نیشانەكانی هەوكردنی مێشكی منداڵ و چارەسەركردنی



هەوكردنی پەردەی مێشك چیە؟ نیشانەكانی چین؟ ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئەوكێشە تەندرووستییانە چین كە منداڵەكە لەوانەیە تووشی ببێت؟.

د. پشدەر عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان دەڵێت، هەوكردنی پەردەی مێشك چیە؟ نیشانەكانی چین؟ ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئەوكێشە تەندرووستییانە چین كە منداڵەكە لەوانەیە تووشی ببێت؟، بریتیە لە هەوكردنی پەردەی دەوری مێشك و دڕكه پەتك.

هۆكارەكانی:
لەوانەیه بەكتریا ، ڤایرۆس ، شێرپەنجە ، دەرمان ، یان پاڕاسایت بێت.
نیشانەكانی لەوانەیە یەكێك یان كۆمەڵێك لەو نیشانانەی خوارەوە بێت:
بۆ منداڵی بچووكتر لە ۳ مانگ:
۱- شیرخواردنی كەم دەبێتەوە.
۲- ڕشانەوە.
۳-بێزاری و بوون بێزاركردنی دەوروبەر .
٤- تای بەرز.
٥-گەشكە.
٦-لەوانەیه پلەی گەرمی لەشی دابەزێت.
۷- لەشی نەرم واتە بێ هێز دەبێت.
۸- شەكرەی خوێنی دادەبەزێت.
۹- ئەو بەشەی لە كەللەی سەردا مەڵاشووی پێ دەڵێن بەرەودەرەوە دەردەچێت.
نیشانەكانی لە منداڵی گەورەتر لە یەك ساڵ لەوانەیە یەكێك یان كۆمەڵێك لەو نیشانانە بێت:
۱-ڕشانەوەو دڵ تێكهەڵاتن.
۲- سەرئێشە.
۳-هەستیاری بە ڕووناكی زیاد ئەكات ،واتە بە ڕووناكی ازعاج ئەبێت.
٤-تای بەرز.
٥- هۆشی منداڵەكە تێك ئەچێت.
٦- بێ تاقەتی و ازعاج بوون.
۷- لەوانەیە گەشكەی لێبدات.
۸- ملی ڕەق دەبێت.

ئەو پزیشكە دەڵێت، بۆ دیاریكردنی نەخۆشییەكە پێویستە ئاو لە پشتی منداڵەكە دەربهێنرێت ، بە داخەوە زۆرجار دایك و باوكی منداڵەكە ڕێگە نادەن ئەو شیكارە بكرێت كە زۆر ئاسانەو هیچ كێشەیەك بۆ منداڵەكە درووست ناكات.

ئەگەر چارەسەر وەرنەگرێت منداڵەكە لەوانەیە ڕووبەڕووی چ كێشەیەكی تەندرووستی ببێتەوە؟
۱- لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی.
۲- كێشەی بینین و لە دەستدانی بینین.
۳- كێشەی بیستن و لەوانەیە بیستنی بە تەواوی لەدەست بدات.
٤- گەشكەی بەردەوام.
٥- ئیفلیج بوون.
٦- زیرەكی و ئاستی توانای مێشكی كەم بێتەوە.

پزیشكەكە دەڵێت، “تكایە هەرگیز لەبەر كەللە ڕەقی بەڕێزت ژیانی منداڵەكەت مەخەرە مەترسیەوە چونكە هەركێشەیەك لەوانە ڕووبدات ئەبێ هەموو تەمەنت ئاخ هەڵبكێشیت و لە ئاست منداڵەكەتدا چاو نەكەیتەوەو خزمەتی بكەیت”.

 

پێشت مووچەی مانگی سێ‌ دابەشدەكرێت
لەشنۆ ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون
دواتر لەشنۆ ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون
ەیوەندیدار