لەشنۆ ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون


 

هاووڵاتییەك بە ناوی عەینی قادرنژاد و خەڵكی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارە جێگیركراوە لە سنووری “گادەر”ی شاری شنۆ كوژراوە و هاووڵاتییەكی دیكە بریندار بووە. هەر لەو پەیوەندییەدا ئەو هێزانە دوو هاووڵاتیی دیكەشیان دەستبەسەر كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەك بە ناوی عەینی قادرنژاد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومییەكانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری “گادەر”ی شاری شنۆ كوژراوە و هاووڵاتییەكی دیكە بە ناوی محەمەد لەتیف خالیدی و تەمەن ۵١ ساڵ كە لەگەڵ ناوبراو بووە، بریندار كراوە.

بە وتەی سەرچاوەكانی هەنگاو، تەرمی عەینی قادرنژاد بۆ پزیشكی دادوەریی شاری نەغەدە گواستراوەتەوە و “محەممەد لەتیف حالیدی”یش كە هەردوو پێ و دەستێكی بریندار بووە، بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گواستراوەتەوە و براوەتە ژووری نەشتەرگەری.

ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵكی گوندی “چریك‌ئاوا”ی ناوچەی مەرگەوەڕی شاری ئورمیەن و لە كاتی تێپەڕاندنی مەڕوماڵات لە ناوچەی سنووریی شاری شنۆ دراونەتە بەر دەستڕێژی هێزە حكوومەتییەكان.

هەر لەو پەیوەندییەدا دوو هاووڵاتیی دیكەی خەڵكی ئەو گوندە بە ناوەكانی محەمەد سدیق خالیدی، تەمەن ٣٢ ساڵ و شەهرام ساڵح محەمەدی، لەلایەن هێزە حكوومییەكانەوە دەستبەسەر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە حكوومییەكان بەبێ هیچ دەنگدان و ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختە تەقەیان لەو چوار هاووڵاتییە كاسبكارە كردووە.

نیشانەكانی هەوكردنی مێشكی منداڵ و چارەسەركردنی
پێشت نیشانەكانی هەوكردنی مێشكی منداڵ و چارەسەركردنی
لە دایەنگەیەكی سلێمانی ئاگركەوتەوە
دواتر لە دایەنگەیەكی سلێمانی ئاگركەوتەوە
پەیوەندیدار