ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کەی دەگەڕێتەوە؟ بەهۆی نەشتەرگەریەوە سوارێز ماڵئاوایی لەم وەرزە کرد

خەڵک سپۆرت

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەوە ماوەیەکی دوورودرێژ لەیاریکردن دادەبڕێت و زۆرینەی یارییەکانی ئەم وەرزە لەدەستدەدات.

هاوینی ڕابردوو و بەر لە ئەنجامدانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، لویس سوارێزی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە نەشتەرگەری بۆ بەستەرێکی ئەژنۆی ڕاستی ئەنجامدا بەو هیوایەی لە پێکان و ئازاری بەستەرە پێکراوەکە چارەسەر ببێت، تا ماوەیەکی دوورودرێژ لەنێو یاریگاکاندا یاریی کرد، بەڵام لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی بارسا بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید لەچوارچێوەی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا دووبارە یاریزانی ناوبراو هەستی بە ئازار کردەوە.

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یانەی بەرشلۆنە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە بەستەرە پێکراوەکەی ئەژنۆی ڕاستی سوارێز کردووە لەلایەن دکتۆر ڕامۆن کۆجاتی ناودارەوە، ئەوەی جێی تێڕامانە ماوەی حەوانەوە و چارەسەری هێرشبەرەکە بە چوار مانگ مەزەندە کراوە، ئەویش بەپێی کاردانەوەی جەستەیی ناوبراو بۆ چارەسەرەکان.

لەو ماوەیەدا “پێستۆلێرۆ” تەواوی ڕووبەڕوبونەوەکانی ئەم وەرزە لەدەستدەدات بە کلاسیکۆ و یارییەکانی چامپیۆنزلیگەوە، تەنها لەکۆتا ڕووبەروبونەوەکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ بەرامبەر یانەکانی ئۆساسۆنا و ڤەلەد وەلید دەگەڕێتەوە و دەتوانێت بەشداری بکات.

جیهانی

تۆتنهام تا کۆتا ساتی گواستنەوەکان هەوڵ بۆ قەناسەکەی میلان دەدات

خەڵک سپۆرت

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەهۆی پێکانی هاری کەینی هێرشبەرەوە دووچاری قەیرانی تاکتیکی هاتووە و جوزێ مۆرینیۆ داوای دابینکردنی شوێنگرەوەیەکی بەتوانا دەکات.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی لەسەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی تۆتنهامەوە بڵاویکردۆتەوە، جوزێ مۆرینیۆ بەهۆی لەدەستدانی هاری کەینەوە دووچاری قەیرانی تاکتیکی هاتووە، ناتوانێت کار بە لوکاس مۆرا و سۆن بکات لەپێگەکەیدا، چونکە ئەم دووانەیە زیاتر بۆ پێگەکانی باڵی هێرشبەری و پشت هێرشبەری سەرەڕم گونجاون.

لەماوەی ڕابردوودا توانیان لە گواستنەوەکاندا جیدسۆن فێرناندێز لە یانەی بەنفیکاوە دابین بکەن، بەڵام ئەم لاوە لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریی دەکات و بەهەمان شێوە توانای پڕکردنەوەی کەلێنی هاری کەینی نییە.

کالچیۆ میرکاتۆ ئاماژەی کردووە، لەئێستادا ئیدارەی تۆتنهام سەحنی داواکارییەکانیان ڕووە و میلان سوڕاندووە و دەیانەوێت بۆند پێشکەشی کریزتۆف پیۆنتیکی پۆڵەندی ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان بکەن.

وەک سەرەتایەک دەرگای گفتوگۆکانیان واڵاکردووە و تائێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی نەخراوەتە سەر مێزی گفتوگۆکان، بەڵام لە دوو ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی کەیسەکە دەکرێت.

لەم وەرزەدا پیۆنتیک لە ١٩ یاریی تەنها پێنج گۆڵی تۆمار کردووە، بەهۆی گواستنەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچەوە پێگە سەرەکیەکەی لەدەستداوە و خەون دەبینێت لە یانەیەکی تر چانسی یاریکردنی پێبدرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ (چوارشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانە ئەوروپیەکان بەردەوامی دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێنم، گرنگترینیان ئەمانەن

جامی ئیتاڵیا (چارەکی کۆتایی)

ئینتەرمیلان – فیورنتینا (١٠:٤٥)

جامی ڕابیتەی یانە پیشوەرەکانی ئینگلتەرا (نیوەی کۆتایی)

مانچستەر سیتی – مانچستەر یونایتد (١٠:٤٥)

خولی ئینگلیزی (یاریی دواخراوی هەفتەی ١٨)

وێستهام – لیڤەرپوڵ (١٠:٤٥)

جامی شای ئیسپانیا (قۆناغی ١٦)

کوڵتورال لیۆنیسا – ڤالێنسیا (٩:٠٠)

ڕایۆ ڤالیکانۆ – ڤیاڕیاڵ (٩:٠٠)

زاراگۆزا – ڕیاڵ مەدرید (١١:٠٠)

باداجوز – گرانادا (١١:٠٠)

سۆسیداد – ئۆساسۆنا (١١:٠٠)

جامی فەرەنسا (قۆناغی ١٦)

ئەبیناڵ – لیل (٨:٣٠)

پاو ئێف سی – پاریس سانت جێرمان (٨:٣٠)

مارسیلیا – ستراسبۆرگ (١١:٠٥)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بە ئەمری ئارتێتا… ئارسیناڵ هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید دەدات

خەڵک سپۆرت

مایکڵ ئارتێتای ئیسپانی ڕاهێنەری نوێی یانەی ئارسیناڵ داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە، یەکێک لە باشترین ئەستێرەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دابین بکەن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئارتێتا هەست دەکات لە هێڵی ناوەند و بەتایبەت پێگەی ناوەندی هێرشبەری پێکهاتەکانیدا کێشەی ئەزمون لەسەر ئاستی یاریزانان بوونی هەیە، بۆیە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بەهەر شێواز و نرخێک بێت جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دابین بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، نوێنەرانی ئارسیناڵ بۆ جێبەجێکردنی داواکاری ڕاهێنەرەکەیان دەستیان بە گفتوگۆی گواستنەوەی ناودارە کۆڵۆمبیەکە کردووە، بەشێوەیەکی سەرەتایی ئامادەییان دەربڕیوە بەشێوازی خواستن جموجۆڵ بە یاریزانەکە بکەن و ئەوەش لەلایەن ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕاستەوخۆ ڕەتکراوەتەوە.

لەم وەرزەدا “خامێس” تەنها ٥١٥ خولەک لە پێکهاتەکانی زینەدین زێدانی فەرەنسیدا بەشداری کردووە، ئەو ڕێژەیەش بەنسبەت یاریزانێکی هێندە گەورەوە کەمە و ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی ڕووە و یانەیەکی تر بەهێز دەکەن، بەڵام کێشە لەوەدایە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید تەنها بە فرۆشتنی هەمیشەیی ئامادەن دەستبەرداری بن و وادەی گواستنەوەکان کاتێکی زۆری نەماوە (لە ٣١/١ کۆتایی دێت).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان