ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٥ ئەپی نوێ و نایاب بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی(iOS)

خەڵک-سەلمان خالید

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ئەپن کە شایەنی تاقیکردنەوەن و پێشتر بە پارە بوون دەتوانن هەر ئێستا دایان بگرن پێش ئەوەی ببنەوە بە پارە، ئەپەکان تایبەتن بە سیستەمی ئای ئۆ ئێسی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئایفۆن و ئایپادەکان بەردەستە، هەروەها

Call Blocker™ – Block Spam –بۆ بلۆک کردنی پەیوەندییە سپامییەکان لەسەر مۆبایلە ئایفۆنەکەت

Image result for Call Blocker™ - Block Spam

AR Ruler Lite – Measure Length – لە ڕێی تەکنەلۆژیای ئاگیومێنتد ڕیالیتییەوە ڕێت پێدەدات پێوانەی شتەکان بکەیت.

Image result for AR Ruler Lite - Measure Length

Sleep & Relax Sounds – Sleepia – یارمەتیت دەدات بەشێوازێکی جیاواز خەوت لێ بکەیتەوە لە ڕێی موزیکی تایبەتەوە.

Image result for Sleep & Relax Sounds - Sleep app

Voice Translation Lite – بۆ وەرگێڕانی دەنگی بۆ چەندین زمانی جیهانی بەناوبانگ بە دیزاینێکی جوانەوە.

Image result for Voice Translation Lite

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ئەپڵ یەک ملیار و نیو ئامێری هەیە لە جیهاندا

خەڵک-سەلمان خالید

لە دواین ڕاپۆرتیدا دەردەکەوێت کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا خاوەنی یەک ملیار و نیو ئامێرە و هەواڵەکەش لە نیوس ڕوومی ئەپڵەوە بڵاوبووەتەوە و لە زاری تیم کوکی بەڕێوەبەری جێبەجێکارەوەیە.

ماوەیەکی زۆری پێچوو تاوەکوو ئەپڵ توانی لە ١.٣ ملیار ئامێرەوە بگاتە ئەم ڕێژەیە کە ڕێکەوتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠١٨.

ئەو ئامێرانەی کە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی هەیەتی بریتین لە ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد تەچ و ماک و ئەپڵ تیڤی و کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ.

Image result for apple products

ماوەی ڕابردووش کۆمپانیاکە ئاهەنگی گێرا بۆ داهاتی ٩١.٨ ملیار دۆلار و جێگەی ئاماژەشە فرۆشتنی نەوە جیاوازەکانی ئێرپۆدس داهاتی ٦ ملیار دۆلار بووە بۆ ئەپڵ.

ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت ئەپڵ چەندین مۆبایلی جیاواز ڕابگەیەنێت و تیایاندا پشتگیریکەری ڕایەڵەی 5G هەبێت، و بە دووریش نازانریت ئەپڵ بچێتە ناو بازاڕی مۆبایلە چەماوەکانەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا، ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا.

تاکوو ساڵی ٢٠٠٦، کۆمپانیای ئەپڵ لە چەندین بواری (نەرمەکاڵا software) و (ڕەقەکاڵا hardware) دا دەستبەکارە، بەرھەمەکانی iMac، iPhone و iPod لە ھەموو بازاڕەکانی جیھاندا بڵاوە، ھەروەھا خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆسیقا بەناوی iTunes کە چەندین ملیۆن گۆرانی و ئاوازی لەخۆ گرتووە. لە ‌بواری سیستەمی کارپێکردنیشدا Mac OS X ـی ھەیە، ئەمیش وەک بەرھەمەکانی تری سەرکەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ڕێی ئەم سایتەوە بە وردی زانیاری بزانە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا

خەڵک-سەلمان خالید

لێکۆڵەر جۆنس هۆپکینس هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەک کە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات.

نەخشەکەی جۆنس ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ١٣٢ کەس مردوون بە ڤایرۆسەکە و ٦,٠٥٧ کەسیش تووش بوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە چینن کە دەگاتە ٥٩٧٠ کەس.

هەورەها وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و فەڵەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆنیش کەسانی تووشبووی تێدایە بە ڤایرۆسەکە.

زانیارییەکانی ماڵپەرەکە و نەخشەکە لە سەرچاوەکانی WHO, U.S. CDC, ECDC ی چینCDC (CCDC)ی وەرگیراون، کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كه‌، تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ تایه‌كی به‌رز و كۆكه‌ و سووتانه‌وه‌ی گه‌روو ده‌كات، زۆرجار ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و مردنی كه‌سه‌كه‌ ته‌نیا 24 کاتژمێره‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نرخی مۆبایلی Galaxy Z Flip دەگاتە ١٤٠٠ دۆلاری ئەمریکی

خەڵک-سەلمان خالید

لە میانەی ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس ٢٠ پێشبینی دەکرێت هەر لە رێکەوتی ١١ ی مانگی دوو کۆمپانیا کۆرییەکە مۆبایلێکی چەماوەش ڕابگەیەنێت.

پێشبینی دەکرێت نرخی S20 Ultra بگاتە ١٣٠٠ دۆلار لەگەڵ بوونی Galaxy Buds+ ێکدا، هەروەها نەوەی دووەمی مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگ بەناوی Galaxy Z Flip نرخی دەستپێکی بگاتە ١٤٠٠ دۆلاری ئەمریکی.

مۆبایلی Galaxy Z Flip پشتگیری بارگاویکەرەوەی ١٥ واتی دەکات و پێشبینی دەکرێت دیزاینی مۆبایلەکە هاوشێوەی مۆتۆ ڕاز ٢٠١٩ بێت کە ساڵی پێشوو لەلایەن لینۆڤۆ وە ڕاگەیەنرابوو.

ڕکابەری مۆبایلە چەماوەکان لە ئێستادا لە نێوان سامسۆنگ و هواوی و لینۆڤۆدایە و سامسۆنگی کۆری ساڵی پێشوو توانی بەشێکی زۆری بازاڕی ئەم مۆبایلانە داگیربکات.

Image result for Galaxy Z Flip

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان