ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

هازارد لەم مانگەدا دەگەڕێتەوە و زێدان و ستافەکەی بڕیاریانداوە بەشداری پێنەکەن !

خەڵک سپۆرت

ئیدین هازاردی بەلجیکی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکە لە یاریکردن دابڕاوە و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لەسەرەتای مانگی دووەوە بگەڕێتەوە.

لەڕووبەڕوبونەوەی یانەی شاهانە بەرامبەر پاریس سانت جێرمان لەچوارچێوەی کێبڕکێکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەهۆی بەریەککەوتنیەوە لەگەڵ تۆماس مونیێی هاونیشتیمانی، هازارد لە مانگی یانزەوە دووچاری پێکانی قولە پێی ڕاستی هات و تائێستا لە سوڕی حەوانەوە و چارەسەردایە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، بەپێی پێوەری ستافی پزیشکی یانەی شاهانە بڕیارە لە ١٨ی ئەم مانگە و ڕووبەڕوبونەوەی یانەی سڤیلیەی ئەندولوسیەوە یاریزانەکە بگەڕێتەوە، بەڵام ستافی هونەری یانە بڕیاریانداوە لەپێناو زیاتر پاراستنی پێیە پێکراوەکەیدا لەو بەروارەوە بەشداری ڕووبەڕوبونەوەکانی پێنەکەن، بەڵکو بڕیاردراوە لە سەرەتای مانگی دووی ٢٠٢٠وە تێهەلكێش بە پێکهاتە سەرەکیەکان بکرێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئامانجی زێدان و ستافەکەی بەشداری پێکردنی هازاردە بە لەسەدا سەدی توانا جەستەییەکانیەوە لە ڕووبەڕوبونەوەکانی دێربی مەدرید لەچوارچێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا و یانەی مانچستەر سیتی لە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا.

جیهانی

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمار کرد

خەڵک سپۆرت

لە ڕووبەڕوبونەوەیەکی بەهێزی هەفتەی (٢٦)ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ لەیاریگای خۆیدا میوانداری نیوکاسڵی کرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی ئارسیناڵ توانیان باڵادەستی نیشان بدەن و کۆنتڕۆڵی وردەکارییە تاکتیکیەکان بکەن، لەبەرامبەردا یاریزانانی نیوکاسڵ بە بەرگریکردن و هێرشی هەڵگەڕاوە وەڵامی هێرشەکانی یانەی خاوەن یاریگایان دەدایەوە.

سەرەڕای ئەوەی هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و چەندین هەلی گۆڵکردنیان کردەسەر گۆڵی یەکتر، بەڵام ئاست بەرزی بەرگریکار و گۆڵپارێزانی هەردوو یانە جیاوازییان دروستکرد و سەرکەوتوو بوون لە ڕەتکردنەوەی هەلەکان و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ لەڕووی تاکتیکیەوە گۆڕانکاری ئەنجامداو توانیان چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی نیوکاسڵی میوان تۆمار بکەن.

گۆڵی یەکەم لە خولەکی (٥٤) لەلایەن پیێر ئیمیریک ئۆبایمانگەوە تۆمارکرا و  گۆڵەکانی تر لە خولەکەکانی (٥٧ و ٩٠ و ٩٥) لەلایەن نیکۆلاس پیپی ومەسعود ئوزێل و ئەلیکساندەر لاکازێتەوە تۆمارکران و ڕووبەڕوبونەوەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

سەرەڕای ئاستبەرزی یاریزانانی ئارسیناڵ، بەڵام بەم بردنەوەیە لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ بە کۆکردنەوەی (٣٤) خاڵ جێگیربوون، یانەی نیوکاسڵی ڕکابەریش بە (٣١) خاڵەوە لەپلەی (١٣) خۆیان گرتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بەسەر بریشیادا سەرکەوت و بەشێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی کالچیۆ

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەروبونەوەکانی هەفتەی (٢٤)ی خولی ئیتاڵیا ئەنجامدران، یانەی یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیۆم میوانداری بریشیای کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لەتایمی یەکەمدا و بە یاریدەی هاندەران و یاریگا، کوڕانی بیانکۆنێری فشاریان لەسەر یانەی میوان دروست کرد و توانیان کۆنتڕۆڵی نێوەندی یاریگا و وردەکارییە تاکتیکیەکان بکەن.

لە خولەکی ٣٩ پاولۆ دیبالا گۆڵی یەکەمی خانمە پیرەکەی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لەتایمی دووەمدا یاریزانانی بریشیا هەوڵیاندا هاوسەنگی بەدەستبهێننەوە، بەڵام بەرزی کوالیتی پێکهاتەی یوڤی کاریگەری دروستکرد و هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم دووبارە بوونەوە.

لە خولەکی ٧٥ خوان کوادرادۆ گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمار کرد، ڕووبەڕوبونەوەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، یوڤانتۆس ڕێژەی خاڵەکانی بۆ (٥٧ خاڵ) بەرزکردەوە لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ خۆیان جێگیرکرد، بڕیاریشە یانەی ئینتەرمیلان ئەمشەو بە (٥٤) خاڵەوە ڕووبەڕوی یانەی لازیۆ ببێتەوە و سەرکەوتنی میلانییەکان دووبارە پێشەنگیان پێدەبەخشێتەوە  ویوڤی دەگەڕێنێتەوە بۆ پێگەی دووەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئینتەرمیلان بەرامبەر فرۆشتنی لاوتارۆ داوای یاریزانێک لە بەرشلۆنە دەکات

خەڵک سپۆرت

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە هەلومەرجێکی دیاریکراودا ئامادەن دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی بن پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کە لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا ئیدارەی بارسا هەموو هەوڵێکیان بۆ گواستنەوە و دابینکردنی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی دەبێت لەیانەی ئینتەرمیلانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی (١١٠) ملیۆنی نرخی شکاندنی بۆندەکەیان تەرخانکراوە.

لەبەرامبەر ئەم زانیارییانەدا، ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ئینتەرمیلانەوە ئاشکرای کردووە، کە ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکە دوورنییە بە گواستنەوەی لاوتارۆ بۆ یانەی بەرشلۆنە قایل بن، بەڵام گواستنەوەکە بەرامبەر بە پارە نابێت، بەڵکو نوێنەرانی ئینتەر داوای دەستبەرداربوونی ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسی لە یانە ئیسپانییەکە دەکەن.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، ئینتەرمیلان تەنها لەم هەلومەرجەدا ئامادەیە دەستبەرداری لاوتارۆی ئەرجەنتینی بێت، لەکاتێکدا بۆندی گریزمان بڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆی تێچووە و نرخی شکاندنی بۆندەکەشی ٨٠٠ ملیۆن یورۆیە، ئەم ئاڵوگۆڕەش ئەگەر ڕووبدات یانە ئیسپانییەکە تیایدا زەرەرمەند دەبێت.

لاوتارۆ لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەی ئینتەرمیلانەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و وەک شوێنگرەوەی ماورۆ ئیکاردی لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرەوە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، لەکۆی (٢٣) ڕووبەڕوبونەوەی ئەم وەرزەدا (١١) گۆڵی تۆمار کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان