ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

تەنها کریستیانۆ نییە… بەدرێژایی مێژوو (٨) ئەفسانەی بیانی ڕوویان لە خولی ئیتاڵیا کردووە

خەڵک سپۆرت

پەیوەندیکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بە یانەی یوڤانتۆسەوە تائێستاش کەیسێکی کراوەیە و لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە باسی لێدەکرێت.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرای کردووە، “دۆنی پورتوگال” تاکە ئەفسانە نییە لە ئیسپانیاوە یاخود لەهەر خولێکی ترەوە ڕوو لەخولی ئیتاڵیا دەکات، بەڵکو دەبێتە ئەستێرەی ژمارە (٩) و پێش ئەو هەشت ئەفسانەی تر ئەم هەنگاوە مێژووییەیان ناوە، ناودارترینیان مارادۆنا و ڕۆناڵدۆن.

ئەمەش ئەو ئەفسانانەن کە لە خولەکانی ترەوە روویان لە ئیتاڵیا کردووە و خولەکەیان بەگشتی بوژاندۆتەوە:

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: لە هاوینی ٢٠١٨ لە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە ڕوویکردە یانەی یوڤانتۆس

  • دێیگۆ مارادۆنا: ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە لەساڵی ١٩٨٤ لە بەرشلۆنەی ئیسپانیەوە ڕوویکردە ناپۆلی

  • لۆتەر ماتیۆس: ئەفسانەی ئەڵمانیا و ناودارترینیان لە ساڵی ١٩٨٨ لەیانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد

 

  • ڕیڤاڵدۆ: یەکێکە لەباشترینەکانی بەرازیل و مێژووی تۆپی پێ و ساڵی ٢٠٠٢ لە بەرشلۆنەوە ڕوویکردە ئەی سی میلان

 

  • ڕۆناڵدینیۆ: جادوگەرەکەی بواری تۆپی پێ لەساڵی ٢٠٠٨ لە یانەی بەرشلۆنەوە ڕوویکردە یانەی ئەی سی میلان

  • ڕۆناڵدۆ: دیاردەی تاقانەی تۆپی پێیە ناوداترینی جیهانە و ساڵی ١٩٩٧ بۆ ئینتەرمیلان یاریی کرد، دواتر لەساڵی ٢٠٠٦ لە ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە ئەی سی میلان

 

  • ساموێل ئیتۆ: بەورە ڕەشەکەی کامیرۆن لەساڵی ٢٠٠٩ لە بەرشلۆنەوە پەیوەندیکرد بە ئینتەرمیلانەوە، دواتر لەساڵی ٢٠١٥ لە ئێڤەرتۆنەوە گەڕایەوە و پەیوەندی بە سامپدۆریاوە کرد.

  • زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ: دوای یارییکردنی بۆ یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان، زەبەلاحەکەی سوید لەساڵی ٢٠١٠ لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی کرد بە یانەی ئەی سی میلانەوە.

  • دینیس بێرکامپ: لە ساڵی ١٩٩٣ ئەستێرە ئەکرۆپاتیەکەی هۆلەندا لە ئەیاکس ئەمستەردامەوە پەیوەندی کرد بە ئینتەرمیلانەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

ئه‌و (٧) یاریزانه‌ی شایسته‌ی خه‌ڵاتی ‘بالۆن دۆر’ نه‌بوون و مافی یاریزانێکی تریان خوارد!

خه‌ڵک سپۆرت
خه‌ڵاتی “بالۆن دۆر” یاخود تۆپی ئاڵتونی، یه‌کێکه‌ له‌هه‌ره‌ به‌رزترین خه‌ڵاته‌کانی ‌بواری تۆپی پێ و ساڵانه‌ پێشکه‌شی باشترین یاریزانه‌کانی جیهان ده‌کرێت.
له‌ساڵانی ڕابردودا کریستیانۆ و مێسی کۆنترۆڵی ئه‌م خه‌ڵاته‌یان کرد‌، پێشتریش چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی جیهانی توانیویانه‌ به‌ده‌ستی بهێنن که‌ له‌نێوانیاندا حه‌وت یاریزانیان شایسته‌ی خه‌ڵاته‌که‌ نه‌بوون، به‌ڵکو مافی یه‌کێک له‌ باشترینه‌کانی بواره‌که‌یان خواردووه‌!
هه‌موو کێشه‌کان به‌هۆی پێوه‌ره‌کانه‌وه‌ دروست ده‌بن،‌‌ زۆرینه‌ی شاره‌زایان و ده‌نگده‌ران ده‌نگ به‌و یاریزانانه‌ ده‌ده‌ن که‌ خاوه‌نی گۆڵی زیاتر، ده‌رکه‌وتنی زیاتر، یاخود له‌خول و یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ یاریی ده‌که‌ن.
شه‌وی ڕابردو لوکا مۆدریچی کرواتی خه‌ڵاتی ساڵی ٢٠١٨ی به‌ده‌ست هێنا، هه‌ندێک له‌ شاره‌زایان پێیان وایه‌ “مایسترۆی به‌ڵقان” شایسته‌ی خه‌ڵاته‌که‌ نه‌بووه‌ و هاوشێوه‌ی وه‌رزه‌کانی ڕابردو به‌ شایسته‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاخود ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی بووه‌ که‌ نازناوی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” و مۆندیال و سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێناوه‌.

 

ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌که‌ له‌هه‌ڵه‌ی ده‌نگدان و به‌خشینی خه‌ڵاته‌که‌ به‌ یاریزانێک، له‌کاتێکدا یاریزانێکی تر شایسته‌ی بووه‌:

• فلۆریان ئالبێرت ١٩٦٧: به‌ ٢٨ گۆڵه‌وه‌ گۆڵکاری خولی هه‌نگاری بوو، نازناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا و بۆبی چارڵتۆنی ئه‌فسانه‌ی ئینگلیزی له‌ “بالۆن دۆر” بێبه‌ش کرد.

• ئیگۆر بیلانۆڤ ١٩٨٦: ئه‌ستێره‌یه‌کی باشی یانه‌ی دینامۆ کیێڤ بوو، نازناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا و گاری لینیکه‌ری ئه‌فسانه‌ی ئینگلته‌را و گۆڵکاری مۆندیالی له‌ “بالۆن دۆر” بێبه‌ش کرد، له‌و ساڵه‌دا ئیمیلۆ بوتراگینۆی ئه‌فسانه‌ی ئیسپانیا و خاوه‌نی نازناوی چامپیۆنز لیگ به‌هه‌مان شێوه‌ پاڵێوراو بوو، به‌ڵام ئه‌ویش‌ بێبه‌ش بوو.

• ماتیاس زامه‌ر ١٩٩٦: ئه‌ستێره‌ سورکاره‌که‌ی ئه‌ڵمانیا له‌و ساڵه‌دا نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی به‌درێسی دۆرتمۆنده‌وه‌ به‌ده‌ستهێنا، سه‌یر له‌وه‌دابوو به‌جیاوازی خاڵێک پێش ڕۆناڵدۆی دیارده‌ که‌وت که‌ له‌به‌رشلۆنه‌ جیهانی سه‌رسام کردبوو، هه‌روه‌ها ڕائول گۆنزالێسی ئیسپانیش یه‌کێک بوو له‌ کاندیده‌کان.

• مایکڵ ئۆون ٢٠٠١ : له‌و ساڵه‌دا هێرشبه‌ره‌ ئینگلزییه‌که‌ نازناوی خولی ناوخۆ و (فا کاپ) و (یوێفا کاپی) به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاته‌که‌ی پێبه‌خشرا، له‌کاتێکدا ڕائول گۆنزالێسی ئیسپانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ماوه‌ی سێ وه‌رزدا دوو نازناوی چامپیۆنزی به‌ده‌ستهێنابوو!

• پاڤێل نیدڤد ٢٠٠٣: ئه‌ستێره‌ چیکی-یه‌که‌ به‌درێسی یوڤانتۆسه‌وه‌ نازناوی “سکۆدیتۆ”ی به‌ده‌ست هێنا و جه‌مسه‌رێکی فاینه‌ڵی چامپیۆنز لیگ بوو بۆیه‌ خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرت، له‌هه‌مان وه‌رزدا تێری هێنری جیهانی به‌توانا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌که‌ی سه‌رسام کردبوو که‌چی ده‌ستبه‌تاڵ ده‌رچوو!

• ئه‌ندرێ شیڤچینکۆ ٢٠٠٤: هێرشبه‌ره‌ ئۆکرانییه‌که‌ نازناوی “سیریا ئه‌ی” ئیتاڵی به‌ده‌ست هێنا و به‌درێسی میلانه‌وه‌ ١٤ گۆڵی تۆمار کرد و به‌وهۆیه‌وه‌ خه‌ڵاته‌که‌ی پێبه‌خشرا، له‌به‌رامبه‌ردا “دیکۆ”ی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له‌گه‌ڵ پۆرتۆ نازناوی خولی ناوخۆ و سوپه‌ری پورتوگال و چامپیۆنزلیگ و جامی ئینته‌رناشناڵی به‌ده‌ستهێنا و ده‌ستبه‌تاڵ ماڵئاوایی له‌و وه‌رزه‌ کرد!

• فابیۆ کاناڤارۆ ٢٠٠٦: کاپتانۆی ئیتاڵیا نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ستهێنا و گره‌وه‌ی “بالۆن دۆر”ی له‌ جیانلویجی بوفۆنی هاوڕێی و تێری هێنری گۆڵکاری پریمه‌رلیگ و دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان برده‌وه‌، له‌کاتێکدا ده‌بوو نازناوه‌که‌ بۆ “ئاسکه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌” بێت که‌ دووه‌مجار بوو کاندیدکرابوو بۆ خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌که‌، له‌و ساڵه‌دا هه‌موو جیهان شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌بوون له‌دونیای تۆپی پێدا یاریزانێکی تر نییه‌ له‌و به‌هێزتر و هونه‌ریتر بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

(له‌ خه‌ڵا‌ته‌که‌ گه‌وره‌ترن) ئه‌و (١٠) ئه‌فسانه‌ی هه‌رگیز نه‌یانتوانی خه‌ڵاتی “بالۆن دۆر” به‌ده‌ست بهێنن

خه‌ڵک سپۆرت
له‌م سه‌رده‌مه‌ی تۆپی پێدا خه‌ڵاته‌ تاکه‌ که‌سیه‌کان (فه‌ردیه‌کان) بۆ یاریزانان گرنگی زۆری هه‌یه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌بنه‌ باشترینی جیهان و ناویان له‌مێژوودا به‌ ئاڵتون ده‌نوسرێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه‌، له‌سه‌رده‌می ڕابردودا ئه‌فسانه‌کانی بواری تۆپی پێ هه‌رگیز به‌وشێوه‌یه‌ له‌ خه‌ڵات و نازناوه‌ تاکه‌ که‌سییه‌کانیان نه‌ڕوانیوه‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌ڵیان نه‌داوه‌ خۆیان بناسێنن، به‌ڵکو به‌پێیه‌ جادوییه‌کانیان جیهانی تۆپی پێیان سه‌رسام کردووه‌ و مێژوویان بۆ هه‌ڵبژارده‌ و یانه‌کانیان نوسیوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ مێژوو ناچاره‌ له‌ خه‌ڵاتی “بالۆن دۆر” گه‌وره‌تر ئاماژه‌یان بکات، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی هه‌رگیز به‌ده‌ستیان نه‌هێنا…
لیستی ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی نه‌یانتوانی بۆ جارێکیش له‌ژیانی وه‌رزشیاندا خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی به‌ کۆپی کۆن و تازه‌ به‌ده‌ست بهێنن:

  • مارادۆنا: کێ هه‌یه‌ له‌ مارادۆنا گه‌وره‌تربێت له‌ بواری تۆپی پێدا؟ بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ کردویه‌تی به‌هیچ یاریزانێک دووباره‌ ناکرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ساڵی ١٩٩٥ یاریی کرد و نه‌یتوانی ته‌نها بالۆن دۆرێک له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، یاریزانه‌ ئه‌وروپیه‌کان ڕێگه‌یان پێنه‌دا.

  • پێلێ: گه‌وهه‌ره‌ ئه‌سمه‌ره‌که‌ی به‌رازیل به‌ ئه‌فسانه‌ی یه‌که‌می مێژوو ناوده‌برێت، که‌چی له‌ ژیانیدا ناوی نه‌چۆته‌ نێو کاندیدی باشترینه‌کانه‌وه‌، فیفا و گۆڤاری فرانس فوتباڵ به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌مته‌رخه‌م بوون بۆیه‌ له‌ساڵی ٢٠١٣ و له‌ته‌مه‌نی پیریدا به‌شێوه‌یه‌کی شه‌ره‌فی خه‌ڵاتی “بالۆن دۆر”یان پێبه‌خشی.

  • ماڵدینی: دیواری به‌رگری ئیتاڵیا و یه‌کێک له‌و ئه‌فسانانه‌ی دروستبونه‌وه‌یان له‌ تۆپی پێدا مه‌حاڵه‌، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ هه‌رگیز نازناوی باشترینی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

  • چاڤی:ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی به‌هۆی لیۆ مێسی یه‌وه‌ بێبه‌ش بوو له‌ خه‌ڵاتی بالۆن دۆر، چه‌ندین ساڵ پاڵێوراو بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت.

  • ئینێستا:هاوشێوه‌ی چاڤی هاونیشتیمانیه‌تی، به‌هۆی گه‌وره‌یی و ناوداری مێسی یه‌وه‌ هه‌رگیز نه‌یتوانی خه‌ڵاته‌که‌ به‌ده‌ست بهێنێت، ته‌نانه‌ت له‌ساڵی  نازناوی مۆندیالی ٢٠١٠ی به‌ده‌ستهێنا و گۆڵی کۆتایی تۆمار کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شه‌فاعه‌تی بۆ نه‌کرد تا خه‌ڵاته‌که‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

  • باریزی:به‌رگریکاره‌ سه‌رسه‌خته‌که‌ی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ گولێت و ڤان باستن چوار جار پاڵێوراو بووه‌ بۆ خه‌ڵاته‌که‌، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی گه‌وره‌کانی تر نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت.

  • پوشکاش: به‌هێزترین گۆڵکار له‌مێژووی تۆپی پێدا خاوه‌نی پێنج نازناوی ئه‌وروپییه‌، تامی بالۆن دۆری نه‌کردووه‌.

  • دینۆ زۆف: یه‌کێکه‌ گۆڵپارێزه‌ جاڵجاڵۆکه‌ییه‌کان له‌بواری تۆپی پێدا و ئه‌فسانه‌ی سه‌رده‌می خۆیی و ئه‌م سه‌رده‌مه‌شه‌، به‌ڵام هه‌رگیز خه‌ڵاته‌که‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

  • ڕائول: کێ هه‌یه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕائول نه‌ناسێت؟! ناو و ناوبانگی پێویستی به‌ باسکردن نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز خه‌ڵاتی باشترینی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

  • تێری هێنری: یه‌کێکه‌ له‌ به‌هره‌مه‌ندترین ئه‌ستێره‌کانی سه‌رده‌می نوێی تۆپی پێ، به‌بیر خۆتی بهێنه‌ به‌هۆی کاناڤارۆ و پاڤل نیدڤده‌وه‌ نه‌یتوانی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر به‌ده‌ست بهێنێت!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

ئه‌ستێره‌کانی بواری تۆپی پێ یه‌که‌م موچه‌یان له‌ چیدا سه‌رف کرد؟ له‌ هه‌ژارییه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بون …

خه‌ڵک سپۆرت

زۆرینه‌ی ئه‌ستێره‌کانی بواری تۆپی پێ له‌ ژیانی ئاسایدا که‌سانێکی هه‌ژار بوون و له‌ڕووی داراییه‌وه‌ ڕوخاو یاخود نه‌دار بوون، له‌دوای ناوداربون و ده‌وڵه‌مه‌ندبونیان زۆرینه‌ی موچه‌کانیان له‌بواری بازرگانیدا به‌کارخستووه‌.

ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ناویان هاتووه‌، حاڵی حازر سه‌رمایه‌دارن و ساڵانه‌ ملیۆنان یورۆ داهاتیان هه‌یه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین کۆمپانیا و موڵک و ڤێلا و ئوتۆمبێلن، به‌ڵام پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌: ئایا یه‌که‌م موچه‌ی ژیانی پرۆفیشناڵیان له‌ چیدا به‌کارهێناوه‌؟

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی “ئاس”ی ئیسپانی زانیاری ده‌رباره‌ی یاریزانان به‌م شێوه‌یه‌ بڵاوکردۆته‌وه‌:

  • دیێگۆ گودین (ئۆرۆگوای – ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید): به‌ یه‌که‌م موچه‌ کارگه‌یه‌کی چیمه‌نتۆی به‌ناوی (سی ئای ئێم ئێس ئه‌ی) کڕیوه‌، له‌م پڕۆژه‌یه‌دا دیێگۆ لۆگانۆی هاونیشتیمانی هاوکاری بوو.

  • گاریس به‌یل (وێڵز – ڕیاڵ مه‌درید): به‌ یه‌که‌م موچه‌ له‌شاری کاردیف باڕێکی کڕیوه‌.

  • بوفۆن (ئیتاڵیا – پاریس سانت جێرمان): به‌ یه‌که‌م موچه‌ چه‌ند موڵکێکی کڕیوه‌، له‌نێوانیاندا ڕێستورانتێک له‌هه‌رێمی توسکانا.

  • لویس سوارێز (ئۆرۆگوای – به‌رشلۆنه‌): یه‌که‌م موچه‌ی له‌ بواری وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی به‌ریتانیدا به‌کارخستووه‌.

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پورتوگال – یوڤانتۆس): یه‌که‌م موچه‌ی به‌ دیاری پێشکه‌شی دایکی کردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌هیچ کارگه‌یه‌ک ئیش نه‌کات.

  • ئارتورۆ ڤیدال (چیللی – به‌رشلۆنه‌): به‌ یه‌که‌م موچه‌ی ٢ دۆنم زه‌وی له‌ سانتیاگۆی پایته‌ختی وڵاته‌که‌ی کڕیوه‌.

  • ماورۆ ئیکاردی (ئه‌رجه‌نتین – ئینته‌رمیلان): به‌ یه‌که‌م موچه‌ی ئوتۆمبێلێکی جۆری “هامه‌ر ئێچ ٢”ی کڕیوه‌.

  • خوان ماتا (ئیسپانیا – مانچسته‌ر یونایتد): یه‌که‌م موچه‌ی له‌ کۆمپانیایه‌که‌ی وه‌به‌رهێنانی بازرگانی له‌بواری ڕیکلام به‌گه‌ڕخستووه‌.

  • کاسیمێرۆ (به‌رازیل – ڕیاڵ مه‌درید): یه‌که‌م موچه‌ی داوه‌ به‌ خواردنه‌وه‌یه‌کی ناودار به‌ناوی “Yakult” که‌ له‌منداڵیه‌وه‌ خه‌ونی پێوه‌ بینیوه‌.

  • سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ (ئه‌رجه‌نتین – مانچسته‌ر سیتی): نه‌زانراوه‌ یه‌که‌م موچه‌ی چی لێکردووه‌، به‌ڵام یه‌که‌م موچه‌ی له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی داوه‌ به‌ ئوتۆمبێلێکی لامبۆرگینی.

  • چاڤی هێرناندێز (ئیسپانیا – به‌رشلۆنه‌): به‌ یه‌که‌م موچه‌ی له‌ ته‌مه‌نی لاوێتیدا فڕنێکی کاره‌بایی بۆ دایکی کڕیوه‌.

  • ئیدینسۆن کاڤانی (ئۆرۆگوای – پاریس سانت جێرمان): به‌ یه‌که‌م موچه‌ له‌ شاری سالتۆی ئۆرگوای چه‌ند خانویه‌کی کڕیوه‌ له‌گه‌ڵ باخێکدا که‌ مه‌وداکه‌ی ١.٧ دۆنم بووه‌.

  • ئاردا توران (تورکیا – ئیستانبوڵ باشاک شه‌هیر): به‌ یه‌که‌م موچه‌ی به‌نزینخانه‌یه‌کی بۆ باوکی کڕیوه‌ له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ک زه‌وی له‌شاری ئیستانبوڵ.

  • فلۆید مایوێزه‌ر (بۆکسێنه‌ری ناوداری ئه‌مریکا): یه‌که‌م ده‌ستکه‌وتی زۆر بووه‌ و ڤێلایه‌کی له‌ لاس ڤیگاس پێ کڕیوه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین