ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە شارباژێڕ دەوامی بەشێك لە فەرمانبەران ڕاگیرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی ماوەت لە ناوچەی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرەوە بەشێك لە فەرمانبەران دەوام ناكەن.
دوێنێ شەپۆلێكی بەفر بارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد و ڕێگای هاتوچۆی و بەشێكی زۆر لە ناوچەكانی گرتووە و بەپێی زانیارییەكان لە هەندێك ناوچە فەرمانبەران دەوام ناكەن.

كامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە فەرمانبەرانمان نەیانتوانیوە بڕۆن بۆسەر دەوامی ئاسایی خۆیان، چونكە لە رێگاكانی قەیوان و سیتەكیشەوە ڕێگا نەبووە و گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی.

وتیشی”لە ماوەت بەفر باریوە و ڕێگای هاتوچۆ نەبووە، مەگەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی زنجیریان هەبووە”.

ئاشكراشیكرد، ئەو فەرمانبەرانەی دانیشتووی سلێمانین نەیانتوانیوە بچنە سەر دەوامی فەڕمی خۆیان لە شارباژێڕ، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی لە ماوەت نیشتەجێن، دەوام دەكەن.

س.ع

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەگاتە ئەم گەڕەكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی مەجید بەگ‌ دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (ئابڵاخ ‌‌) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری ( ٥۲) و (٥۹) سبەینێ شە‌ممە (26/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دهۆك؛ئەمڕۆ هەینی زۆرترین ژمارەی چاك بوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 4253 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6304 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مامۆستایانی ناوچەیەكی هەرێم بایۆتی پرۆسەی خوێندنیان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

خوێندنەگە ئامادەییەكانی سنوری پشدەر ڕایدەگەیەنن، بێ باكی حكومەت لە ئاست داواكارییەكانیان و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانیان، بەشێكن لە هۆكاری دەست پێنەكردنەوەی دەوام بڕیاری بایكۆتی پرۆسەی خوێندن دەدەن.

مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خوێندنگە ئامادەییەكانی سنوری پەروەردەی پشدەر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لەلایەن حكومەتەوە، كاریگەرییە خراپەكانی خوێندنی ئەلكترۆنی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، دەستەبەرنەكردنی هۆكارە خۆپارێزییەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە وایكرد پرۆسەی خوێندن دوا بخەن.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕاگۆڕینەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەكە بڕیاریانداوە تا رۆژی (10/10/2020) دەوامی قوتابخانە و خوێندگەكان دەستپێنەكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، دوێنێ لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرانی ئامادەییەكی كەلار بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان راگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان