ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٧ زانیاری لەسەر دووگیان بوون کە نیشانی دەدات جەستەی ژنان پڕیەتی لە نهێنی

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیارییە لەسەر دووگیان بوون کە نیشانی دەدات جەستەی ژنان پڕیەتی لە نهێنی:

 

-درێژترین ماوەی دووگیانی کە تا ئێستا ڕوویدابێت ژنێک بووە لە ئەمریکا کە ١ ساڵ و ١٠ڕۆژی خایاندووە.

-ژنان لەکاتی دووگیانی و بەهۆی گۆڕانکاریە هۆڕمۆنییەکانەوە موویان زیاتر دەبێت و قژیان زیاتر درێژدەبێتەوە.

-لەکاتی دووگیانی قەبارەی قاچی دایک بە ڕێژەی یەک سازی گەورەتر دەبێت بەهۆی کۆبونەوەی شلەمەنیەوە تێیدا

-زۆرێک لە حەزی خۆراک لە منداڵدا دەچێتەوە سەر حەزی دایک بۆ خۆراک

-ژنانی دووگیان و دایکی تازە باشتر توانای بیستنی دەنگی منداڵیان هەیە لەکاتی گریاندا تەنانەت گەر کۆرپەی خۆشیان نەبێت

-منداڵدان لە کاتی دووگیانیدا لە  قەبارەی هەرمێیەکەوە دەستپێدەکات بۆ قەبارەی شوتییەک

-لە کاتی دووگیانی و منداڵبووندا ئەگەری کڵۆ کڵۆبوونی خوێن زیاتر دەبێت و پێویستە پشکنین بکرێت.

ریکلام

تەندروستی

شێلانێکی ژاپۆنی بۆ ڕوخسار کە خۆت دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و زۆر گەنجت دەکاتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە شێلانێکی ژاپۆنییە بۆ ڕوخسار کە خۆت دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و زۆر گەنجت دەکاتەوە:

 

-هەر دوو دەستت بەکەیەوە کۆبکەرەوە و بەنەرمی لە کوڵمەکانتەوە بۆ خوارەوە ڕوخسارت بشێلە

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

-دواتر هەردوو دەستت بنوقێنەوە و ناوچەوانت لە خوارەوە بۆ سەرەوە بشێلە

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

-بە هەردوو پەنجەی زەڕنەقوتە و دۆشاومژە ناوچەی سەروو برۆت بشێلە

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

-بە هەر چوار پەنجەی توتە و برای توتە و  زەڕنەقوتە و دۆشاومژە، کوڵمەکانت لە خوارەوە بۆ سەرەوە بشێلە

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

-دواتر لە ناوچەوانەوە بۆ خوارەوە بە لەپی دەستت ڕووخسارت بشێلە وەک هەنگاوی کۆتایی

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

 

سوودی شێلانەکە:

 

-ڕوخسارت گەش دەکات و ڕەشی ژێڕ چاو لادەبات.

-پێستی ڕوخسارت لاستیکی دەکات و و ڕێگری لە چرچی دەکات

-چارەسەری کێشەی شۆڕبونەوەی پێستی ڕوخسارت دەکات

-غەبغەبە و قەڵەوی ڕوخسار ناهێڵێت و ڕوخسارت ڕێکدەکاتەوە.

-سوڕی خوێن چالاک دەکات و کێشەی وشکبونەوەی پێست چارەسەر دەکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند جوڵە و وەرزشێک کە لە ٥ خولەکدا ئازاری شان و ملت ناهێڵێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵە و وەرزشێکە کە لە ٥ خولەکدا ئازاری شان و ملت ناهێڵێت و زۆر بەسوودە:

-سەرەتا بۆ ماوەی١ خولەک بە دەستەکانت ملت بکشێنە بۆ پێشەوە بۆ ئەوەی گەرم ببێت.

-قۆڵی چەپت بەلای گوێچکەی چەپدا بهێنە و بینوشتێنەرەوە بۆ پشتەوە، دواتر لە ژێرەوە دەستی ڕاست ببە بۆ پشتەوە و دەستی چەپت بگرە، ٣٠ چرکە بۆ هەر لایەک

-بەڕێکی بوەستە و شانت بەرە بۆ سەرەوە و بیهێنەرەوە خوارەوە. ١ خولەک

-چەناگەت چەندێک دەتوانیت بکشێنە بۆ پێشەوە و دواتر بە پەستانی دەستت بیبەرەوە بۆ دواوە. ١ خولەک

-بەڕێکی بوەستە و قۆڵت بەرە بۆ سەرەوە و دواتر لە ئەنیشکتەوە بیبە بۆ پشتەوە بە جۆرێک کە شان و ملت تەواو بکشێت. ١ خولەک

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٩ بەکارهێنانی ناوازەی خوێ بۆ جوانکاری کە زۆر سودت پێدەگەیەنێت

خێزان

خوێ چه‌ندین سودی جۆربه‌جۆری هه‌یه‌ كه‌ له‌ بواری جوانكاریدا ده‌توانرێت به‌كار بهێندرێت، كه‌ دیارترینیان بریتیه‌ له‌ :

 

-ڕاگرتنی هاوسه‌نگی پێست

-خوێ له‌ یه‌ككاتدا ده‌توانێت هه‌م چه‌وری و هه‌م ته‌ڕی پێست كه‌مبكاته‌وه‌و هاوسه‌نگی له‌ نێوانیاندا دروستبكات، بۆ به‌كارهێنانی به‌م شێوه‌یه‌ دوو كه‌وچك خوێ له‌گه‌ڵ چوار كه‌وچكی بچوك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده‌ له‌ ڕوخسارت، پاشان كاریگه‌ریه‌كانی ده‌بینیت.

 

-بۆ لابردنی زیبكه‌

-خوێ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ لابردنی به‌كتریا و ئه‌و ده‌ركردانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی ده‌ردانی زیپكه‌ له‌ پێستدا، ده‌توانیت كه‌وچكێك خوێ بكه‌یته‌ په‌رداخێك ئاوی شله‌تێنه‌وه‌و پاشان جوان تێكی بده‌یت و دواتر بیده‌یت له‌ ده‌موچاوت، رۆژانه‌ دوو جار ئه‌م كاره‌ بكه‌.

 

-قڵشی پێست

-خوێ چاره‌سه‌رێكی گونجاوه‌ بۆ قڵشانی پێست و سودلێوه‌رگرتنی له‌و بواره‌دا، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی بوژاندنه‌وه‌ی خانه‌ مردوه‌كانی پێست، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت كه‌وچكێك خوێ بكه‌یته‌ كوپێكه‌وه‌و له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتون و پاشان بیده‌یت له‌و ناوچانه‌ی كه‌ قڵشاون.

 

-نوێكردنه‌وه‌ی پێست

-توانای خوێ بۆ  تازه‌كردنه‌وه‌ و بوژاندنه‌وه‌ی خانه‌ مردوه‌كانی پێست ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جارێكی دیكه‌ پێستت نوێ ببێته‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش نیو كوپ خوێ له‌گه‌ڵ چاره‌كه‌ كوپێك له‌ زه‌یت و كه‌وچكێك گوڵی وشككراو تێكه‌ڵ بكه‌و بیده‌ له‌ پێستت و پاشان به‌شێوه‌ی بازنه‌ی بیشێله‌.

 

-پشودان به‌ پێست

-خوێ بڕێكی زۆر له‌ مه‌گنیسیۆمی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پشوودان به‌ خانه‌كانی پێست و دواتریش پشوودان به‌ جه‌سته‌ت، بۆ ئه‌وه‌ش سێ كوپ خوێ بكه‌ره‌وه‌ حه‌وزی خۆشتنه‌كه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر تێیدا بمێنه‌ره‌وه‌.

 

-قژ هه‌ڵوه‌رین

-خوێ چه‌وری و ته‌ڕی زیاده‌ی ناو قژ هه‌ڵده‌مژێت و به‌وه‌ش قژ هه‌ڵوه‌رین كه‌مده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌مێ خوێ بده‌ له‌ قژت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك به‌شێوه‌ی بازنه‌ی له‌نێو قژتدا بیخولێنه‌وه‌.

 

-سپیكردنه‌وه‌ی ددان

-خوێ یه‌كێكه‌ له‌ مادده‌ زبره‌كان و رێژه‌یه‌كی زۆریش فلۆریدی تێدایه‌ كه‌ ده‌توانێت پیسی سه‌ر ددان لاببات و سپی بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌مێك خوێ له‌گه‌ڵ سۆده‌ بخه‌ره‌ سه‌ر فوڵچه‌ی ددانشتنه‌كه‌ت و پاشان كه‌مێك ته‌ڕی بكه‌و ددانتی پێ بشۆ.

 

-بۆنی ده‌م

-خوێ پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ناو ده‌م كه‌ بۆن دروستده‌كه‌ن، كه‌وچكێك خوێ بكه‌ره‌ په‌رداخێك ئاوه‌وه‌و پاش تێكهه‌ڵدان له‌ ده‌متی وه‌ربده‌.

 

-سپیكردنه‌وه‌ی نینیۆك

-خوێ توانای پاككردنه‌وه‌ی نینیۆك و سپیكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌، كه‌وچكێك خوێ بكه‌ره‌ نیو په‌رداخ ئاوی شله‌تێن و پاشان كه‌مێك ئاوی لیمۆی تێبكه‌ و په‌نجه‌تی بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك تێدا بهێڵه‌ره‌وه‌، دواتر به‌ فوڵچه‌یه‌ك پاكی بكه‌ره‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان