ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بە وێنە و ڤیدیۆ؛ بەفرێكی زۆر لە شارباژێڕ باری

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بەفرێكی زۆر لە ناوچەی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریوە و بەهۆیەوە ڕێگای چەند گوندێك گیراوە.

پەیامنێری (خەڵك) لە شارباژێڕ ڕایگەیاند، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەشێوەی پچڕ پچڕ بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، بەڵام ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەهێزی بەفر بارین تەواوی ناوچەكەی گرتۆتەوە و ڕێژەیەكی زۆر بەفر باریوە.

ڕاشیگەیاند، كە بەهۆی زۆری بەفرەكەوە ڕێگەی هاتووچۆی چەند گوندێك گیراوە و تیمەكانی شارەوانی سنوورەكەش بەردەوام لە كاردان بۆ ماڵینی بەفرەكە و كردنەوەی ڕێگای هاتووچۆ.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە شارەدێی باسنێ‌ و گوندی بێورێ‌ و سوورەقەڵات-وە بۆ (خەڵك) هاتوون، بەفرێكی زۆر تەواوی ناوچەكەی داپۆشیوە.
أ.ح

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

سڵاە لایڤەکە شەیر بکەن

Posted by Basne on Monday, January 13, 2020

 

ژینگە

پۆلیسی دارستان 11 ڕاوچی دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیر كردنی 11 ڕاوچی لە سنووری پێنجوێن و چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، لە ڕاوكردن دووربكەونەوە، چونكە دەبێتە هۆی لەناوچونی ئاژەڵ و بألندە كێوییەكان.

عەمید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یەكێك لەو هۆكارانەی دەبێتە هۆی لەناوچونی ئاژەڵ و بألندە كێوییەكان ڕاوكردنە، هەرچەندە بەهۆی ئەرك و ماندووبوون و شەونخونی ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنكەكانمان توانراوە ڕێگریەكی زۆر باش لەو دیاردەیە بكرێت، بەڵام هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (گەرمك) بەهاوبەشی لەگەڵ بارەگای بەش لە دەرچوونێكی مەیدانیاندا توانیویانە (٤) هاووڵاتی لەسەر ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن و دەست بگرن بەسەر (٢) كەروێشك و (١٣) باڵندەی كێوی (كەو) و (٤) چەكی جۆری تاپڕ و (٢٢) فیشەكی تاپڕ و (٢) چەقۆ و ئۆتۆمبێلێك و (٢) لایتی دەستی.

ڕاشیگەیاند، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكان كراوەتەوە و ڕووبەڕی یاسا كرانەتەوە.

هاوكات بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەمڕۆ دوو شەممە لەئاكامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی مەیدانی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش بۆ بەرزاییەكانی (مەنیلە) توانیان ۷ ڕاوچی دەستگیر بكەن .

عەمید هێمن داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبن بەڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ ۷ ڕاوچی دەستگیركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی دارستان هەمیشە و بەردەوام بە شەو و بەڕۆژ بەوپەڕی دڵسۆزی پارێزگاری لەسروشت و ژینگەی كوردستان دەكەن و ڕێگە لەسەرپێچیكارانی دژ بە ژینگە و ئاژەڵ و باڵندەكێویەكان دەگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دوو شەممە ۲۰۲۰/۲/۱۷ دوای وەرگرتنی زانیاری و لەئاكامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی مەیدانی هاوبەش لەنێوان بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش بۆ بەرزاییەكانی (مەنیلە) توانیان ۷ ڕاوچی دەستگیر بكەن .

ڕاشیگەیاند، هاوكات دەستگیرا بەسەر یەك ئۆتۆمبێل و ۱۳ ( كەو)ی زیندوو لەگەڵ ۱۰ دەستە داو، كە بۆ ڕاوكردن بەكارهینراوە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شاری ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 30.8 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان