ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران هۆشداری دەداتە بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپایی

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە بەریتانیا و وڵاتە ئەوروپاییەكان.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەریتانیا ڕەفتارەكانی ئەمریكا دووبارە دەكاتەوە و كوێرانە هاوكاری كارە تیرۆریستییەكانی ئەویش دەكات.
وتیشی”كۆتاجار كە بەریتانیا لەلایەن ئەمریكاوە پەلكێشی بەدناوی كرا، بۆ شەڕی عیراق بوو”.

ئاشكراشیكرد، لەماوەی بیست مانگی ڕابردوودا سێ وڵاتی ئەوروپایی بەشدار لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا هاوهەڵوێست بوون، ئەمكارەشیان هیچ ئەنجامێكی نەبووە و هیچكاتیش نایبێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە نووسینگەی سەرۆك كۆماری فەڕەنسا بڵاویكرەوە، داوا لە ئێران دەكەین تەواوی ئەو هەنگاوە خراپانەی كە ناوێتی لە ڕێككەوتنامەی ئەتۆمی وازی لێبهێنێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێككەوتنە سەرەكییەكە.
ئاشكراشیدەكات، دەخوازین ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنەكە تاكو دۆخی ناوچەكە ئاڵۆزی زیاتر بەخۆیەوە نەبینێت.

 

س.ع

جیهان

ترەمپ لە داڤۆس: ژمارەیەك سەربازمان برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، كە ژمارەیەك سەربازیان لە هێرشە مووشەكییەكەی ئێراندا بریندار بوون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس ڕایگەیاند، كە برینداربوونی سەربازەكانمان لە عەین ئەسەد لە عیراق مەترسیدار نییە و تەنها كەمێك تووشی سەرگێژخواردن بوون.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها كەمێك سەرگێژخواردنیان هەبووە و چارەسەر كراون.

وتیشی، “لە سەردەمی ئیدارەکەی مندا بەراورد بە ئیدارەکانی پێشو بێکاری کەمترین ڕێژەی سەدی هەیە، “ئەوەش ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکردوە”.

پێشتر، كاپتن ئۆربان، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكی لە 17ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ ڕایگەیاند، كە بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر عەین ئەلئەسەد لە عیراق، كە لە 8ی ئەم مانگە ئەنجام درا 11 سەرباز بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئۆغلۆ: ئاگربەست لە سووریادا ئاسان نییە

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند ئاگربەست لە سووریادا لە ئیدلب كارێكی ئاسان نییە و لەگەڵ ڕوسیاش لەبارەی ئیدلبەوە بۆچوونەكانیان یەك نین.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە گوتارێكدا لە كۆڕبەندی داڤۆس ڕایگەیاند، بە ملیۆنان سووریایی ئاوارەی توركیا بوون و 400 هەزاری دیكە ڕوویان لە توركیا كردووە.

دەشڵێت “سووریا هەموو هێڵە سوورەكانی بەزاندووە، توندوتیژییەكانی سووریا لە ئیدلب ڕەتدەكەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد پەكەكە پێشێلكاری زۆری كردووە.

لەبارەی لیبیاشەوە ڕایگەیاند، هێزەكانیان بۆ مەشق و ڕاهێنانەكان بە هێزەكانی ئەو وڵاتە چوونە ئەوێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ لە سەندنەوەی متمانە ڕزگاری بوو

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داواكاری ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی بۆ سەندنەوەی متمانە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەتكردەوە.

شەوی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگ ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داواكاری سەندنەوەی متمانەیان ڕەتكردەوە و ترەمپیان بێتاوان ناساند لەو دۆسێیانەی لەسەر كرابوونەوە.

لە دەنگدانی پیراندا 53 كەس لە بەرژەوەندی ترەمپ دەنگیان دا و 47ی دیكەش لە دژی ترەمپ دەنگیاندا، بۆیە ترەمپ لە دۆسیەكانی ڕزگاری بوو كە لەسەر كرابوونەوە لەلایەن دیموكراتەكانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران.

پێشتریش ترەمپ چەند جارێك تۆمەتەكانی ڕەتكردەوە كە ئاڕاستەی كرابوون و بەهۆیانەوە هەوڵی سەندنەوەی متمانەی لێ دەدرا.

پشتیوانیكردنی ترەمپ لەلایەن ڕوسیاوە لە هەڵبژاردنەكاندا، فشاركردن لە سەر ئۆكرانیا و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات ئەو دۆسێیانە بوون كە لەسەری كرابوونەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان