ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەفر، ڕێگای هاتوچۆی پێنجوێن سلێمانی داخست

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، ئێستا هاتوچۆی شۆفێران زۆر هێواشە، چونكە بارینی بەفر ڕێگاكەی گرتووە و تەنها ئۆتۆمبێلەكان بە زنجیرەوە دەتوانن هاتوچۆ بكەن.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تیمەكانمان سەرقاڵی ئەوەن خوێ بدەن لە جادەكان و ئومێد دەكەین شەقامەكان كێشەی نەمێنێت.

وتیشی”ئێستا ڕێگری لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەكەین بەرەو سلێمانی بڕوات، تاكو ئەوكاتەی خوێ لە جادەكە بدەین”.
س.ع

شەوی ڕابردوو، قائیمقامی پێنجوێن لەكاتی هاوكاریكردنی شۆفێران

ژینگە

پۆلیس، چوار كەسی بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری نایاسایی دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری چەمچەماڵ ٣ ڕاوچی دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەكەیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش دەرچوون بۆ سەر ڕووباری (باسەرە) لە ئەنجامدا ٤ هاووڵاتیان دەستگیر كرد كە بەشێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانی پۆلیس توانیان دەست بگرن بەسەر ( ٤٠٠ )گرام ژەهری ماسی، ( ٦ ) تۆڕی ڕاوی ماسی، (٢) چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ژێرسە، (١) ماتۆڕسكیل.

ڕوونیشیكردەوە، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو لە ئەنجامی دەرچوونیان بۆ سنوری گوندی (مەسۆیی بەرگەچ) توانیان هاووڵاتییەك بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن و دەستیانگرت بەسەر كڵاشینكۆفێك و  ماتۆڕسكیلێك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وێنە؛ نزیکەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە سیتەك سووتا

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە شنووری شارەدێی سیتەك سەر بە پارێزگای سلێمانی سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە سنووری گوندەکانی گەڕەدێ و تەگەرانی سەر بە شارەدێی سیتەك، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە کەوتەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی 550 دۆنم لە پوش و پاوان و داری ناوچەكە.

ئەوەشی خستەڕوو كە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوكاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك توانیان دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان