ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی، ئاماری چالاكییەكانی ساڵی ڕابردووی بڵاوكردەوە

سلێمانی – نزار جەزا

پۆلیسی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییەكانی ساڵی 2019ی خستەڕوو، كە تێیدا قوماركردن و فێلكردن و دەستبڕین و خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕوو لەزیادبوون بووە.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵی 2019دا هێزەكانیانی توانیویانە نۆ هەزار و 648 تۆمەتبار دەستگیربكەن و بیاندەنە دادگاكان.

ناوبراو باسی لەحاڵەتەكانی كوشتن و خۆكوشتن كرد، كە ڕووی لەكەمبوونەوە كردووە بەجۆرێك، لەساڵی 2018دا 68 حاڵەتی كوشتن هەبووە، بەڵام لەساڵی 2019 ئەم ڕێژەیە دابەزیوە بۆ 56 حاڵەت، لەساڵی 2018دا 66 حاڵەتی خۆكوشتن هەبووە، كە لەساڵی 2019 دابەزیوە بۆ 55 حاڵەت، لەساڵی 2018دا 294 هەوڵی كوشتن هەبووە، بەڵام لەساڵی 2019دا ئەو ڕێژەیە دابەزیوە بۆ 210 حاڵەت.

باسی لەئەوەشكرد، لەساڵی 2018دا 295 حاڵەتی دزیكردنی قورس هەبووە، بەڵام لەساڵی 2019دا دابەزیوە بۆ 289 حاڵەت.

سەركەوت ئەحمەد باسی لەحاڵەتی فێڵكردن و قۆڵبڕین كرد، كە لەساڵی 2019دا زیادی كردووە، بەجۆرێك لە 747 حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ 841 حاڵەت، بەتایبەت لەكاتی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا بەقیست.

هاوكات باسی لە خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن كرد، كە ئەویش ڕێژەكەی ڕوو لەزیادبوونە و پێویستە هۆشیاری زیاتر بڵاوبكرێتەوە و سەرجەم دەزگا جیاوازەكان كار لەسەر ئەم خاڵە بكەن.

ناوبراو ئاماژەی بە قوماركردن كرد، كە ئەویش ڕێژەكەی لە 117ەوە بەرزبۆتەوە بۆ 151 حاڵەت، كە لەچایخانە و گەڕەك و باخچەكان دەكرا.

ئاشكراشیكرد، پلانیان هەیە بۆ ساڵی 2020 تەواوی شاری سلێمانی بخەنە ژێر كامێرای چاودێرییەوە.

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی ئێزدییەكان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە ئێزدییەكانی دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزدی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەكان لەكوردستان و عیراق و جیهان دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لە پەیامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزدی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و هیوادارین هەموو رۆژێكیان جەژن و خۆشی بێت.

لە پەیامەكەی پەڕلەماندا هاتووە، هیوادارین لەسایەی كوردستانێكی ئازادو پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكاندا، هەمیشە لەئاشتی و ئارامی و تەباییدا بژین و چیتر ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە دووبارەنەبنەوە، بەسەرفرازی بگەڕێنەوەسەر زێدی باب و باپیرانی خۆیان، دووبارە پیرۆزبایی لەخوشك و برا ئێزدییەكان دەكەین و هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم جەژنە بەخۆشی و شادی وئاسوودەیی و ئازادی بگێڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ئەڵمانیا 8 كەس كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە هێرشێكی چەكداریدا لە نزیك شاری فرانكفۆرد 8 كەس كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شارۆچكەی هاناوی نزیك لە شاری فرانكفۆرد، ژمارەیەك چەكدار لە ئۆتۆمبیلێكەوە تەقەیان كردووە و لە ئەنجامدا 8 كەس كوژراون.

دوای ڕووداوەكە هێزێكی تایبەتی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا تەقەكەرەكان دەستگیركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی و عوسمان بایدەمیر كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”لەگەڵ هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرەو هەرێم كەمال ئاغا پێشوازیمان كرد لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە:”هاوڕابووین كە دیالۆگ كلیلی چارەسەری كێشەكانی گەلی كوردە لەهەموو ئەو پێشهاتانەی دێنە ڕێگای و یەك هەڵوێستی پێویستییەكی هەنوكەییە، هەروەها ڕۆڵی سەرۆك مام جەلالمان بەرز نرخاند لە پەنابردن بۆ ڕێگا چارەی سیاسییانە لەسەرجەم كێشە و گرفتەكان”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19/2/2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد و شاندێكی یاوەری لە هەولێر كۆبوونەوە و جەختیان لە خەباتی سیاسی مەدەنی لە وتاری ئاشتیخوازانەی گەلی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدەستهێنانی مافەكانی و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان كردەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان