ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەفر، ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی شوفێران لە پێنجوێن دروست كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی ڕێگاكەیان لە بەفر پاك كردەوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و بەفر بارینەی ڕووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كرد و بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمیش ئەمشەو لە زۆرێك لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێم بەفر باریوە.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە سەرەتای بارینی بەفرەكە ئاستەنگی هاتوچۆمان بۆ دروست بوو، بەڵام تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی بە زووی هاتن بە دەمانەوە و دەستیان كرد بە پاككردنەوەی ڕێگاكە.
وتیشی”لە ئێستادا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ سلێمانی و خاڵی سنووری باشماخ ئاسایی و بێ كێشەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە نزیكەی 10 سم بەفر باریوە.
س.ع

ژینگە

پارکی هەواری شار مەترسی فەوتانی لەسەرە و داوای چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی داوا لەوەزیری شارەوانی  و گەشت و گوزار دە‌كات بە‌ھانای پاركی ھە‌واری شارەوە‌ بچن.

 

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی، داوادەکەن وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شت و گوزار فریای پاركی ھە‌واری شار بكە‌وێت، چونکە مەترسی ‌سوتان و وشکبوونی لەسەرە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هەواری شار لەنوسراوێکی فەرمیدا، ئاماژە بەئەوەدەکەن، کرانەوەی پارکەکە بەم شێوەیەی ئێستا و بەهانایانەوە نەچن، مەترسی فەوتانی پارکەکە دروستدەبێت، بۆیە تکایە بەهانای پارکەکەوە وەرن و چارەسەری گونجاو و بەپەلەی بۆ بدۆزنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ دار سنەوبەرەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی سووتێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دار سنەوبەرەكانی تەكیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “بە داخەوە لەلایەن كەسانی نابەرپرس بەشیكی زۆری دارەكانی لای كارگەی گهچی تەكیە سووتێنرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دار سنەوبەرەكانی چیای گۆیژە و سەر ڕێگای عەربەت و سەر ڕێگای ڕاپەڕین لە نزیك تاسڵوجە سووتان و لەو بارەیەوە كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، كە بە مەبەست سووتێنراون و شارەوانی-ش ڕایگەیاند، كە دەستی كەسی لە پشتەوە نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان