ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چوار لایەنە ناڕازییەكە بەیاننامەیەك لەسەر ژماردنەوەی دەنگەكان بڵاودەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

چوار لایەنی ناڕازی، بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دێموكراسی و دادپەروەری، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا بایكۆتكردنی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانیان راگەیاند.

دەقی بەیاننامەكە:
راگەیەنراوی هاوبەشی چوار لایەنی سیاسی
سەبارەت بە پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەستیی سندوقەكانی دەنگدان لە هەولێر
هاوڵاتیانی خۆشەویست .. دەنگدەرانی بەڕێز ..
دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (12/5/2018) و دەركەوتنی ئەنجامە ساختە و نادروستەكان، ئێمە بە بەڵگەی سەلمێنەر و یەكلاكەرەوە و، بەپێی پەیڕەو و رێكارە یاساییە كارپێكراوەكانی كۆمیسیۆن سكاڵامان تۆماركرد و تانەمان لەو ئەنجامانە دا, وە هەروەها كۆی پرۆسەكەمان رەتكردەوە.
وەك دەرەنجامی هەوڵا و فشارە یاساییەكانیشمان، یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن خودی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچوو و دواتر لەلایەن دادگای فیدرالیشەوە پەسەند كرا.
لێرەدا تێبینیەكانمان لەسەر پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەنگەكان لە پارێزگای هەولێر دەخەینە بەر دەم رای گشتی و كۆمیسیۆن و لایەنە پەیوەندیدارەكان:
یەكەم: لە مادەی (1)ی هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە (45)ی ساڵی (2013)ی ئەنجومەنی نوێنەران كە دادگای ئیتیحادیش پەسەندی كردووە، هاتووە: (كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پابەند دەبێت بە دووبارە ژماردنەوەی دەستی ی دەنگەكان لە كۆی بنكەكانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق بە هەموو وێستگەكانەوە). بەڵام ئەوەی كۆمیسیۆن دەیكات ژماردنەوەی دەنگەكانی ناو ژمارەیەكی كەمی سندوقەكانی دەنگدانە كە (215) سندوقە لە كۆی (3092) سندوق لە پارێزگای هەولێر، كە دەكاتە رێژەی (6.9%)ی سندوقەكانی دەنگدان نەك هەمووی. سەرەڕای ئەوەش بەشێك لەو سكاڵایانەی پێشكەشمان كردووە بە هەند وەرنەگیراون و دەنگەكانیان دووبارە ناژمێردرێتەوە.
دووەم: خودی كۆمیسیۆن بە ئەنجامدانی ئەم كارەی لە ژێر پرسیاردایە، چونكە تا ئێستا بە فەرمی وەڵامی هیچ سكاڵا و تانەیەكی ئێمەی نەداوەتەوەو، بنەمای شەراكەتی راستەقینەی پێشێل كردووەو، شەفاف نییە لە پێدانی زانیاری بە قەوارەكان و رێگری دەكات لە دەستخستنی بەڵگە بەتایبەتی بۆ راگەیاندنەكان.
سێیەم: وەك لە یاساكەدا هاتووەو دادگای فیدرالیش پەسەندی كردووە، پێویستە هاوتاكردن (مگابقە)ی پەنجەمۆری دەنگدەران بكرێ، بەڵام كۆمیسیۆن پێشێلی یاساكە دەكات بە جێبەجێ نەكردنی ئەم رێكارە.
لەبەر ئەوە ئێمە هەر چوار لایەنی سیاسی (بزووتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، یەكگرتووی ئیسلامی)، داوا دەكەین كە كۆمیسیۆن سەرەتا بە فەرمی وەڵامی تانەو سكاڵاكانمان بداتەوەو، یاساكە وەك خۆی جێبەجێ بكات و دووبارە جیاكردنەوەو ژماردنەوەی دەنگی هەموو وێستگەكان بكات و، هاوتاكردنی پەنجەمۆرەكان بكات سەرەڕای بەراوردی باركۆدی فۆرمەكانی دەنگدان و باركۆدی ئامێری ناساندن.
ئێمە بڕیارمان دا بایكۆتی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكان بكەین تا جێبەجێ كردنی ئەم داواكاریانەمان.

12/7/2018

کوردستان

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی ئەم پیکابە نوێیە ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەرێم و ناوەند لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان گەشتوون بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی

خەڵک-

بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی گەشتن بە ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ حکومەتی عیراق، لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی عیراق گەشتوون بە ڕێکەوتن بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەرێم و ناوەند لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، تەعریفەی گومرکی یەکگرتوو لە خاڵە سنورییەکان جێبەجێ بکەن و ئەو بابەتەش رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە پەرلەمانی عیراق دەخرێتە بەرباس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەڕ لە سێ گوندی خانەقین ڕوویدا

خەڵک-

ئەمشەو گروپێک چەکداری نەناسراو ھێرشیان کردۆتە سەر سێ گوندی نزیک لە قەزای خانەقین، بەھۆیەوە شەڕ لە نێوان دانیشتووانی گوندەکان بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

لە كاتژمێر 08:00ی ئەمشەو، ھاوکات سێ گروپی چەکدار ھێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی (ئیخوە و  محەممەد شیربەگ و حوسێن مەمە)ی سەر بە قەزای خانەقین، لە ئەنجامدا شەڕی توند لە نێوان دانیشتووانی ئەو گوندانە بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانی ھێرشەکان ڕانەگەیەنراوە، بەڵام ئاماژە بە گیان لەدەستدانی چەند ھاوڵاتییەکی و ئەفسەرێکی پۆلیس دەکرێت لەو شەڕانە.

ھەرچەند ناسنامەی ئەو گروپە دیار نییە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام چۆنێتی و شێوازی ھێرشەکە نزیکە لە شێوازی چەکدارانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین