ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانتارێك نامەیەكی نەوشیروان مستەفا لەسەر خانەنشینی بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان نامەیەكی نەوشیروان مستەفا دەربارەی خانەنشینی پلەباڵاكان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، مووچەی خانەنشینی ئەندام پەڕلەمانی ڕەت دەكەمەوە.

شایان عەسكەری، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، “ھەروەكو چۆن لە كاتی بانگەشە لە دەرگای بەشێكتانم داو بە دەنگمەوە ھاتن، ئێستاش بەرێزتان لە دەرگای منتان داوە بۆ ڕەتكردنەوە یا كەم كردنەوەی خانەنشینی ئەندام پەڕلەمانی، گومانتان نەبێ لە بەدەنگەوە ھاتنم بۆ داواكاری بەرێزتان لە چوارچێوەی نامەكەی بەرێز كاك نەوشێروان مستەفا، كە دەڵێ خانەنشینی پەرلەمانتاری ھەڵوەشێتەوە”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ھاووڵاتیانی كوردستان…..
دەنگدەرانی ئازیزم……

بە ناوی خوای گەورە
وَقُل اعْمَلُوا فَسَيَرَى الله عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالمُؤْمِنُون وَسَتُرَدُّونَ إلىٰ عالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِما كُنْتُمْ تَعْمَلُون.( بڵێ كار بكەن خوا و پێغەمبەرەكەی و ئیماندارەكان كارەكانتان دەبینن، دەگەرێنرێنەوە بۆ لای خوا ی زانا بە نەزانراوەكان و پێتان دەڵێ كارەكانتان چۆن بوو).
ھەروەكو چۆن لە كاتی بانگەشە لە دەرگای بەشێكتانم داو بە دەنگمەوە ھاتن، ئێستاش بەرێزتان لە دەرگای منتان داوە بۆ ڕەتكردنەوە یا كەم كردنەوەی خانەنشینی ئەندام پەڕلەمانی، گومانتان نەبێ لە بەدەنگەوە ھاتنم بۆ داواكاری بەرێزتان.
لە چوارچێوەی نامەكەی بەرێز كاك نەوشێروان مستەفا، كە دەڵێ خانەنشینی پەرلەمانتاری ھەڵوەشێتەوە.
لە چوار چێوەی بەرنامەی ھەڵبژاردنی لیستی گۆڕان ١٤٨ بۆ پەرلەمانی كوردستان ٢٠١٨ تەوەری دووەم بڕگەی یەكەم ئامانجە ئابووریەكان خاڵی ٧ : ھەڵوەشاندنەوە، یان ھەمواركردنی ھەموو ئەو یاساو بڕیارە تایبەتانەی پەیوەندیدارن بە سیستمی موچە، خانەنشینی، و ئیمتیازاتی بەرپرس و وەزیرو پەرلەمانتاران، بە جۆرێك داد پەروەری كۆمەڵایەتی تێدا فەراھەم بێت.
وەكو ئەندام پەرلەمانی كوردستان-عیراق، مووچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانی رەت دەكەمەوە، وەكو بەشداری كردنێك لە بە دیھێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی مووچەی خانە نشینیەكەم بچێتە سەر مووچە یان ئیمتیازات یان منحەی كەم ئەندامان یان كەس و كاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفال كراوان و راگیراوو زیندانیانی سیاسی یان كەمترین مووچەی خانەنشینی.

أ.ح

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕێنماییەكی 23 خاڵی بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی لە سلێمانی ڕێنماییەكی 23 خاڵی بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە تاوەكو بتوانن لە تاقیكردنەوەكاندا سەركەوتووبن.

ئەرسەلان صاڵح، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی چەند ڕێنماییەك بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە بەبۆنەی تاقیكردنەوەكان و دەڵێت: “سەرەتا داواكارم لە خوای میهرەبان هەوڵ و ماندوبوونتان بەفیڕۆ نەچێ”.

ڕێنماییەكان:
1- لە ڕووی دەروونییەوە پێویستە دەروونتان ئارام بێ و خۆتان تووشی شڵەژان نەكەن.
2- دڵنیابە ڕۆژانی تاقیكردنەوە و پرسیارەكان هەروەكو ڕۆژانی دەوامی ئاساییەی خوێندنگاكەتە .
3- ئەمساڵ هەل و بواری باش لە بەردەستدایە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز بەهۆی پەتای كۆرۆناوە چونكە:
– چوار مانگە لە ماڵەوەن بواری باش بوو بۆ خوێندن.
– بابەتەكان كەمكراونەتەوە بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو.
– هەلی داخڵبوون بۆ تاقیكردنەوەی بەكالۆریا بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو زۆر باشتربوو.
– پێدانی 10 نمرەی بڕیار بەوقوتابیانەی كە پێویستییان پێیەتی بۆ داخڵبوون.
4- وەرگرتنی كارتی داخڵبوونی تاقیكردنەوەكان(البگاقە الامتحانیە)لە ئامادەیەكەت.
5- دڵنیابوون لە وێنە و ناوی چواری و كۆدی تاقیكردنەوەكەت و بوونی مۆر و ئیمزای ئامادەییەكەتی لەسەربێ.
6- بەراوردكردنی زانیاریەكانی كارتەكەت لە گەڵ ئەوەی كە وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردووەتەوە كە دەبێ وەكویەك(مگابق)بن.
7- دڵنیابوون لە شوێنی خۆت و هۆڵ و كەرت و چ بینایەك تاقیكردنەوەی تێدادەكەی و بەراوردكردنی لە گەڵ زانیاریەكانی وەزارەتی پەروەردە.
8- هەمیشە خۆت بەدووربگرە لە ترس و فشاری دەورووبەر(بەتایبەت) باسەكانی تووشبووانی كۆرۆنا و مردن جونكە بەڕێزت ئەركێكی مەزن و چارەنووسسازت لە پێشە.
9- لە ڕووی خواردن و خواردنەوە و پشو وەوە ئاسایی بە.
10- كاتی خەوتن و هەڵسان زووبێ نەك تا درەنگانێكی شەو خۆت سەرقاڵكەی بەخوێندن و بەیانیش درەنگ هەڵسی لە خەو.
11- دڵنیابوون لە خشتەی بابەتەكانی تاقیكردنەوە و كاتی دەسپێكردنی بەپێی پەخشنامەكەی وەزارەتی پەروەردە.
12- ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوەت هەیە پێش نیوكاتژمێر لە شوێنی تاقیكردنەوەكە ئامادەبە.
13- كەرستەكانی وەكو(قەڵەمی ڕەساس و جاف ، دادەر ، خەتكوژێنەوە ، ماسك ، دەستكێش ، دبەی ئاوی خواردنەوە)پێبێت.
14- بەیانیان پێش ڕۆشتن بۆ تاقیكردنەوە ئەگەر بتوانی خۆت بشۆی و نانێكی باش بخۆی .
15- لە كاتی وەڵامدانەوە دڵنیابە بەڕاستی و دروستی لە نووسینی زانیاريەكانی وەكو ناوی چواری و كۆدی تاقیكردنەوە..هتد لەسەر پەڕەی سۆماكە.
16- لەكاتی وەڵامدانەوە هەناسەیەكی قووڵ هەڵمژە و بەجوانی و لەسەرخۆ پرسیارەكان بخوێنەوە .
17- لەكاتی وەڵامدانەوە ئەوەی ئەیزانی وەڵامی بدەرەوە .
18- ئاگات لە كات بێ جونكە سەرمایەیەكی خۆتە بیپارێزە.
19- سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایانی چاودێر دیاریكراون بۆ كارئاسانی و هاوكاری تۆی خوێندكار خۆت ئاسا ڕێزیان لێبگرە .
20- پێداچوونەوە بەوەڵامەكان بەئارامی لەسەرخۆ.
21- دڵنیابوون لە پڕكردنەوەی پەڕەی سۆمایەكە بەوەڵامی ڕاست و درووست وەكو ئەوەی لە سەر پرسیارەكان دیاریتكردوە.
22- خۆبەدوورگرتن لە قەرەباڵغی و تێكەڵاوی نەوەكو تووشی نەخۆشی بیت.
23- بەكارهێنانی ماسك و دەستكێش لە كاتی چوون بۆ تاقیكردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان