ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دۆلار نرخێكی پێوانەیی تۆمار كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكییەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 8-1-2020، بەپێی بازاڕی دراو گۆڕینەوەی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 124 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

 

وتیشی”بەهۆی ئەو دۆخە نالەبارەی عیراقی پێدا تێپەڕ دەبێت ئەگەری هەیە نرخی دۆلار زیاتر بەرز ببێتەوە”.
س.ع

ئابوری

بڕی پارەی بەرمیلێك نەوت دیاری كرا
عیراق فەرمانی كۆتایی بۆ پێدانی نەوت بە هاووڵاتیانی هەرێم دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی نەوتی عیراق فەرمانی كۆتایی لەبارەی ناردنی نەوت بۆ شارەكانی هەرێم دەركرد و پشكی (گەرمیان و ڕاپەڕین)یشی تێدایە و پەڕلەمانتارێكی كوردیش ڕایدەگەیەنێت، كە ئەگەر بەرمیلێك لە 35 هەزار دینار زیاتر بفرۆشرێت بە هاووڵاتیان ئەوا حكومەتی عیراقی لێ‌ ئاگادار دەكەینەوە.

د. غالب محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە دوای ئەوەى ڕەزامەندی وەزیری نەوت و بریكاری وەزیری نەوتی عیراقم وەرگرت لە سەر داواكاریەكەم بۆ هەناردەكردنی زیاتر لە (٥٠) ملیون لتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان، ئێستا فەرمانی كوتایی دەرچووە بۆ هەناردەكردنی نەوتی سپی.

ئاشكراشی كرد، كە لە فەرمانەكەدا ڕێژە بۆ هەر شار و ناوچەیەكی هەرێم دیاری كراوە، كە بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە 21 ملیۆن و 500 هەزار لیتر، كە لە یەك ڕۆژدا زیاتر لە (٢١٦) هەزار لتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە.

ڕاشیگەیاند، بۆ پارێزگای هەولێر زیاتر لە 15 ملیۆن و 800 هەزار لیتری بۆ دێت، كە ڕۆژانە دەكاتە (١٤٤) هەزار لیتر و بۆ پارێزگای هەڵەبجە كۆی هەناردە كردنی دەكاتە 5 ملیۆن و 250 هەزار لیتر، كە ڕۆژانە دەكاتە (٣٦) هەزار لیتر و بۆ پارێزگای دهۆك كۆی هەناردە كردنی 7 ملیۆن و 900 هەزار لیتر، كە ڕۆژانە دەكاتە (٧٢) هەزار لیتر.

دەشڵێت: “ئەو نەوتەی بۆ هەرێمی كوردستان دێت بەنرخی حكومییە واتە (١٥٠) دینار دەكات بۆ هەر لترێك، بۆ هەر بەرمیلێك دەكاتە (٣١،٥٠٠) هەزار، هیوادارم هەر چوار پارێزگاكە بەو ڕێژە دابەشی بكەن و نرخەكەی زیاتر نەكەن بەبیانوی جۆراوجۆر”.

جەختیشی كردۆتەوە، لەهەموو حاڵەتێكدا دەبێت نرخی بەرمیلێك (٣٥) هەزار تێپەڕنەكات بەگواستنەوەشەوە، گەرنا دواتر ئەوان بەرپرسن و ئێمەش ڕێكاری یاسایی دەگرینە بەر و وەزارەت ئاگادار دەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هیچ بیانویەک بۆ دواخستنی موچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەکان لە كوردستان نییە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سێ پەرلەمانتاری کورد لەبەغداد ئاشکرایدەکەن، موچەى پێنج مانگی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لەبەغداوە نێردراوە بۆ هەرێم، بۆیە هیچ بیانویەک بۆ دواخستنی موچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەکان لە كوردستان نییە و دەبێت هەمووی بەبێ لێبڕین و بەبێ دواکەوتن دابەشبکرێت.

 

ئەحمەد حاجی رەشید، غالب محەمەد، سەرکەوت شەمسەدین، سێ پەرلەمانتاری کورد لەبەغداد لەراگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، وەک پێشتر رامانگەیاند و پاش هەوڵی هەمەلایانە دواجار توانرا موچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی عیراق چارسەر بکەین و پارەکەش چەند رۆژێکە لە هەولێرە و دەبێت بێ دواکەوتن و لێ بڕێن دابەش بکرێت.

ئاماژەیان بەئەوەشدا، ئێمە دەزانین هەوڵێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ لێبڕین و دواخستنی زیاتری موچەی ئەو فەرمانگانە هەیە، کە هیچ یاسایەک ڕێگە نادا بە حکومەتی هەرێم دەستوەردان لە موچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان بکات و پێویستە لە زوترین کاتدا ئەو موچانە دابەشبکرێت بێ هیچ لێبڕین و دواخستنێک. پێویستە فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەرپرسی فەرمانگەکانیش هەڵوێستیان هەبێ و رازی نەبن بە دواخستن و هیچ لێبڕینێک.

 

باسیان لەئەوەشکرد، بۆ زانیاری هەمولایەک، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر کێشەی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لیژنەیەکی پێکهێناوە (هۆشیار عەبدوڵا و شیروان میرزا) تێیدا ئەندامن و لە چەند رۆژی ئایندە بەڕێوەبەرانی ئەو فەرمانگانە بانگهێشت دەکرێن بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری و دەرهێنانی ئەم پرسە لەدەستی حکومەتی هەرێم.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سێ مانگە، فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی هەرێم چاوەڕێی وەرگرتنی موچەیەک دەکەن

خەڵک – بەشی هەواڵ

نزیکی سێ مانگە بەڕێوبەرایەتییەکانی (ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگە و نوسینگەی زانیاری) چاوەڕێن تەنها موچەیەک وەربگرن، بەڵام تاکو ئێستا هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە.

 

لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان بۆ ماوەى سێ مانگ هێشتا فەرمانبەران هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە، تەنها فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان كردووە و هیچ مامەڵەیەكی هاوڵاتیانیان ڕایی نەکرد، بۆیە لەئەگەری دابەشنەکردنی موچەکانیان ئەگەری بایکۆتکردنی دەوام لەسەرجەم ئەو فەرمانگە فیدڕاڵییانە هەیە.

 

بەڕێوبەرایەتییەکانی (ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگە و نوسینگەی زانیاری)  فیدڕاڵین و سەر بەحکومەتى عیراقن، بەڵام کارەکانیان لەهەرێمی کوردستانە و لەماوەى پێنج مانگی ڕابردوودا تەنها یەک موچەیان وەرگرتووە، ئەویش نزیکی سێ مانگ پێش ئێستابووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا هەوڵێک هەبوو، بۆئەوەی موچەی ئەم فەرمانگانە بەلێبڕینەوە هاوشیوەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکرێت، بەڵام ئەم هەوڵە سەرینەگرت، هەربۆیە ماوەی سێ مانگ درێژەى کێشاوە و هێشتا موچەیان بەسەردا دابەشنەکراوە.

 

لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا قسەوباسێکی زۆر لەسەر دابەشنەکردنی موچەى ئەم فەرمانگە فیدڕاڵییانە کرا و پەڕەی فەرمی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە بڵاویانکردەوە، کە بەهەوڵی لیوا (چەتۆ ساڵح) بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم توانرا کێشەی موچەی ئەفسەر و کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییان چارەسەر بکرێت.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان