ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمیری قەتەر گەیشتە تاران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمیری قەتەر بە سەردانێك گەیشتە تاران-ی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ ڕابەری كۆماری ئیسلامی و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە دیوانی ئەمیری قەتەر بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە شێخ تەمیم بن حەمد ئال سانی، ئەمیری قەتەر بە یاوەری شاندێكی باڵای وڵاتەكەی گەیشتۆتە تاران و لە یەكەم سەردانیدا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

لەدوای ساڵی 2013ەوە ئەمە بۆ یەكەمجارە ئەمیری قەتەر دەچێتە ئێران ئەوەش بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەكە و ئەگەرەكانی پێكدادانی سەربازی نێوان تاران و واشنتن.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، ئەمیری قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و گرژییەكانی ناوچەكە دەكات.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی بڵاویكردەوە، كە ئەمیری قەتەر چاوی دەكەوێت بە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی باڵای ئێران بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر دۆخی ناوچەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی پێشوو لەكاتی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، ئەمیری قەتەر پەیوەندی كرد بە حەسەن ڕۆحانییەوە.
أ.ح

جیهان

پلانێكی ئەمریكی بۆ دابەشكردنی سوریا و گرێدانی بە هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرا دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

پسپۆڕان زانكۆكانی توركیا ئاشكرایانكرد، ئەمریكا پلانێكی بۆ دابەشكردنی عیراق بۆ سێ وڵات لەبەردەستدایە، كە یەكێكیان بە هاوكاری سعودیە دەبێت و بەشێكی دیكەیان دروستكردنی دەوڵەتێكە لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتن لە سوریا.
ماڵپەری “عربی 21″ی قەتەری بڵاویكردەوە، ئیسماعیل حەقی سەرۆكی پێشووی دەستەی هەواڵگری توركیا بە “یەنی شاغ”ی ڕایگەیاندووە، ئەمریكا لە هەولێ‌ كۆكردنەوەی هەرێمی كوردستان و كوردەكان لە باكوری سوریا لەژێر پارێزگاری هەسەدەدایە و دروستكردنی هاوپەیمانیەتییەك.
وتیشی”ئەمریكا و ڕوسیا و وڵاتە ئەوروپییەكان نایانەوێت توركیا بەهێز بێت، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان یارییەكی نوێ لە ناوچەكە دروست بكەن، ئەویش بەهۆی بوونی ناتۆ لە عیراقدا”.
ڕوونیشیكردەوە، ئەمریكا دەیەوێت سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و باكوری سوریا لاببات و عیراقیش بكات بە سێ بەشەوە.
ئاشكراشیكرد، سوننە و كوردەكانی عیراق پشتیوانی لە هەوڵەكانی ئەمریكا دەكەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی مافەكانیان لە حكومەتی عیراق وەك پێویست وەرناگرن و بۆ هاندانی كورد و سونەكان و هاوكات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەكانی ئێران، ئەمریكا لە هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانیەتییەكی نوێدایە لەنێوان سعودیە و ئیسرائیل و كوردەكان و بەشێك لە سوننەكان.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەرەكە، بەمەبەستی سەركەوتنی پلانەكەی ئەمریكا، سعودیە لە ساڵی ڕابردووەوە چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سوننەكان و پیاوانی ناوچەكە بەتایبەت بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە و هاوكات لە ئیماراتیش ئەو جۆرە كۆبوونەوانە ئەنجام دراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی توشبوان و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا كەم دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی نوێترین ئامارەكانی چین ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 771 كەس.

هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بون گەیشتە 70 هەزار و 548 كەس.

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 105 كەس گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزارو 48ی دیكەش تووش بوون، ئەمەش بەراورد بە ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبوانی ڕۆژی پێشتر كەمترە.

بەرپرسانی تەندروستی چین گوتویانە تووشبون و گیانیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا كەمیكردووە، بەهۆی كاركردنی زیاتری پزیشكان لەسەر ڕێگاكانی چارەسەركردن و ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە.

دوێنێش وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند نەخۆشییەكە بەرەو كەمبونەوە دەچێت و لە ژێر كۆنترۆڵدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕۆحانی: لە ژێر فشاردا گفتوگۆ ناكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئێران وتی : تاران لەژێر گوشاردا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریكادا ناكات و ڕۆڵی ئێران گرنگە لە بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرۆكی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی ” ئێران لەژێر گوشاردا گفتوگۆ ناكات، چۆك بۆ گوشارەكانی ئەمەریكا دانادەین و لە بێهێزییەوە گفتوگۆ ناكەین.”

ڕۆحانی وتیشی ” سیاسەتی سەپاندنی توندترین گوشار بۆ سەر ئێران شكست دەهێنێت، دوژمنەكەمان بەباشی دەزانێت كە فشارەكانی سوودیان نیە.”

ڕۆحانی وتیشی “بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداوی فارسدا بەبێ یارمەتی ئێران مەحاڵە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان