ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی ئامادەكاری وەشاندنی GPU Turbo لەزنجیرەی هواوی مایت 10 دەكات

ئەزموونێكی تازە بۆ هەوادارانی یاریەكانی مۆبایل لە عیراق لەمانگی ئاب


نرخی بواری یاریەكان لە مۆبایل 50 ملیار دۆلاری ئەمریكی تێپەراند لەساڵی 2017 كەدەگاتە نزیكەی نیوەی داهاتی بواری یاریەكان لەسەر ئاستی جیهان . لەچوارچێوەی پارێزگاریكردن لە پێگەی خۆی لەپێشەنگی ئاراستە تازەكانی لەسەر ئاستی ئەم بوارە و بەكارهێنانی ئەزموونی خۆی كە چەندین ساڵە لەبواری پەرەپێدانی یەكەی چارەسەری یاریەكان (GPU) ، گروپی هواوی تەكنەلۆژیای خێراكردنی یەكەكانی چارەسەری یاریەكان جی بی یو تۆربۆ (GPU Turbo) بەتایبەتی لە زنجیرەی هواوی مایت 10 ، بۆ ئەوەی ئەزموونێكی بێ وێنە بۆ هەوادارانی یاریەكان دابین بكەن بەپشت بەستن بە توانای بەرزیەوە ، لەگەڵ بەهێزی بەكارهێنانی وزە و متمانەی بێ وێنە لە رێگای كارپێكردنی یاریەكان بەپێی ژمارەی نمونەیی لەهەر چركەیەكدا (FPS) ، هاوكات لەگەڵ كاریگەری مەودای دینامیكی (HDR) .

هواوی بیرۆكەی تەكنەلۆژیای خێراكردنی یەكەكانی چارەسەری یاریەكان ‌جی بی یو توربو‘ (GPU Turbo) لە بارگری تۆربۆی ئۆتۆمبیل وەرگرتووە ، چونكە هەمان كار دەكات لەپێشخستنی توانای كاركردن ، تەكنەلۆژیای ‌جی بی یو توربو‘ (GPU Turbo) هەڵدەستێت بە خێراكردنی چارسەری وێنەكان لەرێگای دووبارەكردنەوەی پەیكەری بەشێوەیەكی تەواو لەسەر ئاستی سیستەم ، بۆ ئەوەی توانای گشتی چارەسەری وێنەكان باشتر بكات ، لە كوالیتی بۆ توانا تا دەگاتە بەكارهێنانی وزە .
ئەو باشتركردنە بەردەست دەبێت لە مانگی ئابی 2018 بۆ ئەوەی توانای یاریكردن بەهێزتر بكات بەهەموو جۆرەكانی تەنانەت ئەوانەی لەداهاتوو بەدیار دەكەون .

كۆنگرەی پێشخستنی یاریەكان لەمانگی ئاداری رابردوو ئاراستە گرنگەكانی لەسەر ئاستی یاریەكان تاوتوێ كرد ، تەگنەلۆژیا تازەكەی هواوی لە زنجیرەی هواوی مایت 10 دوو لە چوار تایبەتمەندیەكان بەدیهێنا ، بۆیە كڕینی ئامێرێك لە زنجیرەی هواوی مایت 10 دەبێتە پێویستی بۆ هەر كەسێك كەهەواداری یاریەكانی مۆبایلن .

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy W219 بە سناپدراگۆن 845 و دووانە کامێرا و دوانە ڕوونماوە ڕاگەیاند

خەڵک-

ئەوەی دەیخوێنیتەوە ڕاستە و پێت سەیر نەبێت ٢٠١٨ـەیە و سامسۆنگ مۆبایلی شێوە دەفتەری بە تایبەتمەندی بەرزەوە ڕاگەیاند. بۆ ئەوانەی بەم زنجیرە مۆبایلە ئاشنان، ئەوا W219 دوایین مۆبایلی ئەم زنجیرەیەیە و وەکو نەوەی پێشتری تەنها لە چین بەردەست دەبێت، بەڵام بۆی هەیە لە هەندێک وڵاتی تریش بەردەست بێت، و نرخەکەی خۆی لە ٢٧٠٠ دۆلار دەدات.

مۆبایلەکە کێشی ٢٥٧ گرامە. دوو ڕوونمای ٤.٢ ئینجی بە ڕوونی 1080p لە جۆری ئەمۆلێد تێدا بەکارهاتووە، پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥ و ٦ گێگابایت ڕامی هەیە. هەروەک بژاردەی ١٢٨ گێگابایت و ٢٥٦ گێگابایتی بۆ بیرگەی ناوخۆیی هەیە و شوێنی دەرچەی بیرگەی SD بۆ زیادکردنی بیرگە هەیە.

کامێرای پشتەوەی دوانەیە و هەریەکەیان ١٢ مێگاپێکسڵن و هەمان توانای کامێرای نۆوت ٩یان هەیە. پاتری مۆبایلەکە ٣٠٧٠ ملی ئەمپێرە و پەنجەمۆری لە تەنیشتە و کامێراکەی توانای گرتنی ڤیدیۆیی هێواشی بە ٩٦٠ وێنە هەیە لە چرکەیەکدا، و هەروەها پشتگیری لە دووانە سیمکاردیش دەکات. بەداخەوە، شوێنی بیستۆکی ئاسایی 3.5mmـی نییە. دەربارەی سیستەمی وەگەرخەر، مۆبایلەکە  ئەندرۆید ٨.١ی ڕاستەوخۆ لەناو پاکەتەوە لەسەر جێگیر کراوە.

بۆ ئەو نرخە زۆری، کە ١٨,٩٩٩ یوانە و نزیکەی ٢٧٣٢ دۆلار دەکات، سامسۆنگ هەندێک تایبەتمەندی تایبەت پێشکەش بە کڕیاران دەکات ئەوانیش پەیوەندی تایبەت لە کاتی بوونی کێشە و پاککردنەوە و چارەسەری نەرمەواڵەی (سیستەمی) خۆڕایی. هەروەک سامسۆنگ ساڵانە گۆڕینی ڕوونما و پاتری بەبێ بەرامبەر دوو جار پێشکەش بە کڕیار دەکات.

فرۆشتنی ئەم مۆبایلە لە ڕێگەی کۆمپانیای چاینا یونیکۆن لە سبەی ١١\١١ دەست پێدەکات و بە ڕەنگەکانی زێڕی گوڵی و پلاتینی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەم ڕێنماییانە تەمەنێکی درێژ بۆ ئۆتۆمبێلەکەت دەستەبەر دەکەن

خەڵک-

لە ئێستادا ئۆتۆمبێل وەك پێداویستییەكی سەرەكی لێهاتووە بۆ هەموو كەسێك، لەگەڵ ئەو سوودەی هەیەتی، پێویستی بە گرنگی پێدان و چاودێری بەردەوام هەیە تا بتوانین لە كاتی پێویستدا پشتی پێ‌ ببەستین، لێرەدا چەند خاڵێكی پێویست دەخەینە روو تا ئاگامان لە دۆخی ئۆتۆمبێلەكەمان بێت.

سەرەتا پێویستە خشتەیەكی كاتی بۆ چەند كارێكی رۆتینی ئۆتۆمبێلەكانمان دابنێین، باشترین خشتەش مانگانەیە، یان پاش رۆشتنی (5) هەزار كیلۆمەتر، گومان لەوەشدا نییە تا ئۆتۆمبێلەكە كۆنتر بێت، پێویستی بە چاككردنەوە و گرنگی پێدانی زیاتر دەبێت.

1- گۆڕینی رۆن: هەركات هەستت كرد رەنگی رۆنی بزوێنەرەكەت رەش بووە یان لینجی نەماوە، یا بۆنی سووتاوی لێدێت، بە خێرایی بیگۆڕە، بەڵام ئەگەر كەم بوو ئەوا بەبڕی پێویست رۆنی تێ‌ بكە، باشترین كاتیش بۆ پشكنینی رۆن، بەیانیانە پێش كاركردن بۆ ئۆتۆمبێلەكەت.

2- پێویستە ئاگاداری رۆنەكانی دیكەی وەك، رۆن ئیستۆپ، هایدرۆلیك، پاوەر، یان سیوەیل بین، كەمێك شارەزایی بەسە بۆ زانینی ئاستی پێویست و باشی ئەو جۆرە رۆنانە، پشتگوێ‌ خستنیان زیانی گەورەتری بەدواوە دێت.

3- ئەبێت بەردەوام ئاگاداری ئاوی رادێتەر بین كەم نەبێت، باشتر وایە ئاوی تایبەتی رادێتەری بۆ بكڕین لەگەڵ كەمێك ئەنتی فرێز بۆ وەرزی زستان، ئاوی فڵچەكانیش باشتر وایە دڵۆپێنراو بێت، ئەو ئاوەی لە سپلیتی ئاسایی ماڵانەوە دەردەچێت، باشترین جۆری ئاوە بۆ ئاوی فڵچەكان، ئەوتوانین سێ‌ یەكی دەبەی ئاوی فڵچەكانیش بكەین بە شلەیەكی پاككەرەوەی وەك موعجیزەی شوشە سڕین. ئەگەر توانیت چێكی ئاوی باترییەكەشت بكە، ئاوی ئاسایی بەكاربێنە ئەگەر ئاوەكەی كەمی كردبوو.

4- دەبێت هەر دوو یان سێ‌ رۆژ جارێك بۆنیتی ئۆتۆمبێلەكەت هەڵبدەیتەوە و چێكی وایەر و سوندە و پلاك و كەتاوت و فیوزەكان بكەیت (ئەوەی لێی دەزانیت)، ئەگەر هەستت بە سوتان یان ئاگر یان رەشبوونەوەی وایەر و تەقینی سۆندە و جاینە و هەر شتێكی تر كرد، بە خێرایی چاكی بكەرەوە.

5- گرنگی بە فلتەری هەوای بزوێنەرەكە بدە و زوو زوو پاكی بكەرەوە، ئەكرێت بە پاك نەكردنەوەی ئەو فلتەرە زیان بە بزوێنەرەكەت بگات، جگە لەوەی بڕێكی زیاتر بەنزین كاردەكات و هێزیشی لە كەمی دەدات، بە هەمان شێوە، فلتەری تەبریدیش دەبێت پاك بكرێتەوە، زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكانیش فاتەری تەبریدیان لە پشتی سندوقی داشبۆردەكەدایە، یان لە ژێری ئەو سندوقەدایە.

6- دەبێت بەردەوام ئاگات لە لایتی ئۆتۆمبێلەكەت بێت، گڵۆپی لایتەكان هەرزانترین پارچەی ئۆتۆمبێلن و هەر كات سوتان، بیانگۆڕە و پشت گوێی مەخە، بە هەمان شێوە ماسیحەی جامی پێشەوە، ئەگەر ستۆك بووە بیگۆڕە.

7- گرنگترین خاڵیش ئەوەیە، بەردەوام تەماشای شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەكەت بكە، ئەگەر هەستت بە لێچوونی رۆن یا هایدرۆلیك یان ئاو كرد، هۆكارەكەی بدۆزەرەوە و چارەی بكە، چونكە هەر بزوێنەرێك رۆن یان ئاوی لێ‌ بچێت، مانی ئەوەیە پێویستی بە چاك كردنەوەیە.

8- گرنگترین خاڵی سەلامەتیش، ئاگادار بوونە لە دۆخی تایەكان، دەبێت رۆژانە یا ئەوپەڕی دوو رۆژ جارێك تەماشایەكی تایەكانت بكەیت، كەمی یان زیادی هەوا یا شل بوونەوەی برغوكان، مەترسی بۆ سەر سەلامەتیت دروست دەكات، پەستانی هەوای پێویستیش بۆ تایەی زۆرینەی ئۆتۆمبێلە بچوكەكان (30 تا 35) پاوەن هەوایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە کاتی تەم و سەرما ئەم ڕێنماییانە لەبیر مەکە

خەڵک-

لەگەڵ ھاتنی وەرزی سەرما، دۆخی شۆفێری کردن سەخت دەبێت، تەم و دروستبوونی ھەڵم لەسەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل، دوو کێشەن بۆ شۆفێر ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ نەکات، دەکرێت ڕووداوی نەخوازراو بخەنەوە.

پسپۆرانی ھاتووچۆ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دوو کێشەیە، چەند ڕێنماییەکیان دارشتووە، ھەندێک لەوانە:

  • سڕینی بەشی ناوەوەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بە پارچەیەک سابوون و دواتر سڕینەوەی بە پارچە قوماشێکی وشک، ھەڵمکردنی جامەکان بە ڕێژەی ٧٠٪ کەم دەکاتەوە.
  • لە بازاڕدا ھەندێک جۆری سپرا ھەن، بە رشتنیان بە جامەکاندا ڕێگر دەبێت لە ھەڵمکردنیان، گەرچی ئەم گرفتە لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان چارەسەر کراوە و کێشەیەکی ئەوتۆ دروستناکات.

لە کاتی بوونی تەم-یشدا ئەم ڕێنماییانە دەکرێت سوودی ھەبێت لە پاراستنی سەلامەتییت:

  • خێراییەکەت کەم بکەرەوە و نێوانی خۆت ئۆتۆمبێلەکەی پێش خۆت زیاد بکە: لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەش و هەوای ئاسایی لە کەشی تەم دا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە، چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لە ناکاو. ئەگەر ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە (٥٠ مەتر و کەمتر)، ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەت بە زووترین کات پارک بکە، بەمەرجێک لەسەر لەینەکانی شەقامەکە نەبیت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
  • هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە، ڕووناکی بەرز نا: دوور بکەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات ڕووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەکان دابگیرسێنە بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.
  • بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت: شۆفێری کردن لە کاتی تەم دا کارێکی گرانە و ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێکارانە بگریتە بەر، ڕادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆئەوەی تەواو تەرکیزت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئۆتۆمبێلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە بێت.
  • ھەوڵی دەرچوون و ساید گۆڕین مەدە: دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانی دیکە خێراییان بەرز بێت، ئاستی بینین کەمە و ھەر جوڵەیەکی نائاسایی ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو بەرز دەکاتەوە.
  • باشتر وایە لە سایدی ناوەڕاست یان لای چەپ بڕۆیت: ئەمەش بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لەو ئۆتۆمبێلانەی لە کەناری شەقام یان لە سایدی لای ڕاست وەستاون یان خێراییان تەواو کەمکردۆتەوە.

بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین