ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە مووشەك خراوەتە خوارەوە”

لوقمان غەفوور

سێ بەرپرسی باڵای پنتاگۆن و (سی ئای ئەی) و هەواڵگری عیراقی بە گۆڤاری نیوزویك-ی ڕاگەیاندووە كە ئەو فڕۆكەیەی لە دەرەوەی سنووری پایتەختی ئێران كەوتووەتە خوارەوە بە هۆی سیستمی بەرگری مووشەكییەوە كەوتووەتە خوارەوە.

هەر سێ سەرچاوەكە جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە فڕۆكەكە پاش چەند خولەكێك لە تەقاندنی مووشەكەكانی ئێران كەوتووەتە خوارەوە كە ڕووە و بنكەكانی ئەمریكا لە عیراق ئاڕاستە كراون.

هەر سێ سەرچاوەكە باسیان لەوەكردووە فڕۆكەكە بەهۆی لێدانی مووشەكی زەمینی (TOR-M1) ی دروستكراوی ڕوسی خراوەتە خوارەوە كە سیستمێكی مووشەكی بەرگری كورت مودایە كە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و هێلیكۆپتەر توانای تەقاندنی هەیە. كە لەسیستمی ناتۆدا بە (Gauntlet) تۆماركراوە.

هەردوو بەرپرسەكەی پنتاگۆن و هەواڵگری پێیانوایە كە ڕووداوەكە ڕێككەوتە و بەدەستی ئەنقەست نەبووە. بۆ گۆڤارەكە وتوشیانە دەشێت لەگەڵ هێرشی مووشەكە بالیستییەكانی ئێران فڕۆكە جەنگییەكانی ئێرانیش دەستیان كردبێت بە ئۆپراسیۆن لەناو خاكی ئێران و فڕۆكەكەیان خستبێتە خوارەوە.

كاتێك گۆڤاری نیوزویك پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە كرد لەسەر ڕووداوەكە لێدوانی نەدا و تەنیا وەزارەتی ناوخۆ ئەوەندەی وت كە داوامان لە ئۆكرانیا كردوەوە لێكۆڵینەوە بكات.

سەرەتا ئێران لە میدیاكانەوە ئەوەی خستەڕوو كە ڕووداوەكە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە بووە و باڵێۆزخانەی ئۆكرانیا لە تاران-یش هەمان بۆچوونی هەیە، بەڵام ئێستا لەو ڕایەی پەشیمان بووەتەوە دەڵێت: چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەكەن.

ئۆكرانیا داوای لە ئەمریكا كردووە لە ڕێگەی مانگی دەستكردەوە پشكنینی ساتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی بۆ بكات، دەركەوتووە بە مووشەك لە فڕۆكەكە دراوە، بۆیە سكرتێری ئەنجومەنی ئۆكرانیا ئۆلێكسی دانیلۆف دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 9ی جێنیوەری لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەی ڕوونكردەوە دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە كە بە مووشەك لە فڕۆكەكە دراوە.

سەرۆكی ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران باسی لەوەكردووە بۆ نیوزویك كە كەنەدا و سوید هاوكارن لە لێكۆلینەوە لە ڕووداوەكە. عەلی عەبد زادە سەرۆكی جێبەجێكاری ڕێكخراوەكە ئامادە نییە سندوقی ڕەشی فڕۆكەكە ڕادەستی ئەمریكا بكات بۆ لێكۆلێنەوە. و ئەو هەواڵانەش ڕەتدەكاتەوە.

لەپەیوەندییەكیشدا ئەمڕۆ 9ی جێنیوەری وەزیری دەرەوەی كەنەدا فرانسۆ فلیپ شامبانی داوای لە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف كردووە كە ڕێگە بدات بە بەرپرسانی كەنەدا پەلە بكرێت لە گەیشتنیان بە ئێران بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.

كاتژمێر ٥:١٥ ی سەرلەبەیانی ٨ ی نۆڤێمبەر فڕۆكەیەكی بۆینگ ٧٣٧ بە ١٨٠ سەرنشینەوە كە لە فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی ئێرانەوە بەرزبووەتەوە، تا بەرەو فڕۆكەخانەی بوریسببیل-ی ئۆكرانیا بڕوات، بەڵام پاش نزیكەی كاتژمێرێك لە فڕین فڕۆكەكە لە نێوان شەھریار و باراند كەوتووەتە خوارەوە.

فڕۆكەكە ، فڕۆكەی ھێڵی ئاسمانی ئۆكرانی بووە و بەشی زۆری سەرنشینەكانیشی ئێرانین، بەپێی كەناڵی سی ئێن ئێن ژمارەی ئەوانەی گیانی لەدەستداوە لەناو فڕۆكەكە ژمارەیان 176 كەسە و ِرەگەزنامەكانیان بەمشێوەیەیە:

*82 ئێرانی

*63 كەنەدی

*11 ئۆكرانی

*10 سویدی

*4 ئەفغانی

*3 ئەڵمانی

*3 بەریتانی

 

ك.ج

جیهان

نزیكەی 325 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 132 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 324 هەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 264 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..منداڵێكی هەژار چۆنێتی خواردنی مۆز نازانێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

دیمەنی منداڵێكی هەژار تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی منداڵێكی هەژار بەناوی عوسمان كە نازانێت مۆز بخوات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
لە تۆمارەكەدا، منداڵە هەژارەكە لە سەرەتادا نازانێت مۆزەكە چۆن بخوات و لە سەرەتادا دەیەوێت پێستەكەی بخوات.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵوێستی جۆراوجۆریان لەبارەی تۆمارەكەوە بڵاوكردووەتەوە و هەندێكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان زۆر كاریگەر بوون بە ڤیدیۆكە و ئەمەش كاریگەری درووستبوونی چینە كۆمەڵایەتییەكانە لە ئێران و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوەیە.
بەشێكی دیكەش پێیان وایە، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە تۆمارە ڤیدیۆییانە بۆ منداڵێكی هەژار باش نییە و ئەو منداڵەی پێ دەشكێت و بابەتێكی نامرۆڤانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢٠ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  زیاتر لە١٢ملیۆن و ٥٤٩ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان