ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زانیاری لەسەر یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی ئاشكرادەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و سەرۆكی كۆبوونەوەكە دەڵێت لەكۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبابەتەكان دەدرێت، بەتایبەت پێكهێنانی لیژنە بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ كە لەكۆنگرە دەنگی لەسەر دراوە، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆك بۆ یەكێتی.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە دەكات لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە كە بڕیارە سبەینێ 14ی كانونی دووەمی 2020 كاتژمێر 11ی پێشنوەڕۆ لەهۆڵی شازاد سائیب لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بە ماڵپەری فەڕمی حزبەكەی ڕاگەیاند: ڕاسپێردراوم بۆ كردنەوەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە، بابەتی ڕێوڕەسمی كۆبوونەوەكە و تەوەرەكانیش لەناو كۆبوونەوەكە دادەنرێت.

مستەفا چاوڕەش وتیشی: دەبێت لیژنەیەك لەناو ئەنجومەنەكە لە كەسانی شارەزا لەیاسا و پەیڕەوی ناوخۆ دیاری بكرێن بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە لەكۆنگرەی چوارەم دەنگی لەسەر دراوە، هەروەها دانانی لیژنەیەك بۆ ئاشتكردنەوەی ئەو هەڤاڵانەی دەرنەچوون، چونكە سەركەوتن و سەرنەكەوتنی هەمووان بۆ یەكێتی بووە.

مستەفا چاوڕەش راشیگەیاند: دەبێت وتەبێژێك بۆ یەكێتی دیاری بكرێت، ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێت تا ئەوكاتەی پەیڕەوەكە هەموار دەكرێتەوە بۆ قسەكردن لەسەر یەكێتی.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی ئەوەشیخستەڕوو: بابەتی دانانی سەرۆك بۆ یەكێتی هێشتا یەكلانەبووەتەوە و لەناو كۆبوونەوەی سەركردایەتی بڕیاری لێدەدرێت. باسی لەوەشكرد، دوای هەڵبژاردنی سەرۆك، سەركردایەتی یەكێتی بۆ بازنەكان و بەشەكانی تر هەڵدەبژێردرێن.

کوردستان

مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم ساڵیادی ریفراندۆمدا ڕایگەیاند “خۆناچەمێنین”.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێی توێتێكەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) و لە یادی سێ ساڵەی ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكەی بارزانی لە مساڵدا بەبۆنەی تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر پرۆسەكەدا جیاوازبوو، چونكە تەنیا بو وشەی “خۆناچەمێنین” یادەكەی كردەوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی كوردستان، بە پشتیوانی زۆربەی هەرە زۆری هێزە كوردستانییەكان پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدرا و ڕێژەی 92.7%ی بەشداربوانیش بە “بەڵێ‌” دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا كە بووە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی كورد،  بە بۆچوونی زۆرێكیش پرۆسەكە لە ئایندەی میللەتی كورددا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەمێنێتەوە.

ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا و زۆربەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی پرۆسەكە بوون، گەلی كوردیش لە دەنگدانەكەدا بە ڕێژی زیاتر 90% دەنگی بە “بەڵێ”دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.

هەرچەندە پرۆسەكە ئامانجی خوازراوی خۆی نەهێنایەدی و دواتر هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێوە گوشارێكی زۆری خرایەسەر، بەڵام بەپێی لێكدانەوەی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، هەنگاوەكە قۆناغێكی مێژوويی تری بۆ گەلی كورد هێنایەپێش و كورد جارێكی تر خواستی خۆی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی سەربەخۆ، بەگوێی جیهاندادا.

ریفراندۆم دەنگی گەلی كورد بوو بۆ سەربەخۆی و ناكرێت بەرگی حزبایەتی و كەسێتییە دیاركراوەكانی بەبەردا بكرێت، جوڵە و بزاوتنێكی تری كوردانەش بوو بەرەو ئەو ئامانجەی كە دەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان