ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبووک دیزاینێکی نوێ بۆ وێب بەردەست دەخات

خەڵک-سەلمان خالید

فەیسبووک لەماوەی داهاتوودا دیزاینێکی نوێ بەردەست دەخات و بەشێوەیەکی فەرمی بڵاوی دەکاتەوە بۆ بەکارهێنەرانی وێب(کۆمپیوتەر).

لەوانەیە تۆش یەکێک بیت لەو کەسانەی چانسی ئەوەت هەبێت دیزاینە نوێکەی فەیسبووک تاقی بکەیتەوە، چوونکە فەیسبووک بەشێوەی زنجیرەی خزمەتگوزارییەکەی بڵاودەکاتەوە.

دیزاینە نوێکەی فەیسبووک ڕەنگی سپی تێیدا زیادکراوە و ڕەنگە ڕوونەکانیش بەهەمان شێوە، و پێشبینی دەکرێت پشتگیری دۆخی تاریک بکات بۆ ئەوەی زیان بە چاو نەگەیەنێت.

Image result for Facebook New web design

هەروەها لەسەرەوەی ڕووکارە تازەکەدا بەشە گرنگەکانی تۆڕەکە دەردەکەون بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بەشێوەیەکی خێرا دەستی پێیان بگات، بەشەکانیش وەکو بەشی سەرەتا و مێسنجەر و ئاگادارکردنەوەکان و گرووپەکان و بەشی ڤیدیۆ و بازاڕکردن لە خۆدەگرێت.

پێشبینی دەکرێت ئەم ڕوکارە تازە ببێتە دڵخوازی بەکارهێنەران بەهۆکاری ئەوەی دیزاینی وێبی پێگەکە خاوە و ماوەیەکی زۆرە ئەم دیزاینە بەکاردێت.

Image result for Facebook New web design

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دیاریکراوی ڕێژەی داگرتنی ئەپەکان لە مۆبایل داتا بێزاری کردوویت؟(چارەسەر)

خەڵک-سەلمان خالید

دابەزاندنی یاری و ئەپەکەان لە وەشانەکانی پێشوی ئایفۆن و ئایپاددا کارێکی قورس بوو کە قەبارەی یارییەکان چەندین گێگابایتن.

ئەپڵ لە وەشانی ١٠ دا ڕێژەی ١٠٠ مێگابایتی دیاری کردبوو بەڵام لە وەشانی ١١ دا کردی بە ١٥٠ مێگابایت و لە وەشانی ١٣ شدا کردی بە ٢٠٠ مێگابایت، بەهۆی ئەوەی تێچووی ئینتەرنێتی مۆبایل لە وڵاتان بڕێکی زۆری تێدەچێت و بەڵام هێشتا بەدڵی بەکارهێنەران نەبوو ئەم سنوردارکردنە، و لە کۆتا وەشانی ئای ئۆ ئێسدا بەکارهێنەران دەتوانن بێسنوور ئەپ و یارییەکان دابەزێنن بۆ مۆبایلەکانیان لە کۆگای ئەپ ستۆری ئەپڵەوە.

لەم بابەتە ڕێنماییەدا باس لە چۆنیەتی بێسنوورکردنی ئەم تایبەتمەندییەی ئایفۆن و ئایپادەکان دەکەین:
سەرەتا بڕۆ سەر ئەپی Settings و پاشان iTunes & App Store بکەوە.

Launch Settings and choose iTunes and App Store
کرتە لە بەشی App Downloads بکە.

Select App Downloads
پاشان بەپێی ویستی خۆت هەڵبژاردەیەکیان دیاری بکە بۆ نموونە“Always Allow” دیاری بکە و لەمەودوا دەتوانیت بێسنوور یاری و ئەپەکان دابەزێنیت و نوێیان بکەیتەوە لە کۆگای ئەپ ستۆردا.

Select Always Allow

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زەنگێکی مەترسیدار بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد

خەڵک-سەلمان خالید

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ناوەندی FBI داوای کردووە لە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی کە پلانی پاراستنی ئایفۆن و ئایپادەکان داببەزێنێت.

باک ئەپکردنی زانیارییەکان لەو ئامێرانەدا لە ڕێی ئایکڵاودەوە دەبێت، هەروەها ئەو زانیارییانەش بە کۆد کراون تێیدا بۆ ئەوەی بەدووربن لە هاک.

بەڵام لەم ڕۆژانەدا و بەپێی هەواڵێکی ڕۆیتەرز کۆمپانیای ئەپڵ کلیلی هەڵوەشاندنەوەی ئەم کۆدکردنە دەخاتە بەردەستی FBI یەوە، کاتێک لە ڕێی یاساوە کۆمپانیاکە داوای لێکردن.

Image result for Exclusive: Apple dropped plan for encrypting backups after FBI complained - sources

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێک دەزگاکانی پۆلیس داوایان لە کۆمپانیای ئەپڵ کردبوو بۆ شکاندنی قوفڵی مۆبایلی ئایفۆنی چەند تاوانبارێک تاوەکوو لێکۆڵینەوەی ورد بکەن لەسەر مۆبایلەکانیان، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ ئەم داوایەی FBI ی ڕەت کردبوویەوە.

بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی تووندی کردبوو لە کۆمپانیای ئەپڵ کە لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی ئەمریکا یارمەتی زۆری ئەپڵی دابوو، بەڵام ئەپڵ ئامادە نەبوو بوو هەماهەنگی و کار ئاسانی بکات بۆ دەزگاکانی پۆلیس.

Image result for Exclusive: Apple dropped plan for encrypting backups after FBI complained - sources

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن لە باکگراوندی مۆبایلەکەت ڤیدیۆی یوتیوب کارپێدەکەیت(ئەندرۆید)

خەڵک-سەلمان خالید

زۆرجار پێویستت بەوەیە لە کاتی کارپێکردنی ڤیدیۆیەکی یوتیوبدا کارێکی دیکەش بکەیت، ئەپی VLC ئەم کارەت بۆ ئاسان دەکات و هاوشێوەی ئەم ڕێنماییەی کە لە خوارەوەدا ڕوونمان کردووەتەوە دەتوانن ئەم کردارە گرنگە ئەنجام بدەن.

ئەپی VLCی بە ناوبانگ دابەزێنە لە کۆگای گووگڵ پلەی | کرتە لێرە بکە
پاشان بڕۆ سەر ئەو ڤیدیۆیەی مەبەستە
دواتر Share دابگرە
لە هەنگاوی دواتریشدا Play in VLC لە هەڵبژاردەکاندا.


پاش کارکردنی ڤیدیۆکە و دابەزینی بۆ نێو ئەپی VLC هەڵبژاردەی Play as audio دیاری بکە بۆ ئەوەی لە باکگراونددا کاربکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان