ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كه‌روێشكه‌كانی ئوسترالیا، گێزه‌ر-یان پێگه‌یشت

خەڵک – لوقمان غه‌فوور

به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن حكومه‌تی خۆجێی نیو ساوس ویلز له‌ ئوسرالیا هه‌وڵده‌دات دڵنیا بێت له‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ ماون و ژیان به‌به‌ریاندا بێته‌وه‌، یه‌ك له‌و گیانله‌به‌ره‌ ده‌گمه‌نانه‌ی ناوچه‌كه‌ والیبیس-ه‌ كه‌ شێوه‌ی له‌نێوان كه‌روێشك و جرجێكی گه‌وره‌دایه‌و ئه‌توانێت له‌ژێر زه‌وی و نێوان به‌رده‌ گه‌وره‌كاندا خۆی حه‌شاربدات.

به‌پێی قسه‌ی مات كین وه‌زیری وزه‌ و ژینگه‌ی ئوسترالیا له‌رێی رێكخراوه‌كانی چاودێریكردن و پارستنی گیانله‌به‌ره‌ كێوییه‌كان-ی ئه‌مریكا وبه‌هاوكاری حكومه‌تی ئوسترالیا توانیویانه‌ 1000 كیلۆگرام به‌تاته‌ و گێزه‌ر له‌رێگه‌ی ئاسمانه‌وه‌ فڕێبده‌نه‌ خواره‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و دواتر بینیویانه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ سه‌ریانده‌رهێناوه‌ته‌وه‌.

كین وتیشی:”زیادكردنی خۆراك یه‌كێكه‌ له‌كلیلی چاره‌سه‌ری ستراتیژی كاره‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ی كه‌روێشك و والیبیس و كه‌نگه‌ر و زۆر گیانله‌به‌ری تر رووبكه‌نه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ و ژیان به‌به‌ر ناوچه‌كه‌ بێته‌وه‌ و ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ له‌ناوچه‌كه‌ نه‌فه‌وتێن”.

له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا كین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تێكڕای سه‌وزایی ناوچه‌كه‌ فه‌وتاوه‌، تا سه‌وزایی ناوچه‌كه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ پێویسته‌ له‌رێگه‌ی خۆراك پێدانی ده‌ستكرده‌وه‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ین. ئه‌و هاوكارییه‌ مادییانه‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی دنیا ره‌وانه‌ی كردووه‌ ئه‌توانێت ئه‌م كاره‌مان بۆ ئاسان بكات.

هه‌روه‌ها به‌پێی رۆژنامه‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ و ژینگه‌ی ئوسترالیا، 15 جۆر ئاژه‌ڵ كه‌ ئێستا سه‌ریانهه‌ڵنه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و فه‌وتان چوون یان ده‌شێت نه‌مابن.

هه‌روه‌ها كرستۆڤه‌ر دیكمان زانای ژینگه‌ له‌زانكۆی سیدنی به‌ كه‌ناڵ فۆكس نیوز-ی وتووه‌ كه‌ نیو ملیۆن ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر و باڵنده‌ له‌ناوچووه‌. جگه‌ له‌ شیرده‌ره‌كانی وه‌ك شه‌مشه‌مه‌كوێره‌.

بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ژمارەیەکی زۆر لە دارستانەکانی ئوسترالیا، 24 كه‌س مردن و 6 ملیۆن هێكتار دار و دره‌خت سوتاو و 500 ملیۆن ئاژه‌ل و زینده‌وه‌ر و باڵنده‌ تیاچووه‌. ئەمریکا و بەریتانیا دوو دەوڵەت بوون کە بە تیمی فریاگوزاری ھاوکاری ئوسترالیایان کرد.

ژینگە

پۆلیس، چوار كەسی بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری نایاسایی دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری چەمچەماڵ ٣ ڕاوچی دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەكەیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش دەرچوون بۆ سەر ڕووباری (باسەرە) لە ئەنجامدا ٤ هاووڵاتیان دەستگیر كرد كە بەشێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانی پۆلیس توانیان دەست بگرن بەسەر ( ٤٠٠ )گرام ژەهری ماسی، ( ٦ ) تۆڕی ڕاوی ماسی، (٢) چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ژێرسە، (١) ماتۆڕسكیل.

ڕوونیشیكردەوە، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو لە ئەنجامی دەرچوونیان بۆ سنوری گوندی (مەسۆیی بەرگەچ) توانیان هاووڵاتییەك بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن و دەستیانگرت بەسەر كڵاشینكۆفێك و  ماتۆڕسكیلێك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وێنە؛ نزیکەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە سیتەك سووتا

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە شنووری شارەدێی سیتەك سەر بە پارێزگای سلێمانی سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە سنووری گوندەکانی گەڕەدێ و تەگەرانی سەر بە شارەدێی سیتەك، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە کەوتەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی 550 دۆنم لە پوش و پاوان و داری ناوچەكە.

ئەوەشی خستەڕوو كە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوكاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك توانیان دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان