ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لایەنە ناڕازییەكان داوای ژماردنەوەی سەرجەم دەنگەكان دەكەن

هەولێر- ئارام سەردار

چوار لایەنی ناڕازی لەهەولێر بەفەرمی بایكۆتی دووبارە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانیان كرد و داوا دەكەن یاسای هەڵبژاردن وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و دووبارە دەنگەكان بەدەست بژمێردرێنەوە.

كەمال هەمزە كارگێڕی دەزگای هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی چوار لایەنە نارازییەكەی خوێندەوە “ئێمە بەبەڵگە ساختەكاری دەنگەكەمان سەلماند بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەپێی رێكارەكانیش سكاڵامان تۆمار كرد”.

وتیشی “لەماددەی یەكی هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە 45ی ساڵی 2013 لەئەنجومەنی نوێنەران كە دادگای فیدراڵی پەسەندی كردووە، كۆمسیۆن پابەندی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەبێت لەگشت وێستگەكان، بەڵام ئەوەی كۆمسیۆن دەیكات ژمارەیەكی كەمی سندوقەكانە، كە 215 سندوقە لەكۆی 3 هەزار و 92 سندوق كە دەكاتە رێژەی لە 6.9%ی كۆی دەنگەكان، سەرەڕای ئەوەی كۆمەڵێك سكاڵامان بەهەند وەرنەگیرابوو و دەنگەكان بەدەست هەژمار ناكرێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، خودی كۆمسیۆن بەئەنجامدانی ئەوكارەی لەژێر پرسیاردایە، چونكه ‌ تائێستا بەفەرمی وەڵامی هیچ سكاڵایەكی ئێمەی نەداوەتەوە و بنەمای هاوبەشی پێشێل كردووە و شەفاف نییە لەپێدانی زانیاری بەلایەنەكان و رێگری دەكات لەراگەیاندنەكان.

راشیگەیاند، پێویستە هاوتاكردنی پەنجەمۆری دەنگدەران بكرێت، بەڵام كۆمسیۆن پێشێلی یاساكە دەكات بەجێبەجێ نەكردنی ئەم رێكارە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم چوارلایەنە سیاسییه یەكگرتوو و گۆڕان و هاوپەیمانی و كۆمەڵ داوا دەكەن كۆمسیۆن سەرەتا بەفەرمی وەڵامی تانە و سكاڵاكانیان بداتەوە و ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دووبارە بكاتەوە و یاساكە وەك خۆی جێبەجێ بكات لەگەڵ بەراورد كردنی باركۆدی فۆرمەكان.

وتیشی “بایكۆتی پرۆسەكە دەكەین تاوەكو جێبەجێ كردنی ئەو داواكارییەكانمان”.

کوردستان

پشده‌ر: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی بەزۆر سەندنی پارە لە خاوەن مارکێتەکان، دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: “پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان لە قەزای پشده‌ر، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتبارە به‌ مادده‌ی ٤٥٢ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی‌ به‌ند كراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێمە و عێراقیش گرنگە

خەڵک-

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ڕایگەیاند، “كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عێراق، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا، ڕایگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەم ده‌روازه‌ سنوریییە په‌یوه‌نددارە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوە، ئێمە هه‌ست به‌ پێویستیی ئەو هاوسه‌نگییه‌ ده‌كه‌ین.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەو دروازە سنورییە، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی، کارێکی باش نییه‌ جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی بە بڕی‌ ١٣ ملیار دۆلار”.

فاتح یڵدژ ئاماژەی بەوەش کرد: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ كار، ئه‌و هێڵه‌یه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دێت. هێڵه‌ كۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه‌. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ نیشانداوه‌. پێویسته‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت: نه‌ بیره‌ نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، نه‌ هێڵه‌كه‌ به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ كارده‌كات. وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه‌ و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه‌ گرنگه‌. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی جاران.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لە بارەگای ئامەدی ھادەپ دەستگیر کرد

خەڵک-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لەبارەگای ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) دەستگیر کرد، کە بۆ پشتیوانی لە پەرلەمانتارێکی ژن بڕیاریان دابوو سێ رۆژ مانبگرن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمینییەکانی تورکیا، چوونە نێو بارەگای شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) و ٢٥ ژنیان دەستگیر کرد.
ئەو ژنانە بڕیاریان دابوو بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانگرتن رابگەیەنن، وەک پشتیوانییەک لە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکا دیموکراتیک و پەرلەمانتاری هەدەپە.

لەیلا گوڤەن ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەسـتگیرکراوە و پێدەچێت ڕووبەڕووی سزای زیندانی کردنی چەند ساڵە بێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین