ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئامانج ڕەحیم: هەوڵدەدەین مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم هاوتای عیراق بكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی كە مووچەكانیان كەمناكرێتەوە.

ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند:”دڵنیایی دەدەینە كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی كە بەهۆی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی تر، مووچەكانیان كەمناكرێتەوە، بەڵكو هەوڵدەدەین مووچەكانیان هاوتای مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە عیراق بكرێت”.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد:”خەڵكێكی زۆر ناوەكانیان خراوەتە ناو لیستی شایستەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و دەبێت جارێكی تر ئەو لیستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و ڕێكبخرێتەوە”.

کوردستان

بەوێنە؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ٣ كەس بوونە قوربانی

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان شارەدێی مانگیشا و كۆمەڵگەی باگیرا لە پارێزگای دهۆك، كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ئازاد تەها، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای سەرەكی شارەدێی مانگێش و كۆمەڵگای باگیرا لە سنووری پارێزگای دهۆك، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی هیۆندای ئەكسنت-ی تایبەت و نیسان سەنی كرێ پێكیانیاندا و سێ قوربانی لێكەوتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و2 سەرنشینی دیكەش برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی دهۆك كران .

وێنەی ‏ازاد طه azad taha‏.

وێنەی ‏ازاد طه azad taha‏.

وێنەی ‏ازاد طه azad taha‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتوچۆ لە ڕێگەی خاڵی سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرا

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناو بڵاوبونەوەی لە بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ، بەبڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا.

دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانیەوە بنکەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادار کرایەوە، کەلە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو ٢١/٢٠ی٢٠٢٠/٢ ەوە هاتوچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە ڕابگیرێت.

ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی کە لە وڵاتی ئێرانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پاش پشکنینیان لەلایەن بنکەی تەندروستی پەروێزخانەوە بەنوسراوی فەرمیی پزیشکیی بنکەی نشینگەی پەروێزخان لەجێگیریی دۆخی تەندروستییان ئاگادار دەکرێتەوەو ئەوکات ڕێگەی ئەوەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

جگە لە گەشتکردن، ئەو هاوڵاتیانەش کە دەیانەوێت بۆ چارەسەری پزیشکی و خوێندن و هەر کارێکی دیکە ڕوو لە وڵاتی ئێران بکەن، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنادرێت و هەموو جۆرە هاتن و چونێک ڕاگیراوە.

سەبارەت بە بەردەوامی یان ڕاگرتنی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی، پێویستی بەبڕیاری حکومەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستانە.

ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گومركی هەرێم لەبارەی كۆرۆناوە ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێم ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات و تێیدا ڕایگەیاندووە، هیچ بابەتێك بێ پشكنین نابێت بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان.

لە ڕاگەیەنراوەكەی گومركی هەرێم ئەوەش هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان لە ئاگاداركردنەوەیەكدا داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ڕێگە بە هاوردەكردنی هیچ كاڵا و خۆراك و دەرمانێك و ئەو بابەتانە نەدرێت، كە ڕاستەوخۆ لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێن تا ئەنجامی پشكنینەكانیان بەدەستدەگات”.

ئەم ڕاگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم دوای ئەوە دێت كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بڵاوبووەتەوە، پێشتریش حكومەتی عیراق بڕیاریدا ڕێگری لە هاتنی گەشتیاری ئێرانی بكرێت و ئەو هاووڵاتیانیش لەو وڵاتەن دوای هاتنەوەیان 14 ڕۆژ چاودێری بكرێن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان