ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان كاری ئاگر كوژێنه‌وه‌یه‌

خەڵک – لوقمان غه‌فوور

جێف بێزۆس پاره‌ی سێ خولەک له‌سه‌روه‌ته‌كه‌ی به‌خشییه‌ ئوسترالیا بۆ هاوكاری لێقه‌وما و چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵه‌ به‌ركه‌وتووه‌كانی ئاگره‌كه‌ی ئوسترالیا.

جێف بێزۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن و ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان رۆژی 13 جێنیوه‌ری رایگه‌یاند كه‌ كۆمپانیاكه‌ی 690 هه‌زار دۆلاری به‌خشی بۆ هاوكاری پێویستی ئه‌و زیانه‌ وێرانكارییه‌ی كه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رابردوو گه‌یاندویه‌تی به‌ ئوسرالیا.

ئه‌و ده‌ڵێت:”دڵمان لای هه‌موو ئوسترالییه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌شە کە به‌شدارن له‌ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ وێرانكه‌ره‌”.

هه‌روه‌ها ئه‌مازۆن به‌ڵێنیدا كه‌ پاڵپشتێكی هونه‌ری حكومه‌ت بكات به‌وه‌ی كه‌ به‌ چ رێگه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی فریاگوزاری بکات.

یه‌كێك له‌ مانشێته‌كانی ئه‌مڕۆی ئوسترالیا “ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان، چاكخوازی خۆی ئه‌بارێنێت به‌سه‌ر ئاگردا”.

بێزۆس یه‌كێكه‌ له‌ ملیاردێره‌كانی جیهان و ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهانه‌، له‌ یه‌ك خولەکدا كۆمپانیاكه‌ی 230 هه‌زار دۆلار په‌یدا ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و خاوه‌نی چه‌ند كۆمپانیای میدیایی گه‌وره‌یه‌ وه‌ك واشنگتۆن پۆست به‌ڵام هه‌رگیز كۆمپانیاكانی به‌كارناهێنێت بۆ ریكلام بۆ خۆی له‌كاتێكدا ساڵی پار هاوكاری زۆر كاره‌ساتی گه‌وره‌ی كردووه‌ وه‌ك لافاوه‌كه‌ی ئه‌ندۆنیزیا كه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئاگره‌كه‌ی ئوسترالیا خه‌ڵك گیانی له‌ده‌ستدا.

بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ژمارەیەکی زۆر لە دارستانەکانی ئوسترالیا، 24 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و 6 ملیۆن هێكتار دار و دره‌خت سوتاو و 500 ملیۆن ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر و باڵنده‌ تیاچوون، ئەمریکا و بەریتانیا دوو دەوڵەت بوون کە بە تیمی فریاگوزاری ھاوکاری ئوسترالیایان کردووە.

بێزۆس -55 ساڵ، سامانه‌كه‌ی له‌ ساڵی 2019 گه‌یشتۆته‌ 131 ملیار دۆلار، پیاوێكی سه‌رمایه‌دار و گه‌ردوونی ئه‌مریكییه‌، خاوه‌نی میدیا و وه‌به‌رهێنانه‌، به‌ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن ناسراوه‌، له‌ ئه‌پرلی ئه‌مساڵ 4%ی پشكه‌كانی گواسته‌وه‌ بۆ سه‌ر خاوەندارێتی ژنه‌كه‌ی دوای 25 ساڵ له‌ ژن و مێردایه‌تی.

بێزۆس له‌ ئه‌لبۆكیرك- ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆ – ئه‌مریكا له‌ دایكبووه‌، له‌ 1986 كۆلێژی ئه‌ندازیاری كاره‌با و زانستی كۆمپیوته‌ری ته‌واو كردووه‌، 1994 كۆمپانیای ئه‌مازۆن-ی دامه‌زراندووه‌ و سه‌ره‌تا وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێت و دواتر فراوانی كردووه‌ بۆ كاری بازرگانی، له‌ ساڵی 2013 رۆژنامه‌ی واشنگتن پۆست ئه‌كڕێته‌وه‌ به‌ 250 ملیۆن دۆلاری كاش، چه‌ندین كۆمپانیا و لقی جۆراو جۆری دامه‌زراندووه‌.

سەرچاوە/كه‌ناڵی ئێم پی ئێن

ژینگە

پۆلیس، چوار كەسی بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری نایاسایی دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری چەمچەماڵ ٣ ڕاوچی دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەكەیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش دەرچوون بۆ سەر ڕووباری (باسەرە) لە ئەنجامدا ٤ هاووڵاتیان دەستگیر كرد كە بەشێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانی پۆلیس توانیان دەست بگرن بەسەر ( ٤٠٠ )گرام ژەهری ماسی، ( ٦ ) تۆڕی ڕاوی ماسی، (٢) چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ژێرسە، (١) ماتۆڕسكیل.

ڕوونیشیكردەوە، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو لە ئەنجامی دەرچوونیان بۆ سنوری گوندی (مەسۆیی بەرگەچ) توانیان هاووڵاتییەك بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن و دەستیانگرت بەسەر كڵاشینكۆفێك و  ماتۆڕسكیلێك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وێنە؛ نزیکەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە سیتەك سووتا

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە شنووری شارەدێی سیتەك سەر بە پارێزگای سلێمانی سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە سنووری گوندەکانی گەڕەدێ و تەگەرانی سەر بە شارەدێی سیتەك، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە کەوتەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی 550 دۆنم لە پوش و پاوان و داری ناوچەكە.

ئەوەشی خستەڕوو كە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوكاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك توانیان دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان