ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕووداوەكانی ئەمدواییەی عیراق ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێكدا دەربارەی هەڵوێستییان لە سەر ڕووداوەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كردنی عیراق بە شوێنی یەكلاكردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەكان، بەشێكن لە گۆڕینی ئاڕاستەی كاركردنی دەوڵەتی عیراق كە توانیبووی لە ساڵانی ڕابردوودا جۆرێك لە هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندییە ئیقلیمییە دژبەیەكەكان ڕابگرێت.

بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە بێ وردبینیكردن سێ یاسای گرنگی وەك یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، مامەڵەكردن لەگەڵ ڕێككەوتنی نێوان عیراق و ئەمریكای تێپەڕاند كە سەپاندنی ویست و بەرژەوەندی گرووپ، یان بەشێك لە پێكهاتەیەكە، كە دەیەوێت عیراقی داهاتوو لەسەر تێگەیشتن و بەرژەوەندی ئێستای خۆی ڕەنگڕێژ بكات.

دەقی ڕاگەیەنراوەكی بزووتنەوەی گۆڕان..

 

لە چەند رۆژی رابردودا، كۆمەڵێك روداوی مەترسیدار روبەڕوومان بووەتەوە، چ لە روی سەربازی و توندوتیژیەوە، چ لە روی دەستوری و چەمكی پێكەوە ژیانەوە.

كردنی عێراق بە شوێنی یەكلاكردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتیەكان و كردەی سەربازی كە بەهۆیەوە چەندین كەس لەهەمو لایەنەكان بونە قوربانی، بەشێكن لە گۆڕینی ئاراستەی كاركردنی دەوڵەتی عێراق كە توانیبوی لە ساڵانی رابردودا جۆرێك لە هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندیە ئیقلیمیە دژبەیەكەكان رابگرێت.

یەكێكی تر لەدەرهاویشتە خراپەكانی ئەم بارودۆخە، هەوڵەكانی پەرلەمانی عێراقە بۆ تێپەڕاندنی كۆمەڵێك یاسای گرنگ، كە پەیوەستن بە ئایندەی پرۆسەی سیاسی و دەستورییەوە.

لە پەرلەمانی عێراقدا، ئەوە چەند جارێكە بێ ویستی پێكهاتەكانی تر و تەنانەت بێ گوێدان بە ناڕەزایەتی و سەرنجەكانیان، تەنها ویستی پێكهاتەیەك دەسەپێندرێت، كە ئەمەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ ئەم قۆناغە تازەیەی عێراق.

پەرلەمانی عێراق لە ماوەیەكی كەم و بێ وردبینی تەواو، سێ پرۆژەی مەترسیداری تێپەڕاند:
یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، مامەڵەكردن لەگەڵ رێكەوتنی نێوان عێراق و ئەمریكا.

ئەم یاسایانە سەرباری پەلەكردن لە ناردن و پەسەندكردنیان و كاڵوكرچیان لەزۆر بواردا، لەهەمانكاتدا سەپاندنی ویست و بەرژەوەندی گروپ، یا بەشێك لەو پێكهاتەیەكە، كە دەیەوێت عێراقی ئایندە لەسەر تێگەیشتن و بەرژەوەندی ئێستای خۆی رەنگرێژ بكات.

بۆ خەڵكی كوردستان ئەمە مەترسی تاكڕەوی و پشتگوێ خستنی بەرژەوەندیەكانی پێكهاتەكانی تری عێراق و پەراوێزخستن و گوێنەدانە بە بون و قورساییان.

عێراقی دوای سەدام حوسێن و دەسەڵاتی بەعس، لە چوارچێوەی دەستور و بەشداری سەرجەم هاوڵاتیان لە جومگەكانی دەسەلاتی فیدرالدا، پێویست بو سیاسەتە گشتیەكانی رەنگدانەوەی بەرژەوەندی بالای هاوڵاتیان و قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوە كاركردن و پێكەوە ژیان و هاوڵاتیبوون، نەك سەپاندنی زۆرەملێیانەی هەندێك یاساو بڕیار.

هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەت و هێزە سیاسیەكانیەوە، لەبەردەم پێشهاتێكی نوێدان و دەبێ وریایانە مامەڵەی لەگەل بكەن و خۆیانی بۆ ئامادە بكەن.

بە تێڕوانینی ئێمە، ئەركی سەرەكی هەرێم لە ئێستادا، لە سێ هەنگاوی گەورەو گرنگ دا خۆی ئەبینێتەوە:
یەكەم: گەیاندنی ناڕەزایەتیەكانی هەرێم بەبەغدا و داواكردنی گەڕانەوە بۆ شەراكەتی راستەقینەی دور لە تاكڕەوی و خۆسەپاندن. وە مامەڵەكردنێكی دەستوریانەو لە چوارچێوەی گیانی پێكەوە ژیان لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكاندا. لەهەمان كاتدا چڕكردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان و هەوڵدان بۆ گەڵاڵەكردنی نەخشە رێگایەكی تۆكمە بۆ بەڕیوەبردنی عێراق لە چوارچێوەی ئەو لێكتێگەیشتنانەی ئەم وڵاتەیان لەسەر بنیاتنرایەوە.

دوەم: دور راگرتنی هەرێم لەهەر بارگرژی و توندوتیژیەك و، هەوڵی هاوسەنگی و بینینی رۆڵی ئیجابیانە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتایی هێنان بەم قۆناغی بارگرژیە وێرانكاریەی ئێستا. هەرێمی كوردستان لە ئێستادا دەبێت لە چوارچێوەی دامەزراوە شەرعیەكانیدا كار لەسەر گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی یەكگرتوی هەرێم لەو پرسانەدا بكاتەوە. رۆڵی پەرلەمانی كوردستان پێویستە سەرەكی و یەكلاكەرەوەبێت لەو پرۆسەیەدا.
سێیەم: بەرەی یەكگرتوی ناوخۆ تەنها بە قوڵكردنەوەی گیانی هاوڵاتیبون و رەخساندنی دەرفەتی بەشداری سەرجەم هاوڵاتیان و نوێنەرە سیاسیەكانیان لە پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان دەبێت. بۆیە ئێستا پێویستمان بە ئاوڕدانەوەیەكی خێرایە بۆ پاكێجەكانی چاكسازی راستەقینەو ئیرادەیە بۆ سەرجەم پرس و سێكتەرەكان.

لەئەمڕۆدا، لە پێناو بەهێزكردنی توانای ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی هەرێم، بۆ رەخساندنی دەرفەتی كار و دامەزراندن و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان، پێویستمان بە كۆتایی هێنانی دەستی ئەو باند و تاقمانەیە كە داهاتی ئەم میلەت و نیشتمانە دەدزن و بۆ بەرژەوەندی خۆیانی بەكاردێنن.

یەكخستنەوەی سەرچاوەكانی داهات و رونی لە خەرجكردنیان و گرنگی دان بە نەوەی نوێی كۆمەڵگا و گەنجەكان و باشتركردنی ژێرخانی وڵات، تەنها رێگایە بۆ ئەوەی یەكگرتوانەو بەهەستێكی بەرپرسیارێتی هاوبەشەوە بنواڕینە ئایندەو ئاڵنگاریەكانی.

عێراق

عیراق.. پێشنیار دەكرێت 85%ی دەستوور هەموار بكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت: پێشنیارمان كردووە 85%ی دەستوور هەموار بكرێتەوە.

عادل لامی ئەندامی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد، لیژنەكەیان پێشنیارێكی خستووەتەڕوو بۆ هەمواركردنەوەی 85%ی دەستوور كە لە 143 ماددە پێكهاتووە.

دووپاتیشیكردەوە، هەمواركردنەوەی هەر ماددەیەكی دەستوور كارێكی زۆر قورس دەبێت.

عادل لامی ڕوونیشی كردەوە، هەمواركردنەوەی ماددەكانی دەستوور لەم كاتانەدا كارێكی قورسە و هەموو ئەو لیژنانەش كە پێكهێنراون بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی توڕەیی جەماوەر بووە لەو كاتانەدا و ئەوەی كە تا ئێستا هەموار كراوەتەوە تەنها پێدانی مافی پێكهێنانی حكومەتە بەو قەوارە سیاسییەی لە هەڵبژاردنەكاندا زۆرینەی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت و دەتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ لیست و قەوارەكانی تردا حكومەت دروست بكات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لیژنەیەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور پێكهێنراوە سستە و توانای هیچ بەرەوپێش چوونێكی پرسەكەی نییە و هیچ هەموار كردنەوەیەكیش بێ ئەو لیژنەیە ئەنجام نادرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، پرۆژە یاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمان

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020 گەیشتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند”پەرلەمان پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020 بەدەست گەیشت”.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە 14ی ئەم مانگەدا، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەوڵەتی پەسەند كرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد، ئەم پرۆژە یاسایەش بۆ چەند مانگی داهاتووی ئەمساڵە و پێشتر لەلایەن حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدییەوە ئامادەكرابوو، بەڵام حكومەتی ئێستا كە لەلایەن مستەفا كازمییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بە ڕەچاوكردنی دابەزینی نرخی نەوت و هەندێك كاروباری تر، دەستكاریی پرۆژە یاساكەی كرد و لەپاش تەواوبوونی دەستكارییەكانیش ڕەوانەی پەرلەمانی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ ئەمڕۆ زۆرترین ڕێژەی چاكبوونەوە تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3821 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4484 كەسیش چاكبوونەتەوە و 70 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 756 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3821 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 158 و هەولێر 226 و كەركوك 118 و دهۆك 346 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4484 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 81 و هەولێر 215 و دهۆك 168 و كەركوك 161 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 70 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8625 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان