ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

حەفتەر و سەڕاج ڕێككەوتن و ڕێگەش نادرێ سوپای توركیا بچێتە لیبیاوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەردوو لایەنی ناكۆكی سەرەكی قەیرانی لیبیا لەمۆسكۆ كۆبوونەوە و گەشتنە ڕێككەوتن، بەپێی ڕێككەوتنەكەش ڕێگە نادرێت سوپای توركیا بچێتە ناو لیبیا.

خەلیفە حەفتەر فەرماندەی باڵای سوپای نیشتمانی لیبیا و فائیز سەڕاج سەرۆكی ئەنجومەنی حكومەت لەتەڕابلوس ئەمڕۆ 13/1/2020 لە مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیا كۆبوونەوە، ئامانج لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مۆسكۆ بۆ ڕێككەوتن بوو لەسەر ڕەشنووسی ڕێككەوتنامەیەك لەنێوان هەردوولا.

بەپێی ڕەشنووسی ڕێككەوتنامەكە، وڵاتی ڕوسیا چاودێری ئەو ئاگربەستە دەكات كە لە نێوان ئەو دوو لایەنە ناكۆكەی لیبیا ئەنجامدراوە، ئاگربەستەكە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە 12ی كانونی دووەمی 2020 چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

گرنگترین بەندەكانی ڕەشنووسی ڕێككەوتننامەكەش بریتییە لەوەی، ڕوسیا شاندێك لەچاودێران بۆ چاودێریكردنی ئاگربەست ڕەوانەی لیبیا دەكات هەروەها ڕاگرتنی ناردنی هێزی سوپای توركیا بۆ لیبیا و نەتەوە یەكگرتووەكانیش وەك لایەنی نێودەوڵەتی چاودێری ڕاگرتنی شەڕ لە لیبیادا دەكات.

هەر بەپێی بەندەكانی ڕەشنووسەكە، دەبێت حكومەتی سەڕاج و سوپای نیشتمانی بەبێ مەرج هێزەكانیان بۆ شوێنەكانی خۆیان بكشێننەوە هەروەك ئاماژەبەوەدراوە پێویستە تەنها چارەسەری سیاسییانە بگیرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دەشبێت چەك لەهەندێك لە گرووپە چەكدارەكان وەربگیرێتەوە.

لەڕەشنووسەكەدا هاتووە، دەروازە وشكانی و دەریاییەكان لەلایەنی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، سوپای نیشتمانی لیبیا ئەركی پاراستنی كێڵگەكانی نەوت و غاز لەئەستۆ دەگرێت، هەروەها ئەركی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیا بەهاوكاری لەگەڵ حكومەتی فائیز سەڕاج دەبێت.

 

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  نزیکی ٣٠ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان