ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆمسیۆن بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكاتەوە

هەولێر- ئارام سەردار

بەرپرسی فەرمانگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ 12ی تەموزی 2018 بەپشت بەستن بەبڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەپارێزگای هەولێر بەسەرجەم قەزا و ناحیەكانیەوە دەست دەكەین بەكردنەوەی بنكەكانی تۆماری نوێكردنەوەی دەنگەكان.

ئارام نەجمەدین لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی “لەكاتی ریفراندۆم 53 بنكەمان هەبووە، بەڵام دوای رەزامەندی كۆمسیۆن كرا بە 76 بنكە، تاوەكو پاڵەپەسۆ كەم بێتەوە لەسەر بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران ، بەشێوەیەك 36 بنكە لەناو هەولێر دەبێت و 40 بنكەش دەكەوێتە سەرجەم قەزا و ناحیەكان”.

ئەوەشی خستەڕوو، خستنەڕووی تۆماری دەنگدەران بۆ ئەوەیە دەنگدەران دڵنیا ببنەوە لەناوی خۆیان كە ناویان لەتۆماری د‌ەنگدەران هەبێت، دەرفەتێكیشە كە لایەنەكان چاودێری وردی پرۆسەكە بكەن، لەهەمان كاتدا پێنچ كرداریش ئەنجام دەدرێت زیادكردن ئەگەر ناوی نەبێت و تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت، گواستنەوە بۆ شوێنێكی تر و راستكردنەوەی ناوی دەنگدەر و رەشكردنەوەی ناوی دەنگدەر كە لەژیان نەماون، گەڕانەوەی ناوی ئەو كەسانەی تەمەنیان لە 90 ساڵ زیاترە و ناویان لادراوە لەتۆمارەكەدا.

روونیشیكردەوە “ئەو بەڵگانەشی كە پێویستە دەنگدەر هەڵگری بێت بریتییە لە فۆرمی خۆراك ‌و پێناسێكی ناسنامەی باری شارستانی یان پاسەپۆرت یان رەگەزنامە یاخود كارتی نیشتیمانی”.

راشیگەیاند” تۆمارەكەیان بەبەراود بە تۆماری كاتی ریفراندۆم كەم بۆتەوە بەهۆی پاككردنەوەی تۆمارەكە بەشێوەیەك ئێستا ژمارەی دەنگدەران لەپارێزگای هەولێر بریتییە لە یەك ملیۆن و 112 هەزار و 348 دەنگدەر”.

باسی لەوەشكرد، دوای قۆناغی نوێكردنەوەی تۆمارەكە هیچ لایەنێكی سیاسی بۆی نییە سكاڵا تۆمار بكات بەتایبەت ئەگەر ماوەی تانە دان كۆتایی هات، ئەگەر لەم قۆناغە سكاڵا تۆمار نەكات و لەكەموكوڕییەكان ئاگادارمان نەكاتەوە.

کوردستان

پشده‌ر: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی بەزۆر سەندنی پارە لە خاوەن مارکێتەکان، دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: “پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان لە قەزای پشده‌ر، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتبارە به‌ مادده‌ی ٤٥٢ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی‌ به‌ند كراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێمە و عێراقیش گرنگە

خەڵک-

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ڕایگەیاند، “كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عێراق، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا، ڕایگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەم ده‌روازه‌ سنوریییە په‌یوه‌نددارە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوە، ئێمە هه‌ست به‌ پێویستیی ئەو هاوسه‌نگییه‌ ده‌كه‌ین.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەو دروازە سنورییە، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی، کارێکی باش نییه‌ جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی بە بڕی‌ ١٣ ملیار دۆلار”.

فاتح یڵدژ ئاماژەی بەوەش کرد: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ كار، ئه‌و هێڵه‌یه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دێت. هێڵه‌ كۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه‌. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ نیشانداوه‌. پێویسته‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت: نه‌ بیره‌ نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، نه‌ هێڵه‌كه‌ به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ كارده‌كات. وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه‌ و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه‌ گرنگه‌. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی جاران.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لە بارەگای ئامەدی ھادەپ دەستگیر کرد

خەڵک-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لەبارەگای ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) دەستگیر کرد، کە بۆ پشتیوانی لە پەرلەمانتارێکی ژن بڕیاریان دابوو سێ رۆژ مانبگرن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمینییەکانی تورکیا، چوونە نێو بارەگای شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) و ٢٥ ژنیان دەستگیر کرد.
ئەو ژنانە بڕیاریان دابوو بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانگرتن رابگەیەنن، وەک پشتیوانییەک لە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکا دیموکراتیک و پەرلەمانتاری هەدەپە.

لەیلا گوڤەن ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەسـتگیرکراوە و پێدەچێت ڕووبەڕووی سزای زیندانی کردنی چەند ساڵە بێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین