ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“ئەمریكا پاڵپشتی بۆ كەرتی وزەی هەرێم دووپاتدەكاتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریكا تاووتوێی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكایان كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ دان بروولێت وەزیری وزەی ئەمریكا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند:”پەیوەندییەكی بەرهەمدارم لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریكا ئەنجامدا و باسمان لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا لەبواری وزە كرد”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە:”لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەمێنینەوە و پێكەوە كار بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان و زیادكردنی وەبەرهێنانی ئەمریكا لە سێكتەری وزەی كوردستان دەكەین”.

هاوكات وەزارەتی وزەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزیری وزە پاڵپشتی خۆی بۆ فراوانكردنی ڕۆڵی كۆمپانیاكانی بواری وزەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستانی عیراق دووپاتكردووەتەوە.

وەزارەتی وزەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كردووە، پاڵپشتی لە بەرفراوانبوونی ڕۆڵی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان دەكەن و ڕایگەیاندووە:”وەزیری وزە و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتن كە هەماهەنگی ببێتە كاری لەپێشینەیان بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی وزەی هەرێمی كوردستان”.

هەروەها بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە “وەزیری وزەی ئەمەریكا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ وەبەرهینانی زیاتر لە هەرێمی كوردستان”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

ئەمڕۆ هەینی 2020/1/10 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دان برولێت وەزیری وزەی ئەمەریكا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا كرد، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.

وەزیری وزەی ئەمەریكا ، ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ وەبەرهینانی زیاتر لە هەرێمی كوردستان كە كۆمپانیاكانی وزەی ئەمەریكا رۆڵێكی كاراتر بگێڕن لە گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوولادا ، بۆ ئەم مەبەستەش لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن.

ك.ج

ئابوری

نرخی نەوت 46 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ چوار شەممەدا،  بەڕێژەی نزیكەی 4% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین ئاستی لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە تۆماركرد.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی (بلۆمبێرگ)، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خۆرئاوای تكساس بەرمیلی بۆ 43.40 دۆلار و بە بەڕێژەی 3.98% ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

لە هەمان كاتدا گرێبەستی فرۆشتنی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 46.10 دۆلار بەرزبۆوە و بەراورد بە نرخی پێشووی بەڕێژەی 3.76% ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی زانیارییەكان بوو كە ئاماژەیان بە دابەزینی زۆری عەمباری نەوتی ئەمریكایی كرد، وێڕای ئەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبوانیش لەئارایە كە كاریگەرییان لەسەر كەمكردنەوەی داواكاریی لەسەر نەوت هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بۆ یەكەمجار زێڕ نرخێكی پێوانەیی تۆمار كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بۆ یەكەمجارە نرخی زێڕ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و گەیشتە بەرزترین ئاست.

شەوی ڕابردوو نرخی یەك ئۆنسی زێڕ دوو هەزار دۆلاری تێپەڕاند بەو پێیەش بەرزترین ئاستی تۆماركردووە بەشێوەیەك تاكو ئێستا ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەپێی زانیارییەكانیش، ئەمڕۆ چوار شەممەش نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 355 هەزار دینار.

نرخی مسقاڵێك زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە بەم شێوەیەیە”یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 302 هەزار دینار، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار21 بە 355 هەزار دینار، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 369 هەزار دینار، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24یش بە 402 هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 5ی‌ ئابی 2020 بەرز بووەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 44 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 65 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان