانه‌ی خوله‌که‌یه‌ که‌ تائێستا هیچ دۆڕاندنێکی تۆمار نه‌کردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا مانچسته‌ر سیتی ڕکابه‌ری به‌جیاوازی خاڵێک ده‌که‌وێته‌ پله‌ی دووه‌مه‌وه‌ و له‌ کۆتا هه‌فته‌دا به‌رامبه‌ر چێڵسی به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یه‌که‌م دۆڕاندنی له‌م وه‌رزه‌دا تۆمار کرد.

سه‌رکه‌وتنی پێکهاته‌ سوره‌که‌ی کلۆپ ته‌نها له‌ڕووه‌کانی تۆماری گۆڵ و کۆکردنه‌وه‌ی خاڵه‌کاندا خۆی ناگرێته‌وه‌‌، به‌ڵکو له‌ڕووی به‌رگریه‌وه‌ و به‌راورد به‌ وه‌رزی پێشوو گۆڕانکاری گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و تائێستا له‌ یاریگای خۆیاندا “ئه‌نفێڵد ڕۆدز” ته‌نها یه‌ک گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار کراوه (به‌گشتی شه‌ش گۆڵیان لێکراوه‌)‌، ئه‌وه‌ش دوای گواستنه‌وه‌ی ڤێرجیل ڤان دایکی به‌رگریکاری هۆڵه‌ندی و ئالیسۆن بیکه‌ری گۆڵپارێزی به‌رازیلی بۆ پێکهاته‌کانیان.

مانچسته‌ر سیتی له‌ تۆماری ئه‌و گۆڵانه‌ی له‌سه‌ر یانه‌کان تۆمارکراوه‌ له‌یاریگای خۆیاندا ده‌که‌وێته‌ دوای لیڤه‌رپوڵ (پێنج گۆڵی لێکراوه‌)، هه‌روه‌ها یانه‌ی تۆتنهام ده‌که‌وێته‌ پله‌ی سێیه‌مه‌وه‌ که‌ شه‌ش گۆڵیان له‌ ویمبڵی له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی هێڵی به‌رگری چێڵسی و شێوازی یاریی کردنی هێرشبه‌ریی ماوریسیۆ ساری ده‌کرێت، به‌ڵام یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی له‌نده‌ن ده‌که‌وێته‌ پله‌ی چواره‌مه‌وه‌ به‌وپێیه‌ی له‌ ستامفۆرد بریدج ته‌نها حه‌وت گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ یانه‌ی ئێڤه‌ریۆن حه‌وت گۆڵی له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دووبارە دیمبیلی بەنزینی کرد بە ئاگری میدیاکاندا و لە مەشقەکان دواکەوت !

خەڵک سپۆرت

چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ئیسپانی ئاشکرایان کردووە، یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو (دوێنێ) دووبارە عوسمان دیمبیلی فەرەنسی لە مەشقە ئامادەکاریەکانی یانەی بەرشلۆنە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی یانەی تۆتنهام دواکەوتووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەزاری “موندۆ دیپۆرتیڤۆ و ئێزگەی ڕاک ١”وە ئاشکرای کردووە، دووبارە عوسمانی فەرەنسی ماوەی دوو کاتژمێر لە مەشقە ئامادەکاریەکانی یانەی بەرشلۆنە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان دواکەوتوو، بەوهۆیەشەوە دەستەی ڕاهێنانی یانە کەتەلۆنیەکە ناچاربوون ماوەی مەشقەکانی بۆ دوابخەن و بەشێوەیەکی جیا ئامادەکاری پێبکه‌ن.

مەسەلەی دواکەوتن لە مەشقەکان و پابەند نەبون و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێسا ناوخۆییەکانی یانەی بەرشلۆنە بەنسبەت ئەستێرە هەڵکشاوەکەی فەرەنساوە بۆتە دیاردە و چەندین جارە دووبارەی دەکاتەوە.

ماوەی ڕابردوو پاش دواکەوتنی لەمەشقەکان ئاماژەی بە ئازاری ناو سکی کردبوو، بەڵام کاتێک پزیشکی تایبەتی بارسا بۆ چارەسەرکردنی گەیشتبووە ماڵەکەی بۆی دەرکەوتبوو ناوبراو بە گاڵتەجاڕیەوە وەک نەخۆش خۆی نیشان دەدات و لەماڵەکەیدا چەندین هاوڕێ بونیان هەیە، پێدەچێت بەهۆی کەم خەوییەوە فریای مەشقکردن نەکەوتبێت.

ئەم بابەتە کرایه‌ مانشێتی ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکان و بەهۆیەوە ئیدارەی بەرشلۆنە و دیدێ دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا هاتنە دەنگ، دیشامپ ڕایگەیاند :” دەزانم کاتێک لە مەشقەکان دوادەکەوێت چ پاساوێک دەهێنێتەوە، ڕاستەوخۆ دەڵێت بۆ فڵان یاریزان بەوشێوەیە کاردەکات، ئەوەش پاساو نییە و پاڵپشتی ناکەم”.

پێدەچێت لە دوای دووبارە بونەوەی کەمتەرخەمیەکانی، ئەمجارە مامەڵەیەکی جیاوازی لەگەڵدا بکرێت و هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن کە ناوبراو حەز بە ڕۆیشتن بکات لە بەرشلۆنە و بەشێوازێکی هەڵە پەیامەکەی دەگەیەنێت، ئەم بۆچونەش لەلایەن ڕیڤاڵدۆی ئەستێرەی دێرینی بەرازیل و بەرشلۆنەوە پشتڕاست کرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیڤه‌رپله‌یت له‌ ئیسپانیا لیبه‌رتادرۆیسی به‌ده‌ست هێنا و هانده‌ران ئه‌رجه‌نتین-یان وێران کرد !

خه‌ڵک

شه‌وی ڕابردو له‌یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” له‌ ئیسپانیا یانه‌ی ڕیڤه‌رپله‌یتی ئه‌رجه‌نتینی له‌ یاریی کۆتایی جامی لیبه‌رتادرۆیس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بوکا جونیۆرز به‌ده‌ست هێنا و نازناوه‌که‌ی بۆ جاری چواره‌م له‌مێژوویدا چنییه‌وه‌.

ئه‌ستێره‌کانی ڕیڤه‌ر له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنیان گێڕا، به‌ڵام هانده‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی یانه‌که‌ له‌ شاری نونێزی ئه‌رجه‌نتینی دووباره‌ ڕووبه‌ڕوی پۆلیسی شاره‌که‌ بونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و پێکداداندا تا به‌ره‌به‌یان ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنیان گێڕا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین