ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە ئاگادارینامەیەكدا، داوا لە كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكەی ڕۆژی 11ی ئەم مانگەی دەریای ئایۆن لە نزیك دوورگەی پاكسوسی یۆنان دەكات:”بەمەبەستی هاوكاری و هەماهەنگیتان لە خێراتر تێپەراندنی كاروباری یاسایی گەڕان بەدوای بێ سەروشوێن بوون و گەڕانەوەی تەرمی قوربانییەكان پێويستمان بە بەڵگەنامەی عیراقی و ڕوونترین و نوێترین وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ئەو پەنابەرانە هەیە”.

دەزگای لوتكە ئاماژە بەوەشدەدات:” لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێويست لەسەر كۆی ئەو پەنابەرانە و پشوو لە وڵاتی یۆنان پرۆسەی ئاشكراكردنی چارەنووسیان تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت”.

دەقی ئاگادارینامەكە..

ئاگادارییەك لە دەزگای لوتكە بۆ كەسوكاری پەنابەران

وێڕای ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم كەسوكار و هاوڕێیانی ئەو پەنابەرانە دەكەین كە لە ڕووداوی ١١ی ئەم مانگە لە دەریای ئایۆن لەنزیك دوورگەی پاكسوس بوونە قوربانی دەزگای لوتكە خۆی بە هاوبەشی خەمتان دەزانێت.

بەداخەوە لەم ڕووداوەدا بێ سەروشوێن هەیە هاوكات تەرم دۆزراوەتەوە و چەند پەنابەرێكیش ڕزگاربووی ڕووداوەكەن بەمەبەستی هاوكاری و هەماهەنگیتان لە خێراتر تێپەراندنی كاروباری یاسایی گەڕان بەدوای بێ سەروشوێن بوون و گەڕانەوەی تەرمی قوربانییەكان پێوستمان بە بەڵگەنامەی عیراقی و ڕوونترین و نوێترین وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ئەو پەنابەرانە هەیە، تكایە لە زووترین كاتدا بنێرن بۆمان.
لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێوست لەسەر كۆی ئەو پەنابەرانە و پشوو لە وڵاتی یۆنان پرۆسەی ئاشكراكردنی چارەنووسیان تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.

دەزگای لوتكە لەڕێگای نوێنەرایەتی فەڕمی خۆی بەڕێز شێخ حسێن حەمەساڵح بەهاوكاری سەفارەتی عیراقی لە یۆنان كاروبارەكانتان بۆ جێ بەجێ دەكەن هاوكارتانین تا كۆتایی پرۆسەكە.

دەزگای لوتكە

سلێمانی

٢٠٢٠/١/١٣

 

ئاگادارییەک لە دەزگای لوتکە بۆ کەسوکاری پەنابەرانوێڕای ڕاگەیاندنی پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم کەسوکارو هاوڕیانی…

Posted by Ari Jalal on Monday, January 13, 2020

کوردستان

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی زەنگی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لێدەدات


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی كوردستان لەسەر دووبارە دەستكاری كردنی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران پەیامێك بە “دەسەڵاتدارانی هەرێم” دەدات و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەینە مەیدانی خەبات.

ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی چاوەڕوانی گێڕانەوەی پاشەكەوت و دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بووین، بەڵام بەداخەوە چەند ڕۆژێكە دەنگۆی بڕینی دەرماڵە و كەمكردنەوەی مووچەكانمان، یان دابەشكردنی مووچە لە سیی ڕۆژ زیاتر دەبیستین .

ڕاشیگەیاندووە، لێرەوە ئاگاداری دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەكەینەوە، كە ئەو هەنگاوانە بەلای ئێمەی مامۆستایانەوە هێڵی سورەو قبوڵكراو نییە.

دەشڵێت: “لە ئەگەری وەها بڕیارێكی ستەمكارانەدا، بەدڵنییاییەوە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەینە مەیدانی خەبات دژ بەوانەی چارەسەری هەموو گرفتە كەڵەكەبووەكانی هەرێم لەبڕین و پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایاندا دەبیننەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیاردەرانی ئەم ستەمكارییە نوێیەش بەرپرسیار دەكەین لەهەر پێشهات و ڕووداوێكی نەخوازراو و پەككەوتنی پڕۆسەی خوێندن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنا لە گەرمیان ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە كفری ئەنجامی پشكنینەكانی كۆرۆنای تایبەت بە خێزانێك ئاشكرادەكات و دەڵێت: “كۆرۆنایان نەبووە”.

نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە كفری لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ٢٦ /٣ /٢٠٢٠ خێزانێكی شاری كفری داخڵی یەكەی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا كران لە نەخۆشخانەكەمان بە مەبەستی پشكنین.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی پشكنین بۆ ھەموویان كرا و سامپڵیان لێوەرگیرا، پاش ئەوەی سامپڵەكەیان ڕەوانەی سلێمانی كرا بەمەبەستی پشكنینی تاقیگەیی ئەمڕۆ بەرواری ٣٠ /٣ /٢٠٢٠ ئەنجامی تاقیكردنەوەكەیان دەرچوو، كە ھەمووی (نەرێنی) بوو واتا ھەڵگری ڤایرۆسەكە نین و پاك و سەلامەتن.

نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە كفری ھاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە، كە “لەناو شاری كفری تاكو ئەم ساتە ھیچ حاڵەتێكی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە، بۆیە ھیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازین و پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“8 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون”
تەندروستی هەرێم تۆماركردنی 11 حاڵەتی نوێى كۆرۆنای ڕاگەیاند


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە 11 كەسی دیكە  تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە  شەش تووشبوویان لە هەڵەبجەن، چواریان لە سلێمانین و یەکێکیشیان لە دەربەندیخانە.

وەزیری تەندروستیی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا چەند پڕۆژەیەکی نوێ و ڕێنمایی نوێی تەندروستی و دوایین پێشهاتەکانی ڕەوشی کۆڕۆنای لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو داتاکان ئەوە پیشاندەدات باشترین چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، مانەوەیە لەماڵەوە و دوورکەوتنەوەیە لەکەسی بەرامبەر.

ئاماژەى بەئەوەشدا، پڕۆژەیەکی داتابەیسەیان ئامادەکردووە، کە کاری لەسەردەکەن و داتاکانی لەڕێگەى جیاوازەوە بۆ کۆدەکەنەوە، کە بەرچاوڕوونی زیاتریان پێدەدات و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سوودی لێوەردەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، هێڵی گەرمی ١٢٢ سوودێکی زۆری هەبوو و خەڵکانێکی زۆر سوودمەندبوون و لەئێستادا کاردەکات.

باسی لەئەوەشکرد، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پۆڕتاڵێک بۆ پێدانى زانیاری بەهاوڵاتییان چالاکدەکەن، کە هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگەى مۆبایلەکانیانەوە سەردانی ئەو پۆڕتاڵە بکەن و زانیاری لەبارەى تەندروستیی و ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن.

ئاماژەى بەئەوەشدا، هەرچەندە هاووڵاتییان تووشی قەیرانی ئابووری بوونەوە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، بەڵام تەنها ویستوویانە سەلامەتى هاووڵاتییان بپارێزن.

وتیشی:” لەچەند ڕۆژی ئایندەدا بەرنامەیەک دادەنێن بۆ کوتانی منداڵە تازە لەدایکبووەکان، دڵنیاییش دەدەینە دایک و باوکەکان کە منداڵەکانیان بێبەشنابن لەکوتانە پێویستەکان”.

دەشڵێت: “پڕۆژەیەکی ڕادەگەیەنن، کە کۆمەڵێک تیمی تەندروستی گەڕۆکن و دەچنە بەردەم ماڵەکان و هەر پێویستییەکی پزیشکی هەبێت بۆ هاووڵاتییانی دابین دەکەن”.

لەبارەی توشبوونی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیشەوە، وەزیری تەندروستی ئاشکرایکرد، تا ئێستا هەشت پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە هەرێم توشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان