ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت
خەڵك؛ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی پەڕلەمان و حكومەت ئاشكرادەكات

خەڵك-ئارام سەردار
كۆبوونەوەی لێژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمان و شاندی حكومەت بەڕێوەچوو تایبەت بەپڕۆژە یاسای چاكسازی، چاوەڕوانیش دەكرێت هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی لەسەر بكرێت و هەوڵیش دەدرێت كۆدەنگی سەرجەم لایەنەكانی لەسەربێت.

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لەكۆنفڕاسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای چاكسازی ئێستا لەپڕۆسەی نووسینی ڕاپۆرتدایە لەلایەن لێژنە تایبەتمەندەكانەوە و چوار لێژنە ڕاپۆرتی خۆیان ئامادەكردووە تەنها لێژنەی دارایی ماوە، بۆیە دوای ئامادەكردنی ڕاپۆرت لەلایەن جێگری سەرۆكی پەڕلەمان ئاڕاستەی لێژنەی یاسایی دەكرێت، ئەوانیش ڕاپۆرتی خۆیان دەنووسن و دەخرێتە بەرنامەی كار.

لای خۆشیەوە، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی زۆرباش لەسەر یاسای چاكسازی بەڕێوەچوو، هەندێك بۆچوون هەبوون یەكخراون و سبەینێ لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و لێژنەی داراییش بەردەوامی بەم بابەتە دەدەین.

دەشڵێت: “ئومێد دەكەین لەم ماوەیەی، كە دەسەڵاتی یاسادانان درێژكراوەتەوە یاسای چاكسازی تێدا پەسەند بكرێت، چونكە گەیشتووینەتە تێگەیشتنی هاوبەش”.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی حكومەت و پەڕلەمان و لیژنەی دارایی ڕێككەوتن كراوە لەسەر بەشێكی زۆری پڕۆژە یاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵەكان و بەهۆی پێداگیری پەڕلەمانتاران، كە كەمترین مووچەی خانەنشینی بكرێتە 400 هەزار دینار، حكومەت ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی بكرێتە 300 هەزار دینار لە دۆخی ئێستادا تا ئەو كاتەی دۆخی دارایی حكومەت باشتر دەبێت.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان