ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حەج و عومرەی كوردستان بۆ گواستنەوەی حاجییان بڕیارێك دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات ئەو كۆمپانیایانەی دەیانەوێت حاجییان بۆ حەجی ئەمساڵ بگوازنەوە بۆ سعودیە، دەبێت فۆڕمی تایبەت پڕبكەنەوە.

ئیسماعیل خالید گەڵاڵی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرە ڕایگەیاند، كە سەرجەم كۆمپانیاكانی حەج و عومرە ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی بەنیازن هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعوودیە بگوازنەوە بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ 2020 دەبێت بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی كۆمپانیاكان سەردانی بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی سنووری پارێزگاكانیان و ئیدارەی گەرمیان بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، مەرج و ڕێنماییەكانی ئەمساڵیان پێ‌ دەدرێت لەگەڵ پێشكەش كردنی بەڵگەنامە پێویستەكان و پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت.

جەختیشی كردۆتەوە، وادەی پێشكەش كردن لە ڕۆژی چوار شەممە 15 /1 /2020ەوە دەستپێدەكات و لە كۆتایی دەوامی ڕۆژی پێنج شەممە 30 /1 /2020 كۆتایی دێت.
أ.ح

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بۆگدانۆف كۆبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی ڕوسیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقا كۆدەبێتەوە و جەختی لەخواستی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودانی پەیوەندییەكانی لە هەموو بوارەكاندا لەگەڵ ڕوسیا كردەوە و دەستخۆشی لە كار و چالاكییەكانی كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی لە كەرتی وزەدا لە هەرێمی كوردستان كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 29/1/2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری سەرۆكی ڕوسیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا و كونسولی گشتی لە هەولێر و شاندێكی یاوەری كرد، كە لە ژمارەیەك دیپلۆماتكار و بەرپرسانی كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی پێكهاتبوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “بۆگدانۆف سڵاو و ڕێزی ڤلادیمیر پوتین و سەرۆك وەزیرانی ڕوسیای گەیاندە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ستایشی ڕۆڵی بەڕێزیان و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی كرد”.

هەردوولا دۆخی عیراقیان تاوتوێ كرد و جەختیان لە گرنگیی هەوڵدان بۆ ئارامكردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە و نەبوونی عیراق بە گۆڕەپانی كێشە و ململانێی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان كردەوە، هەروەها تیشكیان خستە سەر خۆپیشاندانەكان و هەوڵەكان بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق، كێشەكانی هەولێر ــ بەغدا و گرنگی هەماهەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە كێشە لەسەرەكان.

دۆخی سوریا و هەبوونی هێزە نێودەوڵەتییەكان و پرسی كورد و ئایندەیان لە چوارچێوەی سوریا و ڕۆڵی ڕوسیا لەو وڵاتە، بەردەوامیی مەترسییەكانی تیرۆر و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی، پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوایین پێشهاتەكانی كێشەی فەلەستین ــ ئیسرائیل، دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی مایەی بایەخی هەردوولا، بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕاپەڕین مێردمنداڵێك خۆی كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ڕایدەگەیەنێت، مێرد منداڵێكی تەمەن 16 ساڵ لە شارەدێی ژاراوە خۆی كوشت،لێكۆڵینەوەش بۆ زانینی هۆكاری ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەپێی ڕِاگەیەنراوێك، كە لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕینەوە بڵاوكراوەتەوە، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی مێردمنداڵێك بەناوی ( س . ع . س ) تەمەن 16 ساڵ، پیشەی قوتابی، دانیشتووی شارەدێی ژاراوەی سەر بە شارۆچكەی پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، كە بەچەكی جۆری (ئێم فۆڕ) لە ماڵی خۆیاندا خۆی كوشتووە”.

بە وتەی پۆلیس، “لە دوای گەیشتنی تەرمەكە بە نەخۆشخانە، دەركەوتووە شوێنەواری سێ گولـلـە بە سەریەوە هەبووە، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت: “دوابەدوای ڕووداوەكە، دەستبەجێ تیمەكانی بەڵگە و تاوانی پشدەر چوونەتەسەر شوێنی مەبەست و دەستگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو،بەڵام تائێستاش هۆكاری ڕووداوەكە نەزانراوە، دۆسێی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری كارەبا، هۆشداری دەداتە كۆمپانیاكان لە تەواونەكردنی پڕۆژەكانیان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 29/1/2020 وەزیری كارەبای هەرێم بەمەبەستی دانانی پڕۆژەی (دامەزراندنی وێستگەی مۆبایلی دێری) لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ لە كۆمپانیای (Best) كۆبووەوە.

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند، لە بەرنامەی وەزارەتدایە زیاتر بایەخ بە پڕۆژەكان بدرێت و لە كاتی دیاریكراوی خۆیاندا تەواو بكرێن بۆ ئەوەی هاوبەشان و هاوڵاتیان سوودمەندبن.
وتیشی”لە بەرنامەی چاكسازی وەزارەتدایە هەر كۆمپانیایەك پابەند نەبێت بە مەرج و ڕێنماییەكان لە تەواوكردنی پڕۆژەكان لەو ماوەی بۆی دیاریكراوە، سزا دەدرێت و جارێكی تر مامەڵەی لەگەڵدا ناكرێت، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی تەواوی پڕۆژەكان لەكاتی خۆیدا تەواو بكرێت و كۆمپانیاكانی بواری كەرتی كارەباش كێبڕكێ بكەن بۆ پێشكەشكردنی باشترین پڕۆژە بە كوالیتی بەرز”.

بەپێی زانیارییەكان، واژووكردنی گرێبەستی پڕۆژەی (دامەزراندنی وێستگەی مۆبایلی دێری) لە پارێزگای هەولێر كە بە گوژمەی 1 ملیار و 429 چوار سەد و بیست و نۆ ملیۆن 632 شەش سەد و سی و دوو هەزار و 298 دووسەد و نەوەد و هەشت هەزار دینار و بۆ ماوەی (180) ڕۆژ دەبێت تەواو بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان