ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەڕلەمانتارێكی كورد سكاڵا دژی بەرهەم ساڵح و ئەنجوومەنی دادوەری تۆمار دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا لەسەر سەرۆك كۆمار و ئەنجوومەنی دادوەری تۆمار دەكات و تۆمەتباریان دەكات بە “پێشێل كردنی دەستوور” سەبارەت بە دانانی كۆمسیارانی كۆمسیۆن.

د. بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، “دوای ئەوەی لە پەڕلەمان یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ژمارە 31 ی ساڵی 2019مان دەركرد بە مەبەستی یەكسانی دەرفەت و چەسپاندنی دادپەروەری و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگەرد ڕێكاری قورعەمان دیاریكردبوو بۆ دانانی كۆمسیارەكان، بەڵام بە داخەوە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ناوەند و لە هەرێمی كوردستان جێبەجێكردنی ئەم یاسایەیان بە لاڕێدا برد بۆ بەرژەوەندی حیزبە باڵا دەستەكان تا تەزویرەكانیان مسۆگەر بكەن قورعەیەكی كارتۆنیان ئەنجامدا، كە پێشتر بڕیار درابوو كێ دادەنرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “سەرۆك كۆماریش بێ گوێدانە سوێندە دەستووریەكەی مەرسومی كۆماری بۆ دەركردن لە 7/1/2020 .. بۆیە وەك پێشتر بەڵێنم دابوو ئەمڕۆ لە ڕێگەی پارێزەرەوە تانەم لە جێبەجێكردنی ئەو یاسایە بەرز كردەوە بۆ دادگای فیدڕاڵی پاڵپشت بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی 93 دەستووری عیراقی بەركار، بەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پێچەوانەی ماددەی 16ی دەستوور و هەردوو ماددەی 3,4 ی یاساكە كاری كردووە”.

جەختیشی كردۆتەوە، “سەرۆك كۆمار پێشێلی ماددەی 50 ی دەستووری كردوە لە دەركردنی مەرسوم بۆ دامەزراندنی كۆمسیارەكان، بۆیە داواكەمان لەسەر ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆك كۆمار بەرزكردۆتەوە”.

ئەو پەڕلەمانتارە دەڵێت: “بەو هیوایەی دادگای باڵا بێ لایەنی خۆی بپارێزێ و حوكم بدات بە پوچەڵ كردنەوەی ڕێكاری دانان و ئەنجامدانی قورعەكە و هەڵوەشاندنەوەی مەرسومە كۆماریەكە و دووبارە ئەنجامدانەوەی قورعەكە بە شێوەیەك لەگەڵ دەق و ڕۆحی یاساكەدا بگونجێت”.
أ.ح

عێراق

عەللاوی كاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كاتی پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەری دیاری دەكات و دەشڵێت: “بەپێی چەند كاتێكی دیاری كراو داواكاری هاووڵاتیان جێبەجێ‌ دەكەین”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بۆ گەلی عیراق ڕایگەیاند، كە چەند لایەنێكی سیاسی دەیانەوێت كێشە بۆ پێكهێنانی حكومەت دروست بكەن، چونكە ئێمە بەهیچ شێوەیەك نامانەوێت بەشداری بە لایەنەكان بكەین.

ڕاشیگەیاند، كە حكومەت بۆ تەواوی گەلی عیراق دەبێت و بكوژانی خۆپیشاندەران ڕاپێچی بەردەم دادگا دەكەین و سەروەری بۆ وڵات دەگەڕێنینەوە.

وتیشی، “ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو كابینە وزارییەكە ڕادەگەیەنین و داوا لە پەڕلەمان دەكەم كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات و دەنگی پێ‌ بدات”.

جەختیشی كردەوە، كە كاردەكەین بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و باشكردنی گوزەرانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە میانی پێشوازی باڵیۆزی چین لە عیراق، سەرۆك كۆمار پەیامێكی پشتیوانی ئاڕاستەی هاوتا چین-یەكەی دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی كردووە لە چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عیراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە دیدارەكەدا بەرهەم ساڵح لە ڕێگای باڵیۆزی چین-ەوە نامەیەكی پشتیوانی عیراقی ئاڕاستەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد، سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات ڕێوشوێنە خێراكانی حكومەتی چین-ی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەرزنرخاند.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزكردنی ئاشتی كرا، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە و جیهان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“كورد بە یەك تیم بەشداری حكومەتی عیراق دەكات”
كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای كوردستان بەردەوامە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەركردایەتی سیاسی كورد بە یەك دەنگ دەچێتە بەغدا و بەشداری حكومەت دەكات.
هەرچەندە پێكهێنانی كابینكەی حكومەتی عیراق نزیكبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا كورد تێبینی لەسەر محەمەد تۆفیق عەللاوی هەیە و بەپێی زانیارییەكان، شاندێكی باڵای لایەنە سیاسیییەكانی هەرێم لە بەغدا تاوتوێی دۆخەكە دەكەن.

میران محەمەد ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەی شاندەكەی كوردستان لە بەغدا دەستیان پێكردووە و بەردەوامە.
وتیشی”شاندەكەی هەرێم لەگەڵ هەموو لایەنەكان و سەرۆكی حزبە شیعی و سوننەكان كۆدەبنەوە”.

ئاشكراشیكرد، كورد یەك دەنگ دەبێت لە داواكارییەكانی و وەكو سەركردایەتی سیاسی كورد دەچینە نێو حكومەتەكەی عەللاوی و هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكەین، نەك وەك تاك حزب و شەخس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان