ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وێنە.. لە كەربەلا فەرماندەیەكی باڵای حەشدی شەعبی كوژرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە شاری كەربەلا دەستڕێژی گوللەیان لە فەرماندەیەكی باڵای حەشدی شەعبی كرد و بەوهۆیەوە نابراو دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە تاڵب عەباس ئەلساعدی، فەرماندەی لیوای حەشدی شەعبی لە كەربەلا كردووە و بەوهۆیەوە ناوبراو دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستداوە.

جێی ئاماژەیە، هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە بڵاونەكردووەتەوە.

عێراق

ترەمپ: تۆڵە دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی ئاشكرایدەكات، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری توندی داوە سەبارەت بە كوژرانی سەربازانی وڵاتەكەی لە عیراق.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری لێپرسراوانی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری توندی داوە لە كوژرانی سەربازی وڵاتەكەی لە عیراق و ڕایگەیاندووە: لەكاتی كوژرانی سەربازانی ئەمریكی لەعیراق دەستبەجێ وەڵامی توندی دەبێت، ئەو هۆشدارییەی سەرۆكی ئەمریكاش هاوكاتە لەگەڵ كوژرانی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەلایەن لێپرسراوانی ئەمریكاوە گوشارێكی زۆری لەسەر دروستكراوە بۆ ئەوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە چەكدارە شیعییەكان فراوانتر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا 22 هاووڵاتی عیراقی دەستگیر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزە ئەمنییەكانی توركیا 22 هاووڵاتی عیراقییان لەویلایەتی یوزگات دەستگیركرد.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە، ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنەكە لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە ئاسایش بەهاوكاری نووسینگەی داواكاری گشتی و دەزگای هەواڵگری ئەو ویلایەتەی توركیا ئەنجامدراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەڵمەتی دەستگیركردنەكە لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی دەستگیركردن و ڕاوەدونانی گومانلێكراوان بووە لەناوەڕاستی شارەكە و دوای دەستگیركردنیان، ئەو 22 كەسە كە هەڵگری ناسنامەی عیراقی بوون، ڕەوانەی بەشی لێكۆڵینەوەی ئاسایش كراون و سەرجەم دەستگیركراوەكانیش تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوان لە عیراق و دواتر هەڵاتوون بۆ توركیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا دەیەوێت وەبەرهێنانی زیاتر لەبواری وزە لەعیراق بکات

خەڵک – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، وەبەرهێنانی ڕوسی لەبواری وزە لەعیراق گەیشتۆتە ١٣ ملیار دۆلار و دەیانەوێت زیاتریشی بکەن.

د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، بەڕووداوی ڕاگەیاند، لەسەر بانگێشتی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی ڕووسیایان کردووە، بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ڕوسیا و عیراق.
ئاماژەى بەئەوەشدا، لەکۆبوونەوەکاندا باس لەکۆمەڵێک بابەتی سیاسی کرا، کە پەیوەندییان بەعیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
باسی لەئەوەشکرد، کۆمەڵێک کۆمپانیای ڕوسی لەعیراق هەیە و وەبەرهێنانیان کردووە، وەبەرهێنانی ڕوسی لەبواری وزە لەعیراق گەیشتۆتە ١٣ ملیار دۆلار و دەیانەوێت زیاتریشی بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەڕاگەیاندن کڕینی چەک لەڕوسیا زۆر گەورەکرا، ئەگەرنا تاکو ئێستا وردەکاری ئەو بابەتە باس نەکراوە، بەڵکو وەزیری بەرگری عیراق سەردانی ڕوسیا دەکات و ئەو قسەوباسی لەسەر دەکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان