ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە كەلار شەقامی گەشتیاری و بازرگانی بۆ سەر رووباری سیروان جێبەجێ دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی گەشتیاری و بازرگانییە بۆ سەر ڕووباری سیروان، بە جووتسایدكردنی شەقامەكە و كردنەوەی پاركێكیش لەپێناو سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران.

ئەم پڕۆژەیە لە دوو بەش پێك دێت، بەشی یەكەمی بە درێژایی (٤٥٠م) كە نزیكەی (٤٠%)ی تەواوبووە، پڕۆژەكەش خۆی لە شۆستە و شەقام و رووناكی دەبینێتەوە. بەشی دووەمیشی لە ئێستادا لە سەوزایی و باخچە پێك دێت و لە ئایندەدا هۆتێل و مۆتێل و رێستۆرانتی بۆ زیاد دەكرێت.

بەپێی ئەو مەرجانەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار دایناون، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، پێویستە لە بەشی بازرگانییەكەی هاوچەشنی ئەو دیزاینانە دروست بكرێت كە وێنەكانمان داناون.

ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەك قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و دروستكردنی شەقامی نوێ و كردنەوەی پارك و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و بایەخدانی زیاتر ئاوەڕۆ و نۆژەنكردنەوەی پاركەكان و كردنەوەی پاركی نوێ و كەرتی گەشتیاری و شوێنەوارییەكان.

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی ئێزدییەكان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە ئێزدییەكانی دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزدی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەكان لەكوردستان و عیراق و جیهان دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لە پەیامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزدی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و هیوادارین هەموو رۆژێكیان جەژن و خۆشی بێت.

لە پەیامەكەی پەڕلەماندا هاتووە، هیوادارین لەسایەی كوردستانێكی ئازادو پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكاندا، هەمیشە لەئاشتی و ئارامی و تەباییدا بژین و چیتر ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە دووبارەنەبنەوە، بەسەرفرازی بگەڕێنەوەسەر زێدی باب و باپیرانی خۆیان، دووبارە پیرۆزبایی لەخوشك و برا ئێزدییەكان دەكەین و هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم جەژنە بەخۆشی و شادی وئاسوودەیی و ئازادی بگێڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ئەڵمانیا 8 كەس كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە هێرشێكی چەكداریدا لە نزیك شاری فرانكفۆرد 8 كەس كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شارۆچكەی هاناوی نزیك لە شاری فرانكفۆرد، ژمارەیەك چەكدار لە ئۆتۆمبیلێكەوە تەقەیان كردووە و لە ئەنجامدا 8 كەس كوژراون.

دوای ڕووداوەكە هێزێكی تایبەتی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا تەقەكەرەكان دەستگیركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی و عوسمان بایدەمیر كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”لەگەڵ هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرەو هەرێم كەمال ئاغا پێشوازیمان كرد لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە:”هاوڕابووین كە دیالۆگ كلیلی چارەسەری كێشەكانی گەلی كوردە لەهەموو ئەو پێشهاتانەی دێنە ڕێگای و یەك هەڵوێستی پێویستییەكی هەنوكەییە، هەروەها ڕۆڵی سەرۆك مام جەلالمان بەرز نرخاند لە پەنابردن بۆ ڕێگا چارەی سیاسییانە لەسەرجەم كێشە و گرفتەكان”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19/2/2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد و شاندێكی یاوەری لە هەولێر كۆبوونەوە و جەختیان لە خەباتی سیاسی مەدەنی لە وتاری ئاشتیخوازانەی گەلی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدەستهێنانی مافەكانی و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان كردەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان