ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

یەكێتی ئەوروپا لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەسەر تەنگژەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە هەینی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازدەكەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ئاژانسی (فرانس پرێس) بڵاویكردەوە، هەینی داهاتوو وەك وادەی كۆبوونەوەی نائاسایی یەكێتی ئەوروپا دیاری كراوە.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماسییەوە نووسیویەتی، “وەزیرەكانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە هەینی داهاتوودا لە بڕۆكسل، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ گفتووگۆ لەبارەی تەنگژەكان لەگەڵ ئێران و پەرەسەندنی ڕووداوەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، سازدەكەن”.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر 14:00 (13:00 بە كاتی گرێنیچ) سازدەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە یەكێتی ئەوروپا هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك دەدات لەپێناو هێوركردنەوەی ڕەوشەكە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

جیهان

سعودیە، 561 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 561 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو هەندێك هەڵكشان بەخۆوبينيووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 561 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش هەرچەندە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو هەندێك هەڵكشانی بەخۆوە بینووە، بەڵام بە دەستەواژەیەكی ڕوون دادەنرێت بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4569 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 331359 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1102 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 313786 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە 25 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 184 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 24 هەزار و 840 كەس بەرزدەبێتەوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3605 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 184 كەسیش گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە، تا ئەمڕۆ 432 هەزار و 798 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت” تائێستا لە وڵاتدا 365 و 846 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، 28 پارێزگەی ئێرانیش لە چوارچێوەی ناوچە سور و زەردەكاندا دادەنرێن لەڕووی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوو پەنابەر لەدەریایی ئیجەدا گیانیان لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق ڕایگەیاند، دوو پەنابەر لەدەریایی ئیجەدا گیانیان لەدەستدا.

 

نوێنەری ناوەندی هەواڵگری بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ڕایگەیاند، ئەو پەنابەرانەی لەڕێگای دەریایی ئیجەوە بەرەو یۆنان دەڕۆن زۆرینەیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت دەکرێنەوە، بێ گوێدانە ئەو مەترسییانەی پەنابەران لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە.


ئاماژەى بەئەوەشدا، تەنها لەچەند ناوچەیەکی سەر بەشاری مۆغەڵا لە ڕۆژانی ( ١٩، ٢١ ، ٢٢ /٩/٢٠٢٠ ) ( ٣٦ ) پەنابەر لە دەریایی ئیجە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕزگارکراون کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.


باسی لەئەوەشکرد، لە ڕێکەوتی ١٩/٩/٢٠٢٠ لە کاتژمێر ( ٠٣:٣٠ ) بەرەبەیاندا لە ناوچەی بۆدرووم سەر بەشاری مۆغەڵا بەلەمێکی چوپی پەنابەران بە ( ١٩ ) پەنابەرەوە ژێر ئاو کەوت، کە دەنگ و هاواریان گەیشتە چەند بەلەمێکی مەدەنی ناوچەکە، یەکسەر پەیوەندی دەکەن بە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە، ڕاستەوخۆ بەسێ بەلەمێ هێزەکانی دەریایی تورکیا دەگەنە سەریان تەرمی پەنابەرێک دەدۆزنەوەو ( ١٨ ) پەنابەریش ڕزگاردەکەن، پەنابەرێکیش لەبەر خراپی باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، دوای هەوڵێکی زۆری پزیشکەکان گیانی لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان