ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کاردی لیمار هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە سیلیستیەکە دەدەن


خەڵک سپۆرت

بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی و بۆ ئەم مەبەستەش چەند پێشنیارێکیان بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان کردووە.

ئیدینسۆن کاڤانی ئەستێرەی سیلسیتی ئۆرۆگوای هاوینی داهاتوو بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانت جێرمان کۆتایی دێت و تا ئەم ساتە ئیمزای لەسەر بۆندی نوێ نەکردووە، بەهۆی بێزاری لە یانە فەرەنسیەکە بڕیاریداوە بۆند نوێنەکاتەوە و ڕوو لەیەکێک لە یانە داواکارەکانی بکات، لەبەرامبەردا یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و تۆتنهام و ئارسیناڵ ئامادەییان نیشانداوە بۆندی پێشکەش بکەن.

ڕۆژنامەی “لو ١٠ سپۆرت”ی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو ڕێگە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی پاریس سانت جێرمان دەدەن، یەکەم پێشنیار کەکردوویانە داوایان لە ناسڕ خلێفی و هاوەڵانی کردووە چاوەڕوان بن تا تۆماس لیماری فەرەنسی دەفرۆشن و پارەی تەواو بۆ گواستنەوەکە بەردەست دەبێت کە نزیکی ٤٥ ملیۆن یورۆیە، ڕێگەی دووەمیشیان داواکردنی ئاڵوگۆڕی لیمار بە کاڤانی بووە، بەڵام ئەم ئەگەرەیان لەلایەن یانە زەبەلاحەکەی پاریسەوە ڕەتکراوەتەوە.

کاڤانی لەم وەرزەدا بەشداری لە ١٢ ڕووبەروبونەوەدا کردووە و پێنج گۆڵی تۆمار کردووە و گۆڵێکی دروست کردووە، پێگە سەرەکیەکەی لەلایەن ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینیەوە وەرگیراوە و ئەوەش ڕێگەی خۆشکردووە هێرشبەرە لاتینیەکەی ئۆرۆگوای ڕوو لەیانەیەکی بکات، بەڵام بەرپرسانی پاریس دەیانەوێت بەردەوامی پێبدەن تا هاوین بۆندەکەی کۆتایی دێت، ئەوەش لەترسی پێکانی مباپێ یان ئیکاردی لەقۆناغی دووەمی وەرزدا.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید لەڕێگەی فرۆشتنی لوکا یوڤیچەوە لە خەونەکەی زێدان نزیکدەبێتەوە


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی یەکێک لە داواکراوە بەردەوامەکانی زینەدین زێدان دەستپێکردووە و پلانێکی بەهێزیان داڕشتووە.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا یانەی شاهانەی مەدرید هەوڵی فرۆشتنی لوکا یوڤیچی سڕبی هێرشبەری نوێی یانەکەیان دەدەن، لەبەرانبەردا یانەی چێڵسی ئینگلیزی یەکێکە لە یانە داواکارەکان و ئامادەییان دەربڕیوە بەهەموو شێوەیەک گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانی ناوبراو بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕیاڵ مەدرید سود لە خواستی چێڵسی دەبینێت و لەبەرامبەر گواستنەوەی یوڤیچدا داوای نگۆلۆ کانتی لە نوێنەرانی بلوز دەکەن، ئەوەش ئەو یاریزانەیە کە چەند وەرزێکە زینەدین زێدان بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی پێکهاتەکانی داوای دەکات.

لەم وەرزەدا کانتی ٢٨ ساڵ لە کۆی ١٧٧٥ خولەک تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە، فرانک لامپاردی ڕاهێنەر بەشێوازی خولانەوە یاریی پێدەکات و گرنگی سەردەمی ماوریزیۆ ساری نەماوە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، هەموو ئەم پلانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێناو پلانێکی تریاندایە، کە ئەویش ڕێخۆشکردنە بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی یانەی دۆرتمۆند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بایرن میونشن خواستی لەسەر ئامانجێکی یانەی بەرشلۆنەیە و ململانێی دارایی دەکەوێتە نێوانیان


خەڵک سپۆرت

لویز فیلیپی بەرازیلی بەرگریکاری یانەی لازیۆی ئیتاڵی لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و یانە گەورەکانی ئەوروپا سەنرجیان لە توانا هونەرییە ناوازەکانی داوە.

لازیۆ لەم وەرزەدا کێبڕکێی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیا دەکات و لەماوەی یەک مانگدا دووجار بەسەر یانەی یوڤانتۆسدا سەرکەوتووە، یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی ئەم یانەیە یاریزانە بەتواناکانیەتی لەنێوانیاندا لویز فیلیپی بەرگریکاری بەرازیلی.

ئاستە بەرزەکەی فیلیپی لەلایەن یانە گەورەکانەوە سەنجی لێدراوە و هەریەک لەو یانانە لەلایەن خۆیانەوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی “لا لازیۆ سیامۆنۆی”، یانەی بەرشلۆنە یەکەمین داواکارەکانی لویز فیلیپی بووە، بەڵام لەئێستادا یانەی بایرن میونشن هاتۆتە ناو هاوکیشەکەوە.

ئیدارەی یانەی بایرن میونشن بەفەرمی پەیوەندییان لەگەڵ کلاودیۆ لوتیتۆی سەرۆکی لازیۆدا بەستووە و داوایان لێکردووە نرخی بەرگریکارەکەیان پێبدات.

لەبەرامبەر داواکارییەکانی یانەی بەرشلۆنە و بایرن میونشندا سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەر ڕەزامەندی نیشان نەداوە، بەڵام بەرزی ئەو نرخانەی دوو یانەکە بڕیارە پێشکەشی بکەن ڕەنگە ئیدارەی یانە ناچار بکات دەستبەرداری بەرگریکارەکە ببن بەتایبەت بۆ یانەی بایرن میونشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆرینیۆ شۆڕشی نوێکردنەوەی پێکهاتەی تۆتنهام دەستپێدەکات و چاوی لە دوو یاریزانی لازیۆیە


خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام لەسەرەتای کارەکانیەوە توانی یانە زەبەلاحەکەی لەندەن بە ئاستێکی بەرزەوە بگەڕێنێتەوە نێو مەیدانی گەورەکان، بەڵام دواتر ئاستیان بەرەوخوار ڕۆشت.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، مۆرینیۆ بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تۆتنهام بڕیاریداوە لەماوەی ڕاگرتنە ناچارییەکانی خولی ئینگلتەرا هەوڵ بۆ گواستنەوە، یاخود قایلکردنی چەند یاریزانێک بدات.

هەرچەندە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینە زۆری ماوە، یاخود هێشتا ناڕوونە کە ئەم وەرزە کۆتایی پێدەهێنرێت یاخود ماوەی ڕاگرتنی خولەکان درێژە دەکێشێت، بەڵام مۆرینیۆ بۆچونێکی جیاوازی هەیە و دەیەوێت لەئێستاوە ئەو یاریزانانە بە تۆتنهام قایل بکات کە خواستی یانەکانی تریان لەسەرە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە دوو یاریزان کردووە، کە مۆرینیۆ خواستی لەسەر گواستنەوەیانە، یەکەمیان تۆماس ستراکۆچای گۆڵپارێزی نەمسایی یانەی لازیۆیە، دوومیشیان سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچی بەهرەمەندی سڕبی هەمان یانەیە (لازیۆ).

گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانەش بۆ یانەی تۆتنهام ئاسان نییە، بەوپێیەی یاریزانێکی وەک میلینکۆڤیچ ساڤیچ خواستی چەندین یانەی زەبەلاحی تری وەک ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان و یوڤانتۆس و ئینتەرمیلانی لەسەرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان